مه‌رجه شه‌رعیه‌كان بۆ دروستكردنی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لكترۆنی
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن سایتی ئیسلام پرسیار ووه‌ڵام، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: «ڕاتان چۆنه ده‌رباره‌ی به‌گه‌ڕخستنی ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنی؟ به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕووداوێكی خراپی هه‌قیقی بنووسێت، وه‌ك ڕوداوێكی دزی یان ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر ئافره‌تێك، ئایا بڵاوكردنه‌وه‌ی وه‌ها هه‌واڵێك ئه‌چێته چوار چێوه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی خراپه وڕه‌وشتی ناپه‌سه‌نده‌وه؟».
- 1
مه‌رجه شه‌رعیه‌كان بۆ دروستكردنی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لكترۆنی
PDF 460.6 KB 2019-05-02
- 2
مه‌رجه شه‌رعیه‌كان بۆ دروستكردنی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لكترۆنی
DOC 2.6 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
مه‌رجه شه‌رعیه‌كان بۆ دروستكردنی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لكترۆنی
] kurdish – كوردی – كردي [
موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
﴿ الضوابط الشرعية لإنشاء الصحف الإلكترونية ﴾
« باللغة الكردية »
محمد صالح المنجد
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
مه‌رجه شه‌رعیه‌كان بۆ دروستكردنی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لكترۆنی
پرسیار: ڕاتان چۆنه ده‌رباره‌ی به‌گه‌ڕخستنی ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنی ؟ به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕووداوێكی خراپی هه‌قیقی بنووسێت، وه‌ك ڕوداوێكی دزی یان ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر ئافره‌تێك، ئایا بڵاوكردنه‌وه‌ی وه‌ها هه‌واڵێك ئه‌چێته چوار چێوه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی خراپه وڕه‌وشتی ناپه‌سه‌نده‌وه ؟
وه‌ڵام : الحمد لله .
دامه‌زراندنی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لكترۆنی گهڕێكبخرێت به‌مه‌رج وڕێكخهره شه‌رعیه‌كان یه‌كێكه له‌و كارانه‌ی كه زۆر پێویسته بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه، ئه‌ویش له‌به‌ر زۆری ئه‌و ڕۆژنامه ئه‌لكترۆنیانه‌ی كه كاری خراپ بڵاوده‌كه‌نه‌وه له‌ناو ئومه‌تی ئیسلامدا، وه كار له‌سه‌ر بره‌ودان به فاحشه ئه‌كه‌ن له‌ناو باوه‌ڕداراندا، بۆیه ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌یه‌وێت ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنی دابمه‌زرێنێت ده‌بێت پابه‌ند بێت به كۆمه‌ڵێك مه‌رج وڕێكخهری شه‌رعیه‌وه، كه گرنگترینیان بریتین له :
یه‌كه‌م : ڕاستگۆی له گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان وگه‌ڕان به‌شوێن دروسترین وڕاسترینیاندا، له‌پێناو كاركردن به‌و فه‌رمانه خواییه‌ی كه له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا هاتووه كه ده‌فه‌رموێت : ) يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا إِنْ جَاءَكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَإٍ فَتَبَيَّنُوا أَنْ تُصِيبُوا قَوْمًا بِجَهَالَةٍ فَتُصْبِحُوا عَلَى مَا فَعَلْتُمْ نَادِمِينَ( {الحجرات : 6} واته : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی بڕواتان هێناوه! ئه‌گه‌ر كه‌سێكی متمانه پێنهكراوو (فاسق) هه‌واڵێكی بۆ هێنان خێرا بڕوای پێ مه‌كه‌ن، به‌ڵكو لێی بكۆڵنه‌وه، نه‌وه‌ك به نه‌زانی بهخهڵكێكدا ههڵبتهقێن و ئازاریان بده‌ن، ئه‌وجا له‌و كاره‌ی كردوتانه په‌شیمان ببنه‌وه.
شێخ عبد الرحمن السعدي ئه‌ڵێت : دڵنیابوونه‌وه له‌بیستنی هه‌واڵ وپوخته وپاڵفتهكردنی وگواستنه‌وه وبڵاوكردنه‌وه‌ی، وهدامهزراندی كارێك له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه، بنه‌ماییه‌كی گه‌وره وبه‌سووده { الفتاوی السعدیة ص66} .
پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : « كَفَى بِالْمَرْءِ كَذِبًا أَنْ يُحَدِّثَ بِكُلِّ مَا سَمِعَ » { رواه مسلم } واته : به‌سه بۆ كه‌سێك كه به‌درۆزن ناوببرێت، هه‌رچیه‌كی بیست بیگێڕێته‌وه .
مهناوییش (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له‌باره‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌وه ئه‌ڵێت : ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه به‌شوێن ئه‌و قسه‌یه‌دا نه‌چوو، وهدڵنیا نه‌بوویه‌وه له‌ڕاستی، چونكه عاده‌تی وایه ڕاست ودرۆیشی گوێ لێ ده‌بێت، جا ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌رچیه‌كی بیست گێرایه‌وه، ئه‌وا بێگومان درۆیش ده‌كات {فیض القدیر (5/2)} .
ئیمامی نه‌وه‌ویش (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ئه‌ڵێت : ئه‌م فه‌رمووده‌یه لۆمه وسه‌ركۆنه‌ی تێدایه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌رچیه‌كیان بیست ده‌یگێڕنه‌وه، چونكه عاده‌ته‌ن ئه‌و كه‌سه درۆ وڕاستیش ده‌بیستێ، جا ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌رچیه‌كی بیست و گێرایه‌وه، ئه‌وه درۆی كردووه له‌به‌ر گێرانه‌وه‌ی ئه‌و درۆیانه‌ی كه بیستویه‌تی .{ شرح النووي على صحيح مسلم" (1 / 75)} .
زۆر به‌داخه‌وه زۆربه‌ی دامه‌زراوه‌كانی هه‌واڵیش له جیهانی ئیسلامی‌دا، به‌بێ به‌دواداچوون ودڵنیا بوونه‌وه لێیان هه‌موو جۆره هه‌واڵێك به‌چاك وخراپیشهوه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه .
پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه پیاوێكی بینیوه له‌خه‌ودا كهلهڕۆژی دواییدا سزا ده‌درێت كه به‌پشت ملیدا پاڵیان خستبوو، پاشان لایه‌ك له‌ده‌م وچاوی توند ه‌كرێت تا پشت ملی دووله‌ت ده‌بێت ، وكونه لووتی ده‌برێت بۆ پشت ملی، وهچاویشی بۆلای پشت ملی، كاتێكیش پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پرسیاری كرد له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سه‌وه، پێیان ووت : ئه‌وه كه‌سێكه كه له‌ماڵ ده‌رده‌چێت هێنده درۆ ده‌كات تا ده‌گاته ئاسۆی ئاسمان، ئاوای پێ ده‌كرێت هه‌تا ڕۆژی دوایی { رواه البخاري (6096)} .
ئه‌م فه‌رمووده‌یه ده‌چه‌سپێت به‌سه‌ر هه‌ندێك لهپهیامنێرانی وهكالهتهكانی هه‌واڵدا، هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ هه‌واڵێكی ڕاستدا سه‌د درۆی پێوه ده‌لكێنێت، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی چركه ساتێك ده‌زانێت هه‌واڵه‌كه به‌ڕۆژهه‌ڵات وڕۆژئاوایی دونیا بڵاوبووه‌ته‌وه.
دووه‌م : مه‌رج نییه هه‌موو هه‌واڵێكی ڕاستیش بڵاو بكرێته‌وه، چونكه زۆر هه‌واڵ هه‌یه باش نییه به‌ناو هه‌موو خه‌ڵكیدا بڵاوبكرێته‌وه، خوای گه‌وره هه‌ڵه‌ی ئه‌م ڕێڕه‌وه‌ی ڕوونكردوه‌ته‌وه وفه‌رموویه‌تی : ) وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ مِنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ ، وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَى أُولِي الْأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنْبِطُونَهُ مِنْهُمْ ، وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا ( {النساء : 83} واته : لێره‌دا خوا ڕه‌خنه ده‌گرێت له هه‌ندێک ئیمانداران): هه‌رکاتێک هه‌واڵێکیان بۆ بێت ده‌رباره‌ی ئاسایش و هێمنایه‌تی، یاخود ترس و بیم، بڵاوی ده‌که‌نه‌وه (بیر له سه‌رئه‌نجام ناکه‌نه‌وه)، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڵاو نه‌کردایه‌ته‌وه و بیانگێڕایه‌ته‌وه بۆلای پێغه‌مبه‌رو (صلی الله علیه وسلم)، یان بۆ لای کاربه‌ده‌ستانێک که له خۆیانن، ئه‌وه ئه‌وانه‌ی که‌له نهێنی هه‌واڵه‌کان تێده‌گه‌ن و ده‌کۆڵنه‌وه، نهێنی و ڕازه‌کانیان لێ ده‌رده‌هێنا، جا ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و چاودێری خوا‌و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه‌که‌ی نه‌بوایه شوێنی شه‌یتان ده‌که‌وتن، جگه له که‌مێکتان .
شێخ عبد الرحمن السعدي : له‌ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا ئه‌ڵێت : ئه‌مه ئه‌ده‌ب دادانی خوای گه‌وره‌یه بۆ به‌نده‌كانی كه ئه‌و كاره‌یان كارێكی ناشایسته‌یه، وه پێویسته له‌سه‌ریان ئه‌گه‌ر كارێكی گرنگ كه به‌رژوه‌ندی گشتی تێدابوو، په‌یوه‌ندی به ئه‌من وئاسایشی بڕوادرانهوه هه‌بوو، یان به‌ترسێك كه موصیبه‌ت بوو بۆیان، ده‌بێت دڵنیا ببنه‌وه له‌و هه‌واڵه و هیچ په‌له نه‌كه‌ن له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌دا، به‌ڵكو بیگێڕنه‌وه بۆلای پێغه‌مبه‌ر وكاربه‌ده‌ستی موسڵمانان له‌خۆیان، ئه‌و كه‌سانه‌ی بیرمه‌ند وخاوه‌ن ژیری وئه‌هلی نهصیحهتن، ئه‌وانه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی موسڵمانان باشتر شاره‌زان ودژهكهیشی ده‌ناسن، جا ئه‌گه‌ر زانیان بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه به‌رژه‌وه‌ندی موسڵمانانی تێدایه وخۆشی وشادی ده‌خاته دڵیانه‌وه وئهیانپارێزێت لهدوژمنانیان، ئه‌وه ئه‌و كه‌سه ژیرانه بڕیاری بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه ده‌ده‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر زانیشیان هیچ به‌رژه‌وه‌ندی تێدا نییه. یان زیانه‌كه‌ی زیاتره له‌به‌رژوه‌ندی گشتی، ئه‌وا ئه‌و كاته بڕیار ده‌ده‌ن بڵاوی نه‌كه‌نه‌وه ...{ تفسير السعدي" (1/190)} .
سێهه‌م : دووركه‌وتنه‌وه له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه فه‌زیحه‌ی تێدایه، چونكه شه‌ریعه‌تی ئیسلام له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌ستاوه كه نهێنی موسڵمان په‌رده‌پۆش بكه‌یت، نه‌ك بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه وكه‌م وكورتی و فهزیحهكانیان بۆ هه‌موو خه‌ڵكی دونیا .
لهفهرموودهیهكی سه‌حیحدا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت : « من ستر مُسْلِمًا سَتَرَهُ اللَّهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ » {رواه البخاري (2262) ، ومسلم (4677) } واته : هه‌ركه‌سێك نهێنی و عه‌یبی موسڵمانێك بشارێته‌وه خوای گه‌وره له‌ڕۆژی دواییدا نهێنی وعه‌یبی ئه‌و كه‌سه ئه‌شارێته‌وه.
به‌هه‌مان شێوه له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی فاحشه وداوێن پیسی وخراپه‌كاری و تاوانیشدا هه‌روایه .
باشه موسڵمانان چ سوودێكیان پێ ده‌گات له‌بیستن وبڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی تاوان و كوشتن وڕفاندن وخراپه‌كاری، وفهزیحه ڕه‌وشتی وده‌ست درێژی كردنه سه‌ر ناموسی خه‌ڵكی وههتكردنی .
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو زۆر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره هه‌واڵانه وای لێدێت كه تاوان و كوشتن و داوێن پیسی وخراپه‌كاری لای خه‌ڵكی ئاسایی ببێته‌وه، وبهكارێكی قێزه‌ونی نه‌زانن له‌به‌ر زۆر ده‌ستا وده‌ستكردن وبیستنی له‌ناو خه‌ڵیدا.
حافظی ابن رجب ئه‌ڵێت : هه‌ندێك له‌وه‌زیره خواناسه‌كان به‌و كه‌سانه‌یان ده‌ووت كه كاریان فه‌رمان كردن بوو به‌چاكه به‌خه‌ڵكی، تا ده‌توانن گوناهبار وسهركهشهكان بپۆشن، چونكه ده‌ركه‌وتن و ئاشكراكردنی گوناهه‌كانیان شه‌رمه‌زاری وعه‌یبه‌یه بۆ ئه‌هلی ئیسلام { جامع العلوم والحكم (1/340).} .
چواره‌م : دوور كه‌وتنه‌وه له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی بێ مانا و بێ تام كه بڵاوكردنه‌وه‌یان هیچ خێروبێرێكی تێدا نییه بۆ ئوممه‌تی ئیسلام، وه‌ك بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌ندێك له‌و ژن وپیاوه به‌ناو هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه ته‌واو داشۆراونهتهوه له هه‌موو ڕه‌وشت وبه‌هایه‌كی ئیسلامی .
بۆیه باشتروایه كه گرنگی بدرێت به‌هه‌واڵی جیهانی ئیسلامی و ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه بۆ موسڵمانان گرنگن وسوودی دین ودونیایانی تێدایه .
پێنجه‌م : به‌هیچ جۆرێك وێنه‌ی ئافره‌تان بڵاونه‌كرێته‌وه .
شه‌شه‌م : با ئه‌و ووتار وبابه‌تانه‌ی كه بڵاوده‌كرێنه‌وه ئامانجی باشیان له‌پشته‌وه بێت، به‌شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری گیروگرفتی لایه‌نی بیروباوه‌ڕ ویهكخواپهرستیان بكات، یان چاره‌سه‌ری گیروگرفته ڕه‌وشتی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان بكات، یان هه‌ر بابه‌تێكی به‌سوودی تر .
حه‌وته‌م : دووركه‌وتنه‌وه له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه بۆنی دووبه‌ره‌كیان لێ دێت یان بۆنی نه‌ژارد په‌رستی و نه‌ته‌وه په‌رستیان لێ دێت له‌نێو گه‌لان و وڵاتاندا .
خوای گه‌وره‌ش زانا وشارهزاتره .
ماڵپه‌ڕی ( الإسلام سؤال وجواب ) به‌شی سیاسه‌ی شه‌رعی.
پۆڵینه زانستیه‌كان: