حوكمی ڕۆژوو بۆ كه‌سێكی تووش بوو به نه‌خۆشی شه‌كره
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: ماوه‌ی چوارده مانگه به‌ده‌ست نه‌خۆشی شه‌كره‌ی نمره دووه‌وه ئهناڵێم... سوپاس بۆ خوای گه‌وره وا ده‌زانم كه حاڵم باشتره، هێنده هه‌یه كه ڕۆژوو ده‌گرم هه‌ست به ئیش وئازاری سه‌رم ده‌كه‌م، ئایا واجبه له‌سه‌رم له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵهمدا ڕۆژووه‌كانم بگرم، وه ئایا دروسته له‌كاتێكدا كه به‌رۆژوو ده‌بم شیكاری خوێن بۆ ڕێژه‌ی شه‌كره‌كه‌م بكه‌م، چونكه پێویستی به چه‌ند دڵۆپه خوێنێك ده‌بێت له په‌نجه‌می بگرم ؟ خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان ببداته‌وه .؟
- 1
حوكمی ڕۆژوو بۆ كه‌سێكی تووش بوو به نه‌خۆشی شه‌كره
PDF 363.8 KB 2019-05-02
- 2
حوكمی ڕۆژوو بۆ كه‌سێكی تووش بوو به نه‌خۆشی شه‌كره
DOC 2.7 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
حوكمی ڕۆژوو بۆ كه‌سێكی تووش بوو به نه‌خۆشی شه‌كره
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
حكم الصوم لمريض السكر ومتى يجوز له الفطر؟
« باللغة الكردية »
الشیخ محمد صالح المنجد
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
حوكمی ڕۆژوو بۆ كه‌سێكی تووش بوو به نه‌خۆشی شه‌كره
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام كراوه :
پرسیار : ماوه‌ی چوارده مانگه به‌ده‌ست نه‌خۆشی شه‌كره‌ی نمره دووه‌وه ئهناڵێم، كه به‌و شه‌كره‌یه ناسراوه پێویستی به ده‌رزی ئه‌نسۆلین نییه، وه من هیچ جۆره چاره‌سه‌ریه‌ك به‌كارناهێنم، به‌ڵام هێنده هه‌یه پارێز ده‌كه‌م و كه‌مێك لهوهرزشیش ئه‌نجام ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كره‌كه‌م له ئاستێكی دیاری كراودا بمێنێته‌وه، له مانگی ڕه‌مه‌زانی ڕابردوو هه‌ندێك ڕۆژ به‌ڕۆژوو بووم، به‌ڵام نه‌متوانی له‌به‌ر دابه‌زینی ڕیژه‌ی شه‌كره‌كه‌م هه‌مووی ته‌واو بكه‌م، ئێستاش سوپاس بۆ خوای گه‌وره وا ده‌زانم كه حاڵم باشتره، هێنده هه‌یه كه ڕۆژوو ده‌گرم هه‌ست به ئیش وئازاری سه‌رم ده‌كه‌م، ئایا واجبه له‌سه‌رم له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵهمدا ڕۆژووه‌كانم بگرم، وه ئایا دروسته له‌كاتێكدا كه به‌رۆژوو ده‌بم شیكاری خوێن بۆ ڕێژه‌ی شه‌كره‌كه‌م بكه‌م، چونكه پێویستی به چه‌ند دڵۆپه خوێنێك ده‌بێت له په‌نجه‌می بگرم ؟ خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان ببداته‌وه .
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی هه‌تا هه‌تایه .
ئه‌وه‌ی ڕێگای پێدراوه ئه‌وه‌یه كه نه‌خۆش ئه‌گه‌ر هاتوو ڕۆژووه‌كه‌ی زیانی گه‌یاند به ته‌ندروستی یان ناڕه‌حه‌ت بوو له‌سه‌ری، بۆی هه‌یه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا به‌ڕۆژوو نه‌بێت، یان نه‌خۆشێك ئه‌گه‌ر پێویستی به‌وه هه‌بوو لهڕۆژهكهی مانگی ڕه‌مه‌زاندا دا‌و وده‌رمان به‌كار بهێنێت، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ▬فَمَنْ كَانَ مِنْكُمْ مَرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ♂ [ البقرة : 184 ] واتا : هه‌ركه‌سێكتان نه‌خۆش بوو، ئه‌گه‌ر رۆژووی گرتبا نه‌خۆشیه‌كه‌ی زیادی ده‌كرد؛ وه یان دره‌نگ چاك ئه‌بوویه‌وه، وه‌یان زۆری بۆده‌هات و ته‌نگه‌تاو ده‌بوو، یان چووه سه‌فه‌ر, ئه‌وجا رۆژووه‌كه‌یان شكاند، وه‌یان هه‌ر له‌بنه رۆژه‌وه نه‌یانگرت، ده‌بێت له‌رۆژانی تردا، به رۆژوو بنه‌وه .
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : «إن الله يحب أن تؤتى رخصه كما يكره أن تؤتى معصيته» واتا : بێگومان خوای گه‌وره هه‌روه‌ك چۆن پێی ناخۆشه كه مرۆڤ تاوان بكات، هێنده‌ش پێی خۆشه كه مرۆڤه‌كان ده‌ست بگرن به‌و ڕوخصهت و ئاسانكاریانهوه كه بۆی داناوون، له ڕیوایه‌تێكی تردا هاتووه كه فه‌رموویه‌تی : «كما يحبّ أن تؤتى عزائمه» واتا : بێگومان خوای گه‌وره هه‌روه‌ك چۆن پێی خۆشه كه مرۆڤ عهزیمهتهكانی خوای گه‌وره جێ به‌جێ بكات، هێنده‌ش پێی خۆشه كه مرۆڤه‌كان ده‌ست بگرن به‌و ڕوخصهت و ئاسانكاریانهوه كه بۆی داناوون .
به‌نسبه‌ت وه‌رگرتنی خوێنیش بۆ شیكاری نه‌خۆشی و غه‌یری ئه‌و كاره‌ش ڕای دروست ئه‌وه‌یه كه ڕۆژوو ناشكێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و خوێن گرتنه زۆر بوو، باشتر وایه دوای بخات بۆ كاتی شه‌و، خۆ ئه‌گه‌ر له ڕۆژدا ئه‌نجامی دا، ئه‌وه باشتر وایه قه‌زای بكاته‌وه، چونكه وه‌ك كه‌ڵه‌شاخ گرتن وایه [ سه‌یری فتوى الشيخ ابن باز (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) بكه له كتێبی فتاوى إسلامية ج/2 ص/139] .
نه‌خۆشیش چه‌ند حاڵه‌تێكی هه‌یه :
حاڵه‌تی یه‌كه‌م : ئه‌و نه‌خۆشه‌ی كه ڕۆژوو گرتن هیچ زیانێكی پێ ناگات، وه‌ك هه‌ڵامه‌تێكی سووك، یان سه‌ر ئێشه‌یه‌كی بهسیط، یان دان ئێشه، و نمونه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه سووكانه، ئه‌وه بزانن دروست نییه رۆژووی بۆ بشكێنرێت، هه‌رچه‌ند هه‌ندێك له زانایان ده‌ڵێن : دروسته بۆی ڕۆژوه‌كه‌ی بشكێنێت، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و ئایه‌ته‌ی ده‌فه‌رموێت : ▬فَمَنْ كَانَ مِنْكُمْ مَرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ♂ [ البقرة : 184 ] به‌ڵام، ئێمه ده‌ڵێین : ئه‌م حوكمه به‌نده به‌و هۆكاره‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو ڕۆژوو شكاندنه‌كه‌ی ئاسانتر بوو بۆی، و نه‌خۆشیه‌كه‌ی له‌سه‌ر سووك ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو رۆژووهكهشی شكاند و هیچ جیاوازی نه‌بوو، ئه‌وه دروست نییه ڕۆژوه‌كه‌ی بشكێنێت و واجبه له‌سه‌ری به‌ڕۆژوو بێت .
حاڵه‌تی دووه‌م : ئه‌گه‌ر هاتوو ڕۆژوو گرتن ناڕه‌حه‌ت بوو له‌سه‌ری به‌ڵام زیانی پێ نه‌ده‌گه‌یاند، ئه‌م كه‌سه كه‌راهه‌تی هه‌یه به رۆژوو بێت و باش ناكات ڕۆژوو بگرێت، و سوننه‌ت وایه ڕۆژوه‌كه‌ی بشكێنێت .
حاڵه‌تی سێهه‌م : ئه‌گه‌ر هاتوو ڕۆژوو گرتنه‌كه‌ی بوو به مایه‌ی ناڕه‌حه‌ت بوون و زیانیشی پێ گه‌یاند، وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی كه دووچاری نه‌خۆشی شه‌كره یان گورچیله و ئه‌و جۆره نه‌خۆشیانه بووبێت، كه ڕۆژوو گرتن زیانیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه ده‌بێت ڕۆژوو نه‌گرن و حه‌رامه به‌رۆژوو بن، به‌م شێوه‌یه‌ش هه‌ڵه‌ی هه‌ندێك له‌و نهخۆشانهمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌كاتێكدا ڕۆژوو گرتن ناڕه‌حه‌ته له‌سه‌ریان بگره زیانیشی هه‌یه بۆیان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماده نیین ڕۆژووه‌كانیان بشكێنن، بۆیه لێره‌وه پێیان ده‌ڵێین : زۆر هه‌ڵه ده‌كه‌ن كه كه‌ره‌م و ڕێزی په‌روه‌ردگارتان قبوڵ ناكه‌ن و پێی ڕازی نابن، و زیان به خۆتان و ته‌ندروستیشتان ده‌گه‌یه‌نن، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ▬تَقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ♂ [ النساء : 29 ] واتا : خۆتان مه‌كوژن [ سه‌یری كتێبی الشرح الممتع للشيخ ابن عثيمين ج/6 ص/352-354 ] .
پۆڵینه زانستیه‌كان: