ئايا حوكمی ژیان به‌سه‌ر بردن چییه له‌گه‌ڵ دایكێكی بێباوه‌ڕدا
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ محمد صاڵح المنجد ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: ئايا حوكمی ژیان به‌سه‌ر بردن چییه له‌گه‌ڵ دایكێكی بێباوه‌ڕدا, وهبیهوێت خێزانیشی ناچار بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دایكی‌دا بژی ؟
- 1
ئايا حوكمی ژیان به‌سه‌ر بردن چییه له‌گه‌ڵ دایكێكی بێباوه‌ڕدا
PDF 2.8 MB 2019-05-02
- 2
ئايا حوكمی ژیان به‌سه‌ر بردن چییه له‌گه‌ڵ دایكێكی بێباوه‌ڕدا
DOC 2.8 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
ئايا حوكمی ژیان به‌سه‌ر بردن چییه له‌گه‌ڵ دایكێكی بێباوه‌ڕدا ؟
] kurdish – كوردی – كردي [
موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
سایتی (ئیسلام پرسیار ووه‌ڵام)
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1434
ما حكم العيش مع والدة كافرة ؟
« باللغة الكردية »
محمد صالح المنجد
موقع الإسلام سؤال وجواب
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1434
ئايا حوكمی ژیان به‌سه‌ر بردن چییه له‌گه‌ڵ دایكێكی بێباوه‌ڕدا ؟
پرسیار: ئايا حوكمی ژیان به‌سه‌ر بردن چییه له‌گه‌ڵ دایكێكی بێباوه‌ڕدا, وهبیهوێت خێزانیشی ناچار بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دایكی‌دا بژی ؟
وه‌ڵام: سوپاس بۆ خوای گه‌وره .
هیچ ڕێگریهكی شه‌رعی نیه له‌وه‌ی كورێك له‌گه‌ڵ دایكی‌دا بژی ئه‌گه‌ر چی دایكشی بێباوه‌ڕ بێت، یان به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌یدا بژی، چونكه پێده‌چێت ئه‌مه ببێت به‌هۆی هیدایه‌تدانی دایكی ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كوڕه هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ دایكه بێباوهڕهكهیدا باش وجوان بێت، وبتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك ئاينی پیرۆزی ئیسلامی بۆ بخاته‌ڕوو، چونكه دووری ئه‌م كوڕه له‌دایكیه‌وه ئه‌گه‌رچی له‌گه‌ڵیشیدا باش بێت پێده‌چێت هیدایهتدانهكهی ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره بیه‌وێت دووتر بكه‌وێته‌وه .
موسڵمانیش فه‌رمانی پێكراوه كه به‌شێوه‌یه‌كی جوان هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ دایك وباوكیدا بكات وچاكه‌كار وڕه‌وشت جوان بێت له‌گه‌ڵیاندا ئه‌گه‌رچی بێباوه‌ڕیش بن، وه حه‌ڵاڵ ودروست نییه بۆ موسڵمان نه به‌كردار و نه به‌گوفتار خراپه كار‌و بهدڕهوست بێت له‌گه‌ڵ دایكی وباوكیدا، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه گوێڕایه‌ڵیان بێت له‌خراپه وتاواندا، یان شلگیر وموداههنهیان بكات له‌سه‌ر ئه‌و كوفر‌و بێباوه‌ڕیه‌ی كه له‌سه‌رینی.
خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﴿ وَوَصَّيۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ بِوَٰلِدَيۡهِ حُسۡنٗاۖ وَإِن جَٰهَدَٰكَ لِتُشۡرِكَ بِي مَا لَيۡسَ لَكَ بِهِۦ عِلۡمٞ فَلَا تُطِعۡهُمَآۚ إِلَيَّ مَرۡجِعُكُمۡ فَأُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ ﴾[ العنكبوت:8 ] واته: ئێمه فه‌رمانمانداوه به ئاده‌میزاد كه چاكره‌فتار بێت له‌گه‌ڵ دایك و باوكی‌دا، خۆ ئه‌گه‌ر زۆریان لێ‌كردیت تا هاوه‌ڵ و هاوبه‌شم بۆ بریار بده‌یت، بێ ئه‌وه‌ی زانست و زانیاریت هه‌بێت ده‌رباره‌ی، ئه‌وه ملكه‌چیان مه‌به و به‌گوێیان مه‌كه، دڵنیاش بن كه گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆ لای منه، ئه‌و كاته ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه له‌و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامتان ده‌دا.
هه‌روها فه‌رموویه‌تی: ﴿ وَإِن جَٰهَدَاكَ عَلَىٰٓ أَن تُشۡرِكَ بِي مَا لَيۡسَ لَكَ بِهِۦ عِلۡمٞ فَلَا تُطِعۡهُمَاۖ وَصَاحِبۡهُمَا فِي ٱلدُّنۡيَا مَعۡرُوفٗاۖ وَٱتَّبِعۡ سَبِيلَ مَنۡ أَنَابَ إِلَيَّۚ ثُمَّ إِلَيَّ مَرۡجِعُكُمۡ فَأُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ ﴾ [ لقمان :15 ] واته : ئه‌گه‌ر دایک و باوکت کۆششیان له‌گه‌ڵتدا کرد، تا به‌بێ هیچ به‌ڵگه و زانیاریه‌ک هاوه‌ڵ بۆ من بڕیار بده‌یت ئه‌وه به قسه‌یان مه‌که، له دنیاشدا هاوڕێ و هاوه‌ڵ و خزمه‌تگوزارێکی چاک به بۆیان له هه‌موو بار‌و دۆخێک‌دا، شوێنی ڕێبازی ئه‌وانه بکه‌وه که بۆلای من گه‌ڕاونه‌ته‌وه، له‌وه‌وداو گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای منه، جا هه‌واڵتان ده‌ده‌مێ به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد .
وعن أسماء بنت أبي بكر رضي الله عنهما قالت : قدمت علي أمي وهي مشركة في عهد رسول الله صلى الله عليه وسلم فاستفتيت رسول الله صلى الله عليه وسلم ، فقلت : إن أمي قدمت وهي راغبة أفأصلها ؟ قال : " نعم ، صلي أمك " [ بخاري (2477) ومسلم (1003)] واته : ئه‌سمای كچی ئه‌بو به‌كر (خوایان لێ ڕازی بێت) ئه‌گێڕێته‌وه وده‌ڵێت : دایكم له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هات بۆلام له‌كاتێكدا موشریك بوو، منیش پرسیارم كرد له پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) و پێم ووت : دایكم بۆ خۆی هاتووه بۆلام، ئایا من صیله‌ی ڕه‌حمی له‌گه‌ڵدا ببه‌ستم ؟ له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی : به‌ڵێ، صیله‌ی ڕه‌حم له‌گه‌ڵ دایكتدا ببه‌سته .
عن سعد بن أبي وقاص : أنه نزلت فيه آيات من القرآ‌ن قال : حلفت أم سعد أن لا تكلمه أبدا حتى يكفر بدينه ولا تأكل ولا تشرب ، قالت : زعمت أن الله وصاك بوالديك ، وأنا أمك ، وأنا آمرك بهذا ، قال : مكثت ثلاثا حتى غشي عليها من الجهد ، فقام ابن لها يقال له " عمارة " فسقاها فجعلت تدعو على سعد ، فأنزل الله عز وجل في القرآ‌ن هذه الآية ﴿ وَوَصَّيۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ بِوَٰلِدَيۡهِ حُسۡنٗاۖ وَإِن جَٰهَدَٰكَ لِتُشۡرِكَ بِي ... ﴾ وفيها : ﴿ وَصَاحِبۡهُمَا فِي ٱلدُّنۡيَا مَعۡرُوفٗاۖ .. ﴾ [رواه مسلم ( 1748 )] .
واته : سه‌عدی كوڕی ئه‌بو وه‌قاص : ئه‌گێڕێته‌وه كه ژماره‌یه‌ك له‌ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزی له‌سه‌ر دابه‌زی، و ده‌ڵێت : دایكی سه‌عد سوێندی خوارد كه ئیتر هه‌رگیز قسه‌ی له‌گه‌ڵ ناكات و نه ده‌شخوات و نهدهشخواتهوه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی بێباوه‌ڕ ده‌بێته‌وه به‌و ئاینه‌ی كه له‌سه‌ریه‌تی، ئه‌ڵێت دایكم ووتی : واگومانم ده‌برد كه خوا ئامۆژگاری كردوویت كه له‌گه‌ڵ دایك وباوكتدا باش بیت، من دایكتم و فه‌رمانت پیدهكهم كه بێباوه‌ڕ بیته‌وه، سه‌عد ده‌ڵێت : سێ جار له‌گه‌ڵیدا وه‌ستام هه‌تا هێنده هه‌وڵیدا له‌هۆش خۆی چوو، كوڕێكی تری كه ناوی عه‌ماره بوو ئاوی بۆهێنا وبه‌رده‌وام دوعای لهسهعد ده‌كرد، پاشان خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌تانه‌ی نارده خواره‌وه : ﴿ وَوَصَّيۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ بِوَٰلِدَيۡهِ حُسۡنٗاۖ وَإِن جَٰهَدَٰكَ لِتُشۡرِكَ بِي ... ﴾ هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مه‌ش هاتووه : ﴿ وَصَاحِبۡهُمَا فِي ٱلدُّنۡيَا مَعۡرُوفٗاۖ ﴾ .
خوای گه‌وره زاناتره .