حوكمی كۆكردنه‌وه‌ی ته‌وافی كه‌سی هه‌ڵگر و كه‌سی هه‌ڵگیراو به‌یه‌ك ته‌واوف
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: نیه‌تم هێنا كه إن شا‌ء الله له‌گه‌ڵ خێزانم ومناڵه‌كانم بچم بۆ عومره، كوڕێكم دووساڵانه و ئه‌وی تریان سێ مانگانه، جا چه‌ند پرسیارێكم هه‌یه داواكارم به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره وه‌ڵامێكی ته‌واوم لای ئێوه ده‌ست بكه‌وێت، ئایا ده‌بێت من بۆخۆم سه‌ره‌تا ته‌وافێك بكه‌م، پاشان بۆ یه‌كێك له‌مناڵه‌كانم، ئه‌مجا بۆ خۆم سهعیهك بكه‌م، پاشان بۆ ئه‌وی تریان، یان ده‌كرێت هه‌موومان یهیهكجار ته‌واف و سه‌عی بكه‌ین، وه ئایا دروسته من ته‌واف به‌یه‌كێكیان بكه‌م، ئه‌مجا له‌گه‌ڵ خاڵی یان دایكی سه‌عی نێوان صه‌فا ومهروه بكات، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌ركان و واجبه‌كانی عومره دابه‌ش بكه‌ین له‌نێوانماندا، چونكه به‌ڕاستی دووباره كردنه‌وه‌ی عومره بۆ ئه‌و مناڵانه كارێكی گران وقورسه له‌سه‌رمان ؟
- 1
حوكمی كۆكردنه‌وه‌ی ته‌وافی كه‌سی هه‌ڵگر و كه‌سی هه‌ڵگیراو به‌یه‌ك ته‌واوف
PDF 2.5 MB 2019-05-02
- 2
حوكمی كۆكردنه‌وه‌ی ته‌وافی كه‌سی هه‌ڵگر و كه‌سی هه‌ڵگیراو به‌یه‌ك ته‌واوف
DOC 2.5 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
حوكمی كۆكردنه‌وه‌ی ته‌وافی كه‌سی هه‌ڵگر و كه‌سی هه‌ڵگیراوی به‌یه‌ك ته‌واوف
] kurdish – كوردی – كردي [
موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
سایتی (ئیسلام پرسیار ووه‌ڵام)
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
حكم جمع طواف الحامل والمحمول بطواف واحد
« باللغة الكردية »
محمد صالح المنجد
موقع الإسلام سؤال وجواب
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
حوكمی كۆكردنه‌وه‌ی ته‌وافی كه‌سی
هه‌ڵگر و كه‌سی هه‌ڵگیراو به‌یه‌ك ته‌واوف
پرسیار : نیه‌تم هێنا كه إن شا‌ء الله له‌گه‌ڵ خێزانم ومناڵه‌كانم بچم بۆ عومره، كوڕێكم دووساڵانه و ئه‌وی تریان سێ مانگانه، جا چه‌ند پرسیارێكم هه‌یه داواكارم به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره وه‌ڵامێكی ته‌واوم لای ئێوه ده‌ست بكه‌وێت، ئایا ده‌بێت من بۆخۆم سه‌ره‌تا ته‌وافێك بكه‌م، پاشان بۆ یه‌كێك له‌مناڵه‌كانم، ئه‌مجا بۆ خۆم سهعیهك بكه‌م، پاشان بۆ ئه‌وی تریان، یان ده‌كرێت هه‌موومان یهیهكجار ته‌واف و سه‌عی بكه‌ین، وه ئایا دروسته من ته‌واف به‌یه‌كێكیان بكه‌م، ئه‌مجا له‌گه‌ڵ خاڵی یان دایكی سه‌عی نێوان صه‌فا ومهروه بكات، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌ركان و واجبه‌كانی عومره دابه‌ش بكه‌ین له‌نێوانماندا، چونكه به‌ڕاستی دووباره كردنه‌وه‌ی عومره بۆ ئه‌و مناڵانه كارێكی گران وقورسه له‌سه‌رمان ؟
وه‌ڵام : الحمد لله وكفی والصلاة والسلام علی نبیه المصطفی .
زانایان له‌باره‌ی ته‌وافی ئه‌و كه‌سه‌ی كه كه‌سێكی تری هه‌ڵگرتووه ڕایان جیاوازه، به‌وه‌ی ئایا ئه‌و ته‌وافه بۆ هه‌ردووكیانه، یان بۆ یه‌كێكیانه، له‌م باره‌یه‌شه‌وه دوو ڕایان هه‌یه :
ڕای یه‌كه‌م : یه‌ك ته‌واف بۆ هه‌ردووكیان دروست نییه، به‌ڵكو پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی كه كه‌سێكی تری هه‌ڵگرتووه ته‌وافێك بۆ خۆی بكات پاشان تهوافێكیش به‌و كه‌سه بكات كه هه‌ڵگری ده‌گرێت، واته ده‌بێت هه‌ركه‌سێكیان ته‌وافی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت، ئه‌مه‌ش ووته‌ی جمهوری زانایانه، ابن القدامة ی حه‌نبه‌لی (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ئه‌ڵێت : « إن نوى الطواف عن نفسه وعن الصبي : احتمل وقوعه عن نفسه .... واحتمل أن يقع عن الصبي .... لكون المحمول أولى . واحتمل أن يلغو لعدم التعيين , لكون الطواف لا يقع عن غير معين » انتهى. [ المغني" (3/108) ] واته : ئه‌گه‌ر هاتوو نیه‌تی ته‌وافی بۆ خۆی و بۆ ئه‌و مناڵه‌ش هێنا كه هه‌ڵیگرتووه، ئه‌وكاته ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه كه نیه‌ته‌كه‌ی بۆ خۆی بێت، وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌شی هه‌یه بۆ مناڵه‌كه‌ی بێت، چونكه نیه‌ته‌كه‌ی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه هه‌ڵیگرتووه له‌پێشتره، وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌شی هه‌یه كه نیهتهكهشی به‌تاڵ ببێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیاری نه‌كردووه بۆ لایه‌كیان، چونكه ته‌واف بۆ كه‌سێك نابێت كه نیه‌تی دیاری نه‌بێت .
به‌هوتی ش (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ووتویه‌تی : « فإن نوى الطائف بالصغير ، الطواف عن نفسه ، وعن الصبي ، وقع الطواف عن الصبي ، كالكبير يطاف به محمولا لعذر؛ لأن الطواف فعلٌ واحدٌ لا يصح وقوعه عن اثنين » [ كشاف القناع (2/381) ] واته : ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه‌ی كه مناڵێكی هه‌ڵگرتووه نیه‌تی ته‌وافی بۆ مناله‌كه و بۆ خۆیشی هێنا، ئه‌وه نیه‌تی ته‌وافه‌كه‌ی بۆ مناڵه‌كه‌ی ده‌بێت، وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی له‌به‌رهه‌ر عوزریك بێت كهسێگی تری گه‌وره‌ی هه‌ڵگرتووه و ته‌وافی پێده‌كات ، چونكه ته‌واوف كردن یه‌ك كاره و دروست نییه بۆ دوو كه‌س بێت .
ئه‌بو ئیسحاقی شیرازی شافعی مه‌زهه‌بیش (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت : « وإن حمل محرم محرما ، وطاف به ، ونويا ، لم يجز عنهما جميعا ؛ لأنه طواف واحد ، فلا يسقط به طوافان.... » [ المجموع (8/39) ] واته :ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك كه له‌ئیحرامدایه كه‌سێكی تری ئیحرام به‌ستووی هه‌ڵگرتبوو به‌یه‌ك نیه‌تی ته‌وافی بۆ خۆی و بۆ ئه‌و كه‌سه‌ش هێنا، ئه‌وه ئه‌و نیه‌ته بۆ هه‌ردووكیان دروست نییه، چونكه یه‌ك ته‌وافه وهه‌ردوو ته‌وافه‌كه‌ی پێ جێ به‌حێ نابێت .
ڕای دووه‌م : یه‌ك نیه‌ت بۆ هه‌ردوو كه‌سه‌كه دروسته بۆ ئه‌و كه‌سه خۆی و بۆ ئه‌و كه‌سه‌شی كه ههڵیگراوه، ئه‌مه‌ش ڕای حه‌نه‌فیه‌كان و یه‌كێكیشه له ڕاكانی ئیمامی شافعی، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی زۆری زانایانی هاوچه‌رخیش ئه‌م ڕایه‌یان به‌لاوه په‌سه‌نده، وه‌ك شێخ عبد الرحمن السعدي وشێخ ابن باز و شێخ عبد الله الجبرین (ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت) .
ابن نجیمی حه‌نه‌فی (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له‌م باره‌یه‌وه ووتویه‌تی : « وذكر الإسبيجابي : ومن طِيف به محمولا أجزأه ذلك الطواف عن الحامل والمحمول جميعا, وسواء نوى الحامل الطواف عن نفسه وعن المحمول أو لم ينو » انتهى. " [ البحر الرائق" (2/381) ، المجموع (8/39) ] واته : ئیسبیجابی باسی كردووه و ووتویه‌تی : هه‌ركه‌سێك هه‌ڵیانگرتبێت وتهوافیان پێ كردبێت، ئه‌وه ئه‌و ته‌وافه بۆ ئه‌و كه‌سه و بۆ ئه‌و كه‌سه‌شه كه ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڵگرتووه پێكه‌وه، ئه‌گه‌ر نیه‌تی به‌یه‌كجار بۆ خۆی و بۆ كه‌سه‌ش پێكه‌وه هێنا بێت، یان نیه‌تیشی نه‌هێنابێت.
به‌هه‌مان شێوه وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا شێخ ابن باز وشێخ عبدالله الجبرین و شیخ عبدالرحمن السعديش (ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت) پێیان وایه ته‌وافه‌كه بۆ هه‌ردوو كه‌سه ده‌بێت به‌یه‌كجار و پێویست ناكات هه‌ركه‌سه و ته‌وافی سه‌ربه‌خۆ بكات، له‌م باره‌یه‌شه‌وه پرسیارێكی له‌م شێوه‌یه كرا له شێخ عبدالرحمن السعدي (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) : پرسیار : ئه‌گه‌ر هاتو كه‌سێك حه‌جی بهمناڵهكهی كرد و له‌گه‌ڵ خۆیدا له‌كاتی ته‌واف و سه‌عی نێوان صه‌فا ومهروه هه‌ڵیگرت، ئایا ئه‌و ته‌وافه بۆ هه‌ردووكیان ده‌بێت ؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ووتویه‌تی : ڕای په‌سه‌ند ودروست ئه‌وه‌یه كه یه‌ك ته‌واف بۆ هه‌ردوكیان ده‌بێت، بۆ ئه‌و پیاوه خۆی و بۆ ئه‌و مناڵهیشی كه هه‌ڵیگرتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌ندێك له‌زانایان به‌لایانه‌وه وایه كه ئه‌و ته‌وافه ته‌نها بۆ یه‌كێكیان ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌م ڕایه ڕایه‌كی لاوازه و په‌سه‌ند نییه [ الفتاوى السعدية" (ص/239) ].
بۆیه له‌كۆتایدا ئێمه‌یش ده‌ڵێین : برای به‌رێز یه‌ك ته‌واف ویه‌ك سه‌عی نێوان صه‌فا ومهروه بۆ خۆت و ئه‌و مناڵهشی كه هه‌ڵتگرتووه دروسته، ئه‌گه‌ر چی ئه‌و مناڵهیشت خستبێته ناو عهربانهیهكهوه ونیهتت بۆ خۆت و ئه‌ویش به‌یه‌كجار هێنا بێت . خوای گه‌وره إن شا‌ء الله بۆ هه‌ردووكتانی ده‌نوسێت، خوای گه‌وره‌ش زاناتره .
پۆڵینه زانستیه‌كان: