پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: : خوشكه‌كه‌م له بانكی ناوه‌ندی عێراقی فه‌رعی موصڵ كارده‌كات، له‌و بانكه‌دا قه‌رز ده‌درێت به خه‌ڵكی به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی خانوبه‌ره به‌بێ وه‌رگرتنی سوود و ڕیبا، به‌ڵام ئه‌و گرێبه‌سته له بڕگه‌یه‌ك له بڕگه‌كانیدا ده‌ڵیت ، ئه‌و كه‌سه‌ی قه‌رزه‌كه وه‌رده‌گرێت ده‌بێت ئه‌و بڕه پاره‌یه بداته‌وه كه به‌قه‌رزی وه‌رگرتووه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك سوود له‌چه‌ند كاتێكی تایبه‌تیدا، له پێناو پاراستنی قه‌رزه‌كه ئه‌گه‌ر هاتوو به‌مه‌به‌ستی غه‌یری خانوو دروستكردن به‌كارهات... ئایا ئه‌م قه‌رزه ته‌نها له‌به‌ر بوونی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی كه سزایه‌ك ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر قه‌رزاره‌كه‌دا له‌حاڵه‌تی دواخستنی قه‌رزه‌كه له‌كاتی خۆیدا ده‌بێت بڵێین ئه‌م گرێبه‌سته دروست نییه ؟