ڕۆژووبونی شه‌ش ڕۆژی مانگی شه‌ووال به‌سه‌ریه‌كه‌وه
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: سه‌رباز حه‌مید كه‌ركوكی
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صالح المنجد وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه:" به‌نسبه‌ت ڕۆژووبونی شه‌ش ڕۆژ له‌مانگی شه‌وال له‌پاش مانگی ڕه‌مه‌زان ، ئایا مه‌رجه به‌سه‌ر یه‌كه‌وه بگیرێت، یان ده‌توانرێت به‌جیا جیا بگیرێت؛ چونكه من ئه‌مه‌وێت به‌سێ جار بیگرم هه‌ر جارێ دوو ڕۆژ له‌كۆتای هه‌فته‌دا ؟".
وه‌صفی فراوان
ڕۆژووبونی شه‌ش ڕۆژی مانگی شه‌ووال به‌سه‌ریه‌كه‌وه
پرسیار: به‌نسبه‌ت ڕۆژووبونی شه‌ش ڕۆژ له‌مانگی شه‌وال له‌پاش مانگی ڕه‌مه‌زان ، ئایا مه‌رجه به‌سه‌ر یه‌كه‌وه بگیرێت، یان ده‌توانرێت به‌جیا جیا بگیرێت؛ چونكه من ئه‌مه‌وێت به‌سێ جار بیگرم هه‌ر جارێ دوو ڕۆژ له‌كۆتای هه‌فته‌دا؟
وه‌ڵام: مه‌رج نیه كه گرتنی شه‌ش ڕۆژ ڕۆژووه‌كه‌ی مانگی شه‌وال - شه‌شه‌ڵان - به‌سه‌ریه‌كه‌وه بگیرێن ،وهبهسهریهكهوه گرتنی , یان جیا به‌جیا گرتنی هه‌ر دروسته‌و گه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریش بكات , ئه‌وا باشتر وئهفزهڵتره, هه‌روه‌ك خوایپه‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت :{ فاستبقوا الخیرات } , یان ده‌فه‌رموێت:{ وسارعوا الیمغفرة من ربكم } , یان كه له زمانی مو‌سا پێغه‌مبه‌ره‌وه عليه الصلاة والسلام ده‌فه‌رموێت:{ وعـجلت الیك رب لترضی} .
وه‌ئه‌وه ووته‌ی زانایانی مه‌زهه‌بی شافیعی و هه‌ندێك لهحهنابیلهكانهـ شوێنكه‌وتوانی ئیمام ئه‌حمه‌د ـ و ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه ڕۆژووه‌كه‌ی بۆ ناوه‌ڕاست , یان كۆتاییه‌كانی مانگی شه‌وال دوا بخات , ئه‌وا هه‌ر دروسته‌و ئاساییه و پاداشتیخۆی وه‌رده‌گرێت .
وه‌ئیمامی نه‌واوی ـ ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت ـ فه‌رموویه‌تی: هاوه‌ڵانمان ووتویانه, گرتنی شه‌ش ڕۆژ ڕۆژووی مانگیشهوال سوننه‌ته, جا ئه‌و شه‌ش ڕۆژه به‌سه‌ر یه‌كه‌وه بن یان جیا به‌جیا , یان له‌كۆتایی مانگه‌كه‌دا بێت , هه‌روه‌ك ئیمامه‌كانی وه‌ك ئه‌حمه‌د و ئه‌بو داوود ئه‌و ڕایه‌یان هه‌بووه.
سه‌رچاوه: سایتی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام.
پۆڵینه زانستیه‌كان: