ئایا دروسته زه‌كات بدرێت به‌خزمێك كه له‌زانكۆ ده‌خوێنێت
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د ساڵح المنجد ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: ئایا دروسته زه‌كاتی ماڵوسامانم بده‌م به‌خزمێكی خۆم كه له‌زانكۆیه‌كی دوور له‌ماڵی خۆی ده‌خوێنێت؟ چونكه ئه‌و زانكۆیه‌ی كه له‌ماڵی خۆیانه‌وه نزیكه باجه‌كانی گرانترن وناتوانێت بیدات، بۆ زانیاریشتان ئه‌و كه‌سه خۆی كار ده‌كات وخه‌رجی خۆی دابین ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند برایه‌كی هه‌یه، به‌ڵام ناتوانن یارمه‌تی بده‌ن؟
- 1
ئایا دروسته زه‌كات بدرێت به‌خزمێك كه له‌زانكۆ ده‌خوێنێت
PDF 182.7 KB 2019-05-02
- 2
ئایا دروسته زه‌كات بدرێت به‌خزمێك كه له‌زانكۆ ده‌خوێنێت
DOC 2.6 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
ئایا دروسته زه‌كات بدرێت به‌خزمێك
كه له‌زانكۆ ده‌خوێنێت
] kurdish – كوردی – كردي [
موحه‌مه‌د ساڵح المنجد
سایتی: سایتی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام
وه‌رگیڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
هل يخرج زكاته لقريبه الذي يدرس في الجامعة
« باللغة الكردية »
محمد صالح المنجد
موقع الإسلام سؤال وجواب
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
ئایا دروسته زه‌كات بدرێت به‌خزمێك كه له‌زانكۆ ده‌خوێنێت
پرسیار : ئایا دروسته زه‌كاتی ماڵوسامانم بده‌م به‌خزمێكی خۆم كه له‌زانكۆیه‌كی دوور له‌ماڵی خۆی ده‌خوێنێت؟ چونكه ئه‌و زانكۆیه‌ی كه له‌ماڵی خۆیانه‌وه نزیكه باجه‌كانی گرانترن وناتوانێت بیدات، بۆ زانیاریشتان ئه‌و كه‌سه خۆی كار ده‌كات وخه‌رجی خۆی دابین ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند برایه‌كی هه‌یه، به‌ڵام ناتوانن یارمه‌تی بده‌ن.
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره.
دروسته زه‌كات بدرێت به‌كه‌سانی خزم وكهسو كاری خۆت، ئه‌مه‌ش زۆر باشتره له‌وه‌ی بیده‌یت به‌كه‌سێكی بێگانه ودوور له‌خۆت، چونكه خێركردن به‌خزمانی خۆت، دوو جار خێره، یه‌كێكیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماڵت به‌خشیوه به‌و كه‌سه، دووه‌میش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه صیله‌ی ڕه‌حمت به‌جێهێناوه، پێغه‌مبه‌ری خواش (صلی الله علیه وسلم) له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی: « إن الصدقة على المسكين صدقة، وعلى ذي الرحم اثنتان صدقة وصلة » [ رواه النسائي (2581) والترمذي (658) صححه الألباني في" صحيح النسائي" ( 2420 ) ] واته: خێر وصهدهقه كردن به‌كه‌سێكی هه‌ژار چاكه‌یه، به‌ڵام بهههژارێكی خزمی خۆت چاكه وصیلهی ڕهحمیشه.
به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌دوو مه‌رج ده‌بێت:
یه‌كه‌م: ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی خزمی خۆته و زه‌كاتی ده‌ده‌یتێ ( هه‌ژار یان كه‌م ده‌رامه‌ت بێت) ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو كار وپیشهیهكیشی هه‌بێت، مادام ئه‌و پاره‌یه‌ی كه به‌ده‌ستی ده‌هێنێت به‌شی نه‌كات.
ئه‌مجا عیبره‌ت به‌وه نییه كه زانكۆكه‌ی دووره یان نزیكه، به‌ڵكو عیبره‌ت به‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه هه‌ژار یان كه‌م ده‌رامه‌ت بێت.
دووه‌م: ئه‌و خزمه‌ی كه‌خاوه‌ن زه‌كاته‌كه زه‌كاتیان ده‌داتێ نابێت له‌و كه‌سانه بن كه نه‌فه‌قه وخه‌رجیان واجب بێت له‌سه‌ر خۆی، چونكه ئه‌گه‌ر هاتوو له‌و كه‌سانه بوو كه نه‌فه‌قه و خه‌رجیان له‌سه‌ری واجبه دروست نییه هیچ شتێك له زه‌كاتیان بداتێ ( وه‌ك باوك و دایك ونه‌ك و باپیره ).
ئیمامی شافیعی له كتێبی ( الأم ) دا ده‌ڵێت: « ولا يعطي ( يعني من زكاة ماله ) أبا ولا أما ولا جدا ولا جدة » [الأم (2/87) ] واته: نابێت ئه‌و كه‌سه هیچ له‌زه‌كاتی ماڵه‌كه‌ی بدات به باوك ودایك وباپیر ونهنكی.
ابن قدامهش له كتێبی ( المغني ) دا ده‌ڵێت: « ولا يعطي من الصدقة المفروضة للوالدين وإن علوا (يعني الأجداد والجدات) ، ولا للولد وإن سفل (يعني الأحفاد) » [(2/509) ] واته: نابێت صه‌ده‌قه‌ی فه‌رزكراو (مه‌به‌ست پیی زه‌كاته) بدات به‌دایك وباوكی وبهرهوژوور،(واته: باپیره‌كان و نهنكهكان) هه‌روه‌ها نابێت زه‌كات بدات به كوڕ‌و كچی خۆی وبهروه خوار ( واته: كوڕه‌زا وكچهزا وبهرهوخوار ).
جا ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م دوو مه‌رجه له‌و خزمه‌ی جه‌نابتدا دێته دی ئه‌وه دروسته به ئه‌ندازه‌ی پێویستی خۆی زه‌كاتی ماڵوسامانی خۆتی بده‌یتێ، بۆ دابین كردنی پێداویستیه‌كانی، وه‌ك پێویستی ته‌واوكردنی خوێندنی، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و خوێندنه‌ی بۆ خوێندنێكی ڕێگاپێدراو بوو له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا، و خێر سوودی دین ودونیای تێدا بوو.
مهرداویش له كتێبی (الإنصاف) دا ووتویه‌تی: « واختار الشيخ تقي الدين : جواز الأخذ من الزكاة لشراء كتب يشتغل فيها بما يحتاج إليه من كتب العلم التي لا بد منها لمصلحة دينه ودنياه » [الإنصاف : (3/218) ] واته: شێخ تقي ا‌لدین ئه‌وه‌ی ئیختیار كردووه: كه دروسته زه‌كات وه‌ربگریت بۆ كڕینی ئه‌و كتێبانه‌ی كه پێویستینی بۆ خوێندنه‌كه‌ی، به‌و مه‌رجه‌ی له‌و كتێبانه بێت كه سوود و به‌رژه‌وه‌ندی دین ودونیای ئه‌و كه‌سه‌ی تێدا بێت.
خوای گه‌وره‌ش زانا وشارهزاتره .
پۆڵینه زانستیه‌كان: