عه‌بدولعه‌زیز مه‌رزوق ئهلطریفی - په‌رتوكه‌كان
ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 2
- كوردی سۆرانی دانـراو : عه‌بدولعه‌زیز مه‌رزوق ئهلطریفی وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز چاپکار : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
به‌رێزان : ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستانایه بریتیه له (بیروباوه‌ڕێكی پوخته‌كراو) كه بۆ خه‌ڵكی شامم نوسیوه كه بوون به‌میراتگری زه‌وی ووڵاتی باوباپیرانیان پاش ئه‌وه‌ی گاوره‌كان داگیریانكرد، پاش ئه‌وانیش كۆمه‌ڵێك له (باطني) یه‌كان نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك زه‌وی شامیان داگیركرد، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی فیتنه وخراپه‌كاری بڵاوبێته‌وه وزۆرێكیش له بنه‌ماو فه‌رعه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بگۆڕرێت وده‌ستكاری بكرێن. كۆمه‌ڵێك له‌خه‌ڵكی شام وغه‌یری خه‌ڵكی شامیش پرسیاریان لێكردم، كه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یان بده‌مه‌وه، ئایا به‌نده‌كانی خودا له‌رۆژی لێپرسینه‌وه (له‌ڕۆژی دوایی) دا پرسیاری چی‌یان لێده‌كرێت ؟ سه‌باره‌ت به‌مافه‌كانی خودا به‌سه‌ر به‌نده‌كانیه‌وه، ئه‌و مافانه‌ی كه په‌روه‌رگار وه‌صیه‌تی پێ كردن به نوح وپێغه‌مبه‌رانی دوای ئه‌و (سه‌لامی خوایان لێ بێت)، ئه‌و مافانه‌ی كه كۆتایی هێنا به په‌یامی ئیسلام كه دابه‌زیوه بۆ سه‌ر محمد المصطفی صلى الله عليه وسلم.
- كوردی سۆرانی دانـراو : عه‌بدولعه‌زیز مه‌رزوق ئهلطریفی وه‌رگـێران : نیهاد جه‌لال حبیب الله پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز چاپکار : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
یه‌كێ له گه‌وره‌ترین ئه‌و واجبانهى له رووى عه‌قڵی و له‌رووی نه‌قڵیشه‌وه(واته بڕیارى قورئان و سوننه‌ت) واجبه، زانینین قه‌درى ئه‌و خوایه‌یه كه هه‌موو بوونه‌وه‌ر دان ده‌نێن به په‌روه‌ردگارێتی ئه‌ودا، هه‌موو نه‌فسێكیش له خودى خۆیدا بڕێ به‌ڵگه‌ى روونى هه‌ن كه گه‌وره‌یی بهدیهێنهرهكهىء شكۆمه‌ندى دروستكردن و داهێنانى نیشان ده‌ده‌ن، جا هه‌ر كه‌س خۆی بۆ خۆی بگه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌فسی خۆی و به وردى بڕوانێته خۆی و لێی ورد بێته‌وه ئه‌وا قه‌درى په‌روه‌ردگارى خۆی ده‌زانێت ئه‌م بابه‌ته باسی به‌گه‌وره‌دانانی خوای گه‌وره وحوكمی ئه‌وه‌ی قسه‌ی پێ ده‌ڵێیت ده‌كات.