ئايا عومه‌ری كوڕی خه‌تاب كاتێك قودسی ڕزگار كرد نوێژی له‌كه‌نیسه‌كه‌یدا كرد ؟
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ محمد صاڵح المنجد ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: كاتێك هاوه‌ڵه به‌رێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له قودس بوون وئه‌و شاره‌یان ڕزگار كرد، وسیدنا عومه‌ریان له‌گه‌ڵ بوو (خوای لێ ڕازی بێت) هاوه‌ڵه به‌رێزه‌كان له‌سه‌ر بانگهێشتی گه‌وره به‌تریاكی نه‌صاراكان له‌ژێرخانی ئه‌و كه‌نیسه‌یه‌دا نوێژیان كرد، به‌ڵام عومه‌ری كوڕی خه‌تاب له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك به‌شداری نه‌كرد له‌و نوێژ كردنه‌دا، ئایا ئه‌مه ڕاسته كه هاوه‌ڵه به‌رێزه‌كان نوێژیان له كه‌نیسه‌كه‌دا كردبێت ؟
-
1
ئايا عومه‌ری كوڕی خه‌تاب كاتێك قودسی ڕزگار كرد نوێژی له‌كه‌نیسه‌كه‌یدا كرد ؟
PDF 2.6 MB 2019-05-02
-
2
ئايا عومه‌ری كوڕی خه‌تاب كاتێك قودسی ڕزگار كرد نوێژی له‌كه‌نیسه‌كه‌یدا كرد ؟
DOC 2.6 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
ئايا عومه‌ری كوڕی خه‌تاب كاتێك قودسی ڕزگار كرد نوێژی له‌كه‌نیسه‌كه‌یدا كرد ؟
] kurdish – كوردی – كردي [
موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
سایتی (ئیسلام پرسیار ووه‌ڵام)
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1434
هل صلَّى عمر بن الخطاب في الكنيسة عندما
فتح بيت المقد‌س ؟
« باللغة الكردية »
محمد صالح المنجد
موقع الإسلام سؤال وجواب
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1434
ئايا عومه‌ری كوڕی خه‌تاب كاتێك قودسی ڕزگار كرد نوێژی له‌كه‌نیسه‌كه‌یدا كرد ؟
پرسیار : كاتێك هاوه‌ڵه به‌رێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له قودس بوون وئه‌و شاره‌یان ڕزگار كرد، وسیدنا عومه‌ریان له‌گه‌ڵ بوو (خوای لێ ڕازی بێت) هاوه‌ڵه به‌رێزه‌كان له‌سه‌ر بانگهێشتی گه‌وره به‌تریاكی نه‌صاراكان له‌ژێرخانی ئه‌و كه‌نیسه‌یه‌دا نوێژیان كرد، به‌ڵام عومه‌ری كوڕی خه‌تاب له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك به‌شداری نه‌كرد له‌و نوێژ كردنه‌دا، ئایا ئه‌مه ڕاسته كه هاوه‌ڵه به‌رێزه‌كان نوێژیان له كه‌نیسه‌كه‌دا كردبێت ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆخوای گه‌وره .
ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگاداری كتێبه‌كانی سوننه‌ت وئاساری هاوه‌ڵه به‌رێزه‌كان بین هیچ سه‌نه‌دێك نییه له‌سه‌ر ڕووداوی نوێژكردنی عومه‌ری كوڕی خه‌تاب (خوای لێ ڕازی بێت) له‌و كه‌نیسه‌یه‌دا له‌كاتی رزگاركردنی به‌یت المقد‌س ، هه‌روه‌ها هیچ شتێكیش وارد نه‌بووه كه هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان نوێژیان كردبێت له‌كه‌نیسه‌ی به‌یت المقد‌س دا، ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگاداری ئه‌م ڕووداوه بین ئه‌وه‌یه ابن خلدون (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) باسی ئه‌وه‌ی كردووه سیدنا عومه‌ر (خوای لێ ڕازی بێت) له‌به‌ر ئه‌وه ڕازی نه‌بوو كه له كه‌نیسه‌ی شاری قودسدا نوێژ بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ترسا پاش خۆی موسڵمانان به‌زۆر بیكه‌ن به‌مزگه‌وت .
إبن خلدون ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ئه‌لێت : عومه‌ری كوڕی خه‌تاب (خوای لێ ڕازی بێت) كاتێك ڕۆشته ناو بیت المقدسه‌وه، ڕۆشت بۆ كه‌نیسه‌ی قه‌مامه، ولهناوهندیدا دانیشت، جا وه‌ختێك كاتی نوێژ هات ووتی به به‌تریاكی كه‌نیسه‌كه ئه‌مه‌وێت نوێژ بكه‌م، ئه‌ویش پێی ووت: هه‌ر له‌شوێنی خۆت نوێژه‌كه‌ت بكه، به‌ڵام عومه‌ر ڕازی نه‌بوو وڕۆشته ده‌ره‌وه‌ی كه‌نیسه‌كه و له‌به‌رده‌م ده‌رگاكه‌یدا نوێژه‌كه‌ی كرد، جا كاتێك نوێژه‌كه‌ی ته‌واو كرد به بهتریاكهكهی ووت : ئه‌گه‌ر بهاتایه نوێژم بكردایه له‌ناو كه‌نیسه‌كه‌دا ئه‌وا موسڵمانان پاش خۆم داگیریان ده‌كرد و ده‌یانووت عومه‌ر لێره‌دا نوێژی كردووه، بۆیه بۆی نووسین كه هیچ كه‌س له‌و جێگایه‌دا نوێژ نه‌كات وبانگی تێدا نه‌دات ... [ تاريخ ابن خلدون " ( 2 / 225 ) ].
ئه‌م ڕووداوه‌ی كه باسكرا هیچ سهنهدێكمان له‌باره‌یه‌وه به‌رچاو نه‌كه‌وتووه، بۆیه دروست نییه بدرێته پاڵ سیدنا عومه‌ر (خوای لێ ڕازی بێت) .
ئه‌مجا ئه‌وه‌ی بۆمان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وه‌یه مه‌تنی ڕووداوه‌كه ڕاست ودروست نییه ئه‌ویش له‌به‌ر دوو هۆكار :
یه‌كه‌م: هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حاكمێك یان موسڵمانێك نوێژی كرد لهكهنیسهیهكدا ته‌نها هه‌ر به‌مه شه‌رعیه‌ت نادرێت به موسڵمانان كه كه‌نیسه‌كه داگیر بكه‌ن وبیكه‌ن به‌مزگه‌وت، ئه‌مه‌ش لای هیچ كه‌س له پێشه‌وایان وفیقه زانانی ئیسلام كارێكی مه‌عروف نییه .
دووه‌م: چونكه ئه‌وه‌ی له عومه‌ره‌وه ثابت بووه (خوای لێ ڕازی بێت) ئه‌وه‌یه دروسته له كه‌نیسه‌دا نوێژ بكرێت، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌گه‌ر وێنه‌و وپه‌یكه‌ری تێدا نه‌بێت، به‌ڵام له‌كاتی بوونی وێنه وپهیكهر له كه‌نیسه‌دا عومه‌ر (خوای لێ ڕازی بێت) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه كه بچیته ناویه‌وه چ جای نوێژی تێدا بكرێت .
بوخاری (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) لهصهحیحهكهیدا به‌رگی 1 / لاپه‌ڕه 167ڕیوایه‌تی كردووه : عن عمر رضي الله عنه قوله : " إنا لا ندخل كنائسكم من أجل التماثيل التي فيها الصور " واته : عومه‌ری كوڕی خه‌تاب (خوای لێ ڕازی بێت) فه‌رموویه‌تی: ئێمه نایه‌ینه ناو كهنیسهكانتانهوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وێنه و په‌یكه‌ریان تێدایه .
خوای گه‌وره زانا وشارهزاتره .