پۆڵینه‌ زانستیه‌كان

معلومات المواد باللغة العربية

بیروباوه‌ڕ

مه‌له‌فێكی گشتگیره‌ بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕی ئیسلامی وگرنگترین بناغه‌ و بنه‌ما و مه‌عالیمه‌كانی، ئه‌ویش له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌م مه‌له‌فانه‌وه‌ : مه‌له‌فی مه‌زهه‌ب و ئاینه‌كان، ومه‌له‌فی باوه‌ڕ به‌خوای گه‌وره‌ و مه‌له‌فی باوه‌ڕ به‌ موحممه‌د پێغه‌مبه‌ری خوا، ومه‌له‌فی باوه‌ڕ به‌ فریشته‌كان، ومه‌له‌فی جادوو وشته‌ پڕوپوچه‌كان، ومه‌له‌فی پێغه‌مبه‌ران وپه‌یامه‌كانی، ومه‌له‌فی باوه‌ڕ به‌ رۆژی دوایی، ومه‌له‌فی باوه‌ڕ به‌ قه‌زاو وقه‌ده‌ر، ومه‌له‌فی ڕوكنه‌كانی ئیسلام و بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕی ئیسلامی، وچه‌ند مه‌له‌فێكی تر ..

ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 35

  • كوردی سۆرانی

    MP3

    ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ 21 وانه‌ ده‌رباره‌ی روونكردنه‌وه‌ی كتێبی القواعد المثلى في صفات الله وأسمائه الحسنی كه‌ دانه‌ره‌كه‌ی زانای پایه‌به‌ر شێخ موحه‌مه‌د ساڵح ئه‌لعوثه‌یمینه‌ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت، مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د خوا بیپارێزێت هه‌ستاوه‌ به‌ رونكردنه‌وه‌ی به‌ زمانی كوردی به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسان وپوخت.

  • كوردی سۆرانی

    MP3

    ووتاربێژ : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌م وتاره‌ باسی عیسا علیه السلام ده‌كات له‌ ڕوانگه‌ی قورئانی پیرۆزه‌وه‌، وه‌ بابه‌تێكی زۆر گرنگه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێك هه‌یه‌ وه‌كو نه‌صرانیه‌كان بروایان وایه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ ( الله ) لای ئه‌وان وه‌ك هه‌ندێك كه‌سیان ته‌صه‌وری ده‌كه‌ن بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌ : یه‌كه‌م : خوای باوك . دووه‌م : خوای كوڕ . سێهه‌م : خوای ڕۆحی پیرۆز . به‌ڵام له‌ پاش گوێگرتنی ئه‌م وتاره‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا عیسا به‌نده‌یه‌كه‌ له‌ به‌نده‌كانی خوای گه‌وره‌.

  • كوردی سۆرانی

    MP3

    ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ كورتی له‌ ماوه‌ی چوار خوله‌ككدا باسی به‌ڵگه‌ی هه‌ست و ده‌ركی مرۆڤ له‌سه‌ر بوونی خوای گه‌وره‌ ده‌كات.

  • كوردی سۆرانی

    MP3

    ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ كورتی باسی به‌ڵگه‌ی عه‌قڵ و ژیری مرۆڤ له‌سه‌ر بوونی خوای گه‌وره‌ ده‌كات.

  • كوردی سۆرانی

    MP3

    ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ كورتی له‌ ماوه‌ی چوار خوله‌ككدا باسی بنه‌ماكانی ئیمان و باوه‌ڕ ده‌كات.

  • كوردی سۆرانی

    MP3

    ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ كورتی له‌ ماوه‌ی چوار خوله‌ككدا باسی پێناسه‌ی ووشه‌ی ئیمان له‌ زمانی عه‌ره‌بی وشه‌رعدا ده‌كات.

  • كوردی سۆرانی

    MP3

    شه‌رحی كتێبی (البدعة تعريفها أنواعها أحكامها) دانه‌ره‌كه‌ی شێخی پایه‌ به‌رز صالح بن فوزان الفوزان ـ خوا بیپارێزێت ـ مامۆستا عبد اللطيف هه‌ستاوه‌ به‌رونكردنه‌وه‌ی له‌ زنجیره‌ وانه‌ێكدا به‌ زمانی كوردی به‌ شێوه‌یه‌كی پوخت و ئاسان.

  • كوردی سۆرانی

    MP3

    ده‌بێت هه‌موو موسڵمانێك نیگه‌ران بێت به‌ كوشتنی ئیمام حوسه‌ین خوا لێی ڕازی بێت، چونكه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ پێاوه‌ به‌رزه‌كانی ئیسلام...وه‌ كوری كچی پێغه‌مبه‌ری خوا بووه‌... به‌ڕێزان: ئه‌م وتاره‌ باسی كوشتنى حوسەین ده‌كات، له‌گه‌ڵ ڕونكردنەوەى لێڵییەكان و جیاكردنەوەى وەهمەكان لە ڕاستیەكان...

  • كوردی سۆرانی

    MP3

    ئه‌م بابه‌ته‌ وتاری هه‌ینیه‌ مامۆستا عزالدین باسی ژیانی پێغه‌مبه‌ری خوا ـ ابراهیم علیه السلام _ ده‌كات له‌ ژێر تیشكی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز... إبراهيم عليه السلام له‌ چه‌ند سوره‌تێك باسی ژیانی كراوه‌، كه‌ چۆن له‌سه‌ره‌تاوه‌ دژایه‌تی بته‌كانی كردوه‌ و روونی كردوه‌ته‌وه‌ كه‌وا ئه‌و بتانه‌ هیچ سودێكیان نیه‌‌ بۆ كه‌س، ته‌نانه‌ت بۆ خۆیانیش...

  • كوردی سۆرانی

    MP3

    بیدعه‌ له‌ زاراوه‌ی شه‌رعدا بریتیه‌ له‌: ڕێگا خۆپه‌رستیه‌كی داهێنراوه‌ له‌ دیندا، له‌كاتێكدا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی شه‌رعی ڕاست و صه‌حیح له‌سه‌ر ئه‌م ڕێگا داهێنراوه‌ نیه‌. وه‌ له‌ گرنگترین ترسناكی و خراپیه‌كانی بیدعه‌ ئه‌مانه‌ن: ١- بیدعه‌ قسه‌كردنه‌ به‌ناوی خوای گه‌وره‌ به‌بێ زانست. ٢- داهێنان و ئه‌نجامدانی بیدعه‌ تۆمه‌تباركردنی پێگه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌. ٣- بیدعه‌ پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌ته‌.

  • كوردی سۆرانی

    MP3

    شه‌رحی ( كیتابی السنه‌ )، دانه‌ره‌كه‌ی ابن ابى عاصمه‌، مامۆستا عه‌بدولله‌تیف هه‌ستاوه‌ به‌رونكردنه‌وه‌ی له‌ زنجیره‌ وانه‌ێكدا به‌ زمانی كوردی.

  • كوردی سۆرانی

    MP3

    بیروباوه‌ڕ و یه‌كتاپه‌رستی زۆر گرنگه‌ له‌ ژیانی موسڵمانان؛ چونكه‌ بنچینه‌ن، وه‌ ئه‌گه‌ر ته‌ماشای قورئانی پیرۆز بكه‌ین ده‌بینین كه‌ بیروباوه‌ر زۆر به‌ جوانی روون كردوه‌ته‌وه‌ بۆمان، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم هاوڵه‌كانی له‌سه‌ر عه‌قیده‌ په‌روه‌رده‌ كردوون.

  • كوردی سۆرانی

    MP3

    ووتاربێژ : مامۆستا ناصر پێداچـونه‌وه‌ : سه‌رباز حه‌مید كه‌ركوكی

    به‌ندایه‌تی بریتیه‌ له‌: نزیك بوونه‌وه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ به‌ پابه‌ند بوون به‌و‌ شه‌رعه‌ی كه‌ دایناوه‌ بۆ به‌نده‌كانی له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌و قسانه‌ی كه‌ بائاشكرا یان نهێنی ده‌كرێن، وه‌ مافێكی خوای گه‌وره‌یه‌ له‌ سه‌ر دورستكراوه‌كانی و سوده‌كه‌شی هه‌ر بۆ خۆیانه‌. خۆشه‌ویستان: مامۆستا ناسر سوبحانی ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ له‌ زنجیره‌ باسێكدا هه‌ستاوه‌ به‌ روون كردنه‌وه‌ی مانای به‌ندایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ له‌ ئیسلامدا..له‌گه‌ڵ ته‌فسیر كردنی چه‌نها ئایه‌ت كه‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌م بابه‌ته‌وه‌‌.

  • كوردی سۆرانی

    MP3

    له‌ رۆژی كۆتاییدا بانگخوازێك بانگ ده‌كات و ده‌ڵێت: با هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بڕوات بۆ لای ئه‌وانه‌ی ده‌یانپه‌رستن له‌ دونیادا، شوێنكه‌وتوانی صه‌لیب له‌ گه‌ڵ صلیبه‌كه‌یان ده‌ڕۆن، وه‌ بتپه‌رستانیش له‌گه‌ڵ بته‌كانیان ده‌ڕۆن... ته‌نها ئه‌وانه‌ی خوای گه‌وره‌یان ده‌په‌رست ده‌مێننه‌وه‌ ...

  • كوردی سۆرانی

    MP3

    خوای گه‌وره‌ له‌ رۆژی دوایدا دێیت بۆ فه‌سڵی قه‌زا، هه‌موو زه‌وی به‌ نوری خوای گه‌وره‌ رۆشناده‌بێته‌وه‌ و هه‌موو خه‌ڵكی توشی سه‌عق و ‌مردن ده‌بن له‌به‌ر هه‌یبه‌ت و گه‌وره‌یی خوای گه‌وره‌دا.

  • كوردی سۆرانی

    MP3

    باوه‌ڕ هێنان به‌ رۆژی كۆتایی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت كه‌ له‌ قورئان و سوننه‌تدا هاتوه‌ ده‌رباره‌ی رۆژی قیامه‌ت وه‌كو:( زیندوكردنه‌وه‌ و سزاو چاكه‌ و به‌هه‌شت و دۆزه‌خ ) ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی پاش مردن رووده‌دا وه‌كو فیتنه‌ و سزا و خۆشی كۆر.

  • كوردی سۆرانی

    MP3

    ووتاربێژ : عادل شێخانی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    خۆشبهاندن به كافران حرامه : خۆشبهاندن به پۆشاكیانه‌وه، به خوڕه‌وشتیانه‌وه، به كرداریانه‌وه. له هه‌موی ترسناك تر ڕازی بون به بیروباوه‌ڕیان، به خواردن وخواردنه‌وه‌ی حرامیانه‌وه، شوێن كه‌وتنیان له جه‌ژن وئاهه‌نگێڕان وكۆبونه‌وه له‌گه‌ڵیاندا له بۆنه‌كانیاندا. ئه‌م بابه‌ته‌ وتارێكی زۆر كاریگه‌ری مامۆستا عادل شێخاني یه‌ ، به‌ڕاستی كاریگه‌روو به‌هێزه‌، پێویسته‌ هه‌موو موسڵمانێك گوێی لێ بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بپارێزێت له‌ خۆشبهاندن به‌ كافر وبێباوه‌ڕان.

  • كوردی سۆرانی

    MP3

    ئه‌م بابه‌ته‌ وتاری هه‌ینیه‌ مامۆستا عزالدین باسی مونافیق ده‌كات، وه‌ باسی سیفات ومه‌ترسیه‌كانیان ده‌كات له‌ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم وئه‌م سه‌رده‌مه‌دا...

  • كوردی سۆرانی

    MP3

    باسی مونافیق و دووڕوو، وه‌ نیشانه‌کانیان و ه‌حوکمیان له‌ئیسلامدا:ئه‌م زنجیره‌یه‌ هه‌موو ته‌واو که‌ری یه‌کترن، مامۆستا موحه‌مه‌د خوای گه‌وه‌ره‌ خێری بنوسێت، هه‌ستاوه‌ به‌ روونكردنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان و پوخت به‌ زمانی كوردی.

  • كوردی سۆرانی

    MP3

    ئاینی پرۆزی ئیسلام گه‌وره‌ترین نیعمه‌تی خوای گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر موسڵمانان،بۆیه‌ ده‌بێت موسڵمانان شانازی بكه‌ن به‌ ئاینه‌كه‌یانه‌وه‌ و خۆیان بپارێزن له‌ شیرك و گومان و شوێنكه‌وتنی بێ باوه‌ڕان.

لاپه‌ڕه‌ی : 2 - له‌ : 1