پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ ابن جبرين ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه:" ئایا سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران ( علیهم السلام ) بانگه‌وازیان كردوه بۆ گشت جۆره‌كانی یه‌كتاپه‌رستی به‌هه‌ر سێ جۆره‌كه‌یه‌وه ( یه‌كتاپه‌رستی له خوایه‌تی و یه‌كتاپه‌رستی له‌په‌رستن و یه‌كتاپه‌رستی له‌ناو صیفه‌ته‌كاندا ) یان ته‌نها بانگه‌وازیان بۆ یه‌كتاپه‌رستی خوای گه‌وره كردوه له په‌رستندا ؟ چونكه هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵین : پێغه‌مبه‌ران بانگه‌وازیان ته‌نها بۆ ( توحید الإلوهية = یه‌كتاپه‌رستی له په‌رستن ) دا كردوه، له‌به‌ر ئه‌وه شێخ الإسلام ابن تیمیة ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) هه‌ڵه‌ی كردوه كه هێنده گرنگی به یه‌كتاپه‌رستی ناو و صیفهتهكان داوه و پێداگری له‌سه‌ر كردووه، ئایا شێخ الإسلام ابن تیمیة به‌م كاره‌ی له مه‌نهه‌ج و پڕۆگرامی پێغه‌مبه‌ران ( علیهم السلام ) ده‌رچووه یان نا ؟ ڕاو بۆچوونی جه‌نابتان له‌م باره‌یه‌وه چیه؟".