ئايا دروسته مامۆستایه‌ك كرێیه‌ك بدات به‌كه‌سێكی تر تاوه‌كو له‌بری ئه‌و وانه‌كانی بڵێته‌وه؟
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ محمد صاڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: من پرسیارێكم هه‌یه ودهمهوێت وه‌ڵامم بده‌نه‌وه خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه، هه‌ندێك له‌مامۆستایان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وفێركردن ده‌چن كه‌سانێكی تر له‌جێگای خۆیان داده‌نێن تاوه‌كو وانه‌كانیان بڵێنه‌وه له‌به‌رامبه‌ر كرێیه‌ك كه هه‌ردوولایان ڕێده‌كه‌ون له‌سه‌ری، وئه‌و مامۆستایه باقی تری مووچه‌كه بۆخۆی هه‌ڵده‌گرێت، له‌كاتێكدا ئه‌و جۆره كه‌سانه ئه‌مه ده‌كه‌ن جگه له مامۆستایی كاری تریان نییه، یان هه‌ندێك جار خۆیان چه‌ند وانه‌یه‌ك ده‌ڵێنه‌وه وئه‌وی تری ده‌ده‌ن به‌كه‌سانێكی تر بۆ ئه‌وه‌ی به‌پاره بۆیان بڵێنه‌وه، ئایا له‌ڕووی شه‌رعه‌وه حوكمی ئه‌م كاره چییه؟ بۆ زانینیشتان ئه‌م جۆره كارانه هه‌ندێك جار به‌ئاگاداری ئیداره‌ی ئه‌و خوێندنگایانه ده‌كرێت، خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه ؟
-
1
-
2
وه‌صفی فراوان
ئايا دروسته مامۆستایه‌ك كرێیه‌ك بدات
به‌كه‌سێكی تر تاوه‌كو له‌بری ئه‌و وانه‌كانی بڵێته‌وه ؟
] kurdish – كوردی – كردي [
موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
سایتی (ئیسلام پرسیار ووه‌ڵام)
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1434
هل للمدرس أن يستنيب من يقوم عنه بالتدريس مقابل أجرة ؟
« باللغة الكردية »
محمد صالح المنجد
موقع الإسلام سؤال وجواب
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1434
ئايا دروسته مامۆستایه‌ك كرێیه‌ك بدات
به‌كه‌سێكی تر تاوه‌كو له‌بری ئه‌و وانه‌كانی بڵێته‌وه ؟
پرسیار: من پرسیارێكم هه‌یه ودهمهوێت وه‌ڵامم بده‌نه‌وه خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه، هه‌ندێك له‌مامۆستایان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وفێركردن ده‌چن كه‌سانێكی تر له‌جێگای خۆیان داده‌نێن تاوه‌كو وانه‌كانیان بڵێنه‌وه له‌به‌رامبه‌ر كرێیه‌ك كه هه‌ردوولایان ڕێده‌كه‌ون له‌سه‌ری، وئه‌و مامۆستایه باقی تری مووچه‌كه بۆخۆی هه‌ڵده‌گرێت، له‌كاتێكدا ئه‌و جۆره كه‌سانه ئه‌مه ده‌كه‌ن جگه له مامۆستایی كاری تریان نییه، یان هه‌ندێك جار خۆیان چه‌ند وانه‌یه‌ك ده‌ڵێنه‌وه وئه‌وی تری ده‌ده‌ن به‌كه‌سانێكی تر بۆ ئه‌وه‌ی به‌پاره بۆیان بڵێنه‌وه، ئایا له‌ڕووی شه‌رعه‌وه حوكمی ئه‌م كاره چییه؟ بۆ زانینیشتان ئه‌م جۆره كارانه هه‌ندێك جار به‌ئاگاداری ئیداره‌ی ئه‌و خوێندنگایانه ده‌كرێت، خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه .
وه‌ڵام: سوپاس بۆ خوای گه‌وره .
له‌ڕووی شه‌رعه‌وه كرێكار دوو جۆر كرێكاره :
یه‌كه‌میان : كرێكارێك كه‌به (أجیر خاص) ناسراوه واته كرێكارێك بۆ ماوه‌يه‌كي دياركراو به‌تایبه‌ت كار بۆ كه‌سێك ده‌كات، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌سێك بۆ مانگێك یان دوو مانگ یان ساڵێك وزیاتر كار بۆ كه‌سێكی تر بكات وله‌و ماوه‌یه‌دا ده‌بێت ته‌نها كار بۆ ئه‌و كه‌سه بكات وسوود وقازانجی بۆ ئه‌و بێت، جۆرێكی تریان به كرێكاری گشتی (أجیر عام) ناسراوه كه سوود و قازانجی ئه‌م جۆره كرێكاره به‌نده به‌كاره‌كه‌یه‌وه نه‌ك به ماوه‌ی كاره‌كه‌یه‌وه، وه‌ك كاری به‌رگدروو یان وه‌ستای خانوو دروستكردن، چونكه ئه‌م جۆره كارانه خاوه‌نه‌كانیان له به‌رامبه‌ر كاره‌كانیاندا كرێ وه‌رده‌گرن نه‌ك كاتی كاره‌كانیان .
مامۆستا و غه‌یری مامۆستاش، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كارمه‌ندی حكومه‌تن ده‌چنه چوارچێوه‌ی كرێكاری تایبه‌ته‌وه كه‌كاره‌كانیان به‌نده به كات وزهمهنێكی دیاری كراوه‌وه كه ده‌بێت له‌و ماوه‌یه‌دا كار بۆ كه‌سی تر نه‌كه‌ن بۆ خاوه‌ن كاره‌كه‌یان نه‌بێت.
جا بۆیه كرێكاری تایبه‌ت (أجیر خاص) له‌ڕووی شه‌رعه‌وه دروست نییه كه كه‌سێكی تر له‌بری خۆی دابنێت كه كاره‌كه‌ی بۆ ئه‌نجام بدات، هه‌رچه‌ند ئه‌و كه‌سه له‌خۆیشی شاره‌زاتر ولێهاتووتریش بێت، چونكه ئه‌و كرێیه به‌نده به‌بوونی ئه‌و كه‌سه بۆ خۆی نه‌ك كه‌سێكی تر، بۆیه واجبه له‌سه‌ر كرێكاری تایبه‌ت كه به‌وه‌فا بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه كردویه‌تی له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كاره‌كه‌دا، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌و ئایه‌ته‌ی كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَوْفُوا بِالْعُقُودِ) [سورة المائدة :1] واته : ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه به‌وه‌فابن له‌گه‌ڵ ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن .
شێخ الإسلام إبن تیمیة ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بیت) له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت : «الذين تقدر أجرتهم بالعمل لا بالزمان ويسمى الأجير المشترك ويكون العمل في ذمة أحدهم بحيث يسوغ له أن يقيم غيره أن يعمل ذلك العمل ، والعمل دين في ذمته كديون الأعيان ليس واجبا على عينه كالأجير الخاص» [مجموع الفتاوى (30/73) ] واته : ئه‌و كرێكارانه‌ی كه كاره‌كانیان به‌نده به ئه‌نجامدانی كارێكی دیاریكراوه‌وه نه‌ك به زه‌مه‌ن و كاتێكی دیاركراوه‌وه، كه پێیان ده‌وترێت كرێكاری هاوبه‌ش (الأجير المشترك) ئه‌گه‌ر گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵدا كرا بۆ كارێك، ئه‌وا ئه‌و كاره له گه‌ردنیاندایه تاوه‌كو ئه‌نجامی دده‌ده‌ن، بۆیه دروسته بۆی كه‌سێكی تر ڕابسپێرێت ئه‌و كاره بكات بۆ خاوه‌ن كاره‌كه، به‌پێچه‌وانه‌ی كرێكاری تایبه‌ته‌وه كه دروست نییه له‌بری خۆی كه‌سێكی تر ڕابسپێرێت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره.
له‌كتابی شرح المقنع یشدا هاتووه : « ويستحق الأجير الخاص الأجرة بتسليم نفسه ، وتتعلق الإجارة بعينه كالمبيع المعين فلا يستنيب.. » [كشاف القناع (4/33) ] واته : كرێكاری تایبه‌ت موسته‌حه‌قی ئه‌وه‌یه له‌به‌رامبه‌ری ئه‌و كاره‌ی كه خۆی ئه‌نجامی ده‌دات بۆ خۆی كرێكه‌شی وه‌ربگرێت، بۆیه كرێكه‌ی تایبه‌ته به‌خۆیه‌وه، وه‌ك چۆن ئه‌و كاڵایهی كه ده‌فرۆشێت نرخه‌كه‌شی تایبه‌ته به‌خۆیه‌وه ودروست نییه ئه‌و كاڵایه بگۆڕرێت به كاڵایه‌كی تر .
هاوشێوه‌ی ئه‌م پرسیاره پرسیارێكی تر كراوه له شێخ ابن باز ( ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ودهپرسن لێی : « أرجو من سماحتكم التكرم ببيان حكم الشرع في إنابة إمام المسجد لغيره من الأئمة والحفاظ ، والإمام لا يحضر إلا يوم الجمعة بحجة أنه مشغول بأعماله الأخرى ، علما بأنه يتسلم على ذلك مرتبا شهريا ويعطي جزءا منه لمن ينوب عنه ، جزاكم الله خيرا ؟ » واته : ئایا دروسته بۆ ئیمامی مزگه‌وتێك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی زۆر مه‌شغوڵه و بۆی ناكرێت له‌بری خۆی كه‌سێكی تری شاره‌زا وحافظی قورئان دابنێت تاوه‌كو له‌بری ئه‌و نوێژه‌كان بكات، چونكه خۆی به‌هۆی سه‌رقاڵیه‌وه ته‌نها بۆی ده‌كرێت نوێژی هه‌ینی بۆ خه‌ڵكه‌كه بكات ؟ بۆ ئاگاداریشتان ئه‌و ئیمامه خۆی مانگانه مووچه‌یه‌كی دیاری كراوی خۆی له حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت و هه‌ندێكی ده‌دات به‌و كه‌سه‌ی كه نوێژه‌كانی بۆ ده‌كات ؟ خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه .
شێخ ابن بازیش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت : « الذي يظهر لي أنه لا يجوز لهذا الإمام أن يفعل ما ذكره السائل إلا بمراجعة الجهة المختصة فيبين للجهة المختصة أن له شغلا فلا يستطيع الحضور إلا في اليوم الفلاني أو يوم الجمعة فإذا أقروه وسمحوا له أن يستنيب ، استناب من يراه مثله أو أحسن منه في أداء الصلاة والقراءة في العلم ، حتى يكون النائب قائما مقامه في كل شي‌ء ، أما كون الإمام يتسلم الراتب ثم يسند العمل إلى غيره فهذا لا يجوز إلا بإذن الجهة المختصة فإذا سمحت له وعين من يصلح أن يكون نائبا عنه فلا حرج في ذلك» [مجموع فتاوى ابن باز " (30/132)] واته : ئه‌وه‌ی من بیزانم دروست نییه بۆ ئیمامی ئه‌و مزگه‌وته كارێكی له‌و شێوه‌یه بكات به‌وه نه‌بێت كه پرس به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكات و بۆیان ڕوون بكاته‌وه كه خۆی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر مه‌شغوڵه ڕۆژی هه‌ینی یان فڵان ڕۆژ و فڵان رۆژ نه‌بێت بۆی ناكرێت له‌مزگه‌وت ئاماده‌بێت بۆیه كه‌سێكی تری شاره‌زای داناوه له‌بری خۆی، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره مۆڵه‌تی ئه‌و كاره‌ی پێدا، ئه‌و كاته دروسته كه‌سێكی وه‌ك خۆی یان له‌خۆی شاره‌زاتر و باشتره له عیلم وبه‌جێهێنانی نوێژه‌كانیدا ڕابسپێرێت له‌جێگای خۆی، به‌ڵام هاتوو ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سه خۆی مووچه‌كه وه‌ربگرێت وپاشان بێت به‌بێ پرسی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كه‌سێكی تر له‌جێگای خۆی دابنێت ئه‌مه له‌ڕووی شه‌رعه‌وه دروست نییه، مه‌گه‌ر وه‌ك ووتمان لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار مۆڵه‌تی ئه‌و كاره‌ی پێ بده‌ن
جا برای به‌رێزم به‌م پێیه بێت دروست نییه بۆ ئه‌و مامۆستایه‌ی كه مووچه‌یه‌كی دیاری كرا‌و له حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وفێركردن وه‌رده‌گرێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵسێت به‌و وانانه‌ی كه بۆی دیاركراوه، كه‌سێكی تر به‌بێ ئیزن و مۆڵه‌تی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌كرێ بگرێت و بڕێك له‌مووچه‌كه‌ی خۆی پێ بدات تاوه‌كو به‌شه وانه‌كانی بۆ بڵێته‌وه.
خوای گه‌وره‌ش زانا وشارهزاتره .
پۆڵینه زانستیه‌كان: