پابه‌ند بوون به شه‌رعی خوا و كاروكرده‌وه‌ی چاكه‌وه هۆكاره بۆ جێگیر بوون وثه‌بات له‌سه‌ر ئاینی خوای گه‌وره
نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
ئه‌م وتاره بریتیه له وه‌رگێرانی به‌شیك له په‌رتووكی ( هۆكاره‌كانی ثه‌بات وجێگیر بوون له‌سه‌ر ئاینی خوای گه‌وره ) كه شێخ محمد كوڕی صالحی المنجد نوسیویه‌تی، نووسه‌ر له‌م بابه‌ته‌دا باسی ئه‌وه ده‌كات كه پابه‌ند بوون به ئه‌حكامه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام و به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كاروكرده‌وه‌ی چاكه هۆكارێكه له‌هۆكاره‌كانی ثه‌بات وجێگیر بوون له‌سه‌ر ئاینی خوای گه‌وره، بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ش به‌ڵگه‌ی به‌چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) هێناوه‌ته‌وه ..
وه‌صفی فراوان
پابه‌ند بوون به شه‌رعی خوا و كاروكرده‌وه‌ی چاكه‌وه هۆكاره بۆ جێگیر بوون وثه‌بات له‌سه‌ر ئاینی خوای گه‌وره
التزام شرع الله والعمل الصالح من وسائل الثبات علی دین الله
< كوردی -كردي - kurdish >
شێخ محمد كوڕی صالح ئه‌لمونه‌جید
الشيخ محمد بن صالح المنجد
وه‌رگێرانی: ده‌سته‌ی زمانی كوردی له ماڵپه‌ری ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ترجمة : فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتیوان صابر عزیز
پابه‌ند بوون به شه‌رعی خوا و كاروكرده‌وه‌ی چاكه‌وه هۆكاره بۆ جێگیر بوون وثه‌بات له‌سه‌ر ئاینی خوای گه‌وره
سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سه‌ر محمدی كوڕی عه‌بدوڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
یه‌كێكی تر له‌و هۆكارانه‌ی كه ده‌بێته هۆی جێگیر بوون و ثه‌بات و به‌رده‌وامی له‌سه‌ری ئاینی پیرۆزی ئیسلام، پابه‌ند بوونی مرۆڤی باوه‌ڕداره به ئه‌حكامه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام و كار وكرده‌وه‌ی چاكه‌وه.
وه‌ك خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا فه‌رموویه‌تی: ﴿ يُثَبِّتُ اللّهُ الَّذِينَ آمَنُواْ بِالْقَوْلِ الثَّابِتِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الآخِرَةِ وَيُضِلُّ اللّهُ الظَّالِمِينَ وَيَفْعَلُ اللّهُ مَا يَشَاء ﴾ [ سوره‌تی إبراهیم: 27 ].
واتا: ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه خوای گه‌وره پایهداريان ده‌کات له‌سه‌ر گوفتاری به‌جێ و دروستیان له ژیانی دنیادا، له‌سه‌ره‌مه‌رگ و له قیامه‌تیشدا، (باوه‌ڕی دامه‌زراو فریایان ده‌که‌وێت و) گوفتاریان ڕێك و پێك و دامه‌زراو ده‌بێت و به‌ئیمانه‌وه ده‌مرن، له‌ولاشه‌وه هه‌ر ئه‌و خوایه سته‌مکاران (به‌هۆی كاروكرده‌وه‌ی خراپیانه‌وه ) گومڕا ده‌کات.
قه‌تاده ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌ڵێت: له ژیانی دونیادا به‌خێر و كار وكرده‌وه‌ی چاكه جێگیر ودامه‌زراویان ده‌كات، هه‌ر ئه‌وه‌ش له دوا ڕۆژدا ده‌بێته هۆی جگێری و دامه‌زراویان له گۆڕدا- به‌شێوه‌یه‌ك ده‌توانن وه‌ڵامی فریشته‌كان بده‌نه‌وه -، به هه‌مان شێوه‌یه ڕیوایه‌ت كراوه له‌كۆمه‌ڵیك له زانایانی سه‌له‌فه‌وه كه ووتویانه پابه‌ند بوون به شه‌رعی خوای گه‌وره وكاروكردهوهی چاكه هۆكاری دامه‌زراوی و ثه‌باتی مرۆڤی باوه‌ڕداره له ژیانی دونیا و ڕۆژی دوایشدا، بڕوانه ته‌فسیری القرا‌ن العظیم (ج3/421).
هه‌روه‌ها ئایه‌تی ﴿وَلَوْ أَنَّهُمْ فَعَلُواْ مَا يُوعَظُونَ بِهِ لَكَانَ خَيْرًا لَّهُمْ وَأَشَدَّ تَثْبِيتًا ﴾ [ سوره‌تی النساء : 66 ].
واتا : ئه‌گه‌ر به‌پێی ئامۆژگاریی و فه‌رمانه‌كانی خوا‌و په‌یامبه‌ر ره‌فتاریان كردباو ئه‌م فه‌رمانه‌یان ئه‌نجام بدابا، ئیتر بۆ دنیا‌و قیامه‌تیشیان چاك ده‌بوو و باوه‌ریشیان پته‌وتر ده‌بوو، مه‌به‌ست پێی باوه‌ڕیشیان دامه‌زراوتر ده‌بوون له‌سه‌ر هه‌ق وڕاستی.
ئه‌مه‌ش به‌ڕوونی به‌دیار ده‌كه‌وێت له ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤی باوه‌ڕداردا، چونكه بیگومان ثه‌بات و جێگیری و به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ئاینی خوای گه‌وره له كه‌سانی ته‌مه‌ڵ و ته‌وه‌زه‌ل چاوه‌ڕوان ناكرێت، له‌و كه‌سانه‌ی كه هیمه‌تیان نیه بۆ ئه‌نجامدانی كاروكرده‌وه‌ی چاكه وخێر وصهدهقه كردن، به‌تایبه‌تی له‌كاتی ڕوودانی فیتنه وبڵاو بوونه‌وه‌ی به‌ناو خه‌ڵكیدا، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان هێناوه و هه‌میشه له‌هه‌وڵی كاروكرده‌وه‌ی چاكه‌دان خوای گه‌وره هیدایه‌تیان ده‌دات وزیاتر ڕێنمویان ده‌كات بۆ سه‌ر ڕیگای ڕاست وبه‌رده‌وامی له‌سه‌ری، بۆیه ده‌بینین كه‌سانی باوه‌ڕدار هه‌میشه هه‌لی كرده‌وه چاكه‌كان له‌ده‌ست خۆیان ناده‌ن ئه‌گه‌ر چی بچوكیش بن؛ چونكه خوای گه‌وره كاروكهدهوهی چاكی به‌رده‌وام پێی خۆشه ئه‌گه‌ر چی كه‌م و بچوكیش بێت، هاوه‌ڵانی به‌رێزی پێغه‌مبه‌ری خوایش ( صلی الله علیه وسلم ) خوایان لێ رازی بێت، ئه‌گه‌ر كار وكرده‌وه‌یه‌كی چاكیان بكردایه به‌رده‌وام ده‌بوون له‌سه‌ری، عائیشه‌ی دایكی باوه‌ڕدارانیش ( خوای لێ ڕازی بێت ) ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی باشی بكردایه پابه‌ند ده‌بوو پێوه‌ی و وازی لێ نه‌ده‌هێنا.
بۆیه ده‌بینین پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی: { من ثابر على اثنتي عشرة ركعة وجبت له الجنة} [ تيرموذي له سونهنهكهیدا ڕیوایه‌تی كردووه، ج2/273، وه ووتویه‌تی : ئه‌م فه‌رمووده‌یه فه‌رمووده‌یه‌كی حه‌سه‌ن و صه‌حیحه ] .
واتا : هه‌ر كه‌سێك - له شه‌و وڕۆژێكدا - پابه‌ند وبه‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی دوانزه ڕكاتی سونه‌تی پاش و پێشی نوێژه فه‌رزه‌كان، ئه‌وا به‌هه‌شتی بۆ واجب ده‌بێت.
له فه‌رمووده‌یه‌كی قودسیشدا هاتووه: { ولا يزال عبدي يتقرب إليّ بالنوافل حتى أحبه } [ ئيمامي بوخاري ڕیوایه‌تی كردووه، بۆ زیاتر شاره‌زا بوونی سه‌رنجی كتێببی الفتح الباریء بده ج11/ 340 ] .
واتا : به‌رده‌وام به‌نده‌كه‌م به‌هۆی ئه‌نجامدانی سوننه‌ته‌كانه‌وه لێم نزیك ده‌بێته‌وه، تاوكو منیش ئه‌وم خۆش ده‌وێت ..
له په‌روه‌دگار داواكام له‌و كه‌سانه‌مان بگێڕێت كه خۆی خۆشی ده‌وێن.
وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم
سه‌رچاوه : په‌رتووكی : وسائل الثبات علی دین الله
پۆڵینه زانستیه‌كان: