به‌كارهێنانی ناوسك بین (الناظور) ڕۆژوو ناشكێنێت
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: من نه‌خۆشیه‌ك له گه‌ده‌مدا هه‌بوو، دكتۆر بۆی نووسیم كه به ئامێری ناوسك بین (الناظور) پشكنین بۆ گه‌ده‌م بكه‌م، ئایا به‌كارهێنانی ئه‌م ئامێره له‌كاتێكدا به‌ڕۆژوو بیت ڕۆژوو ده‌شكێنێت ؟
-
1
به‌كارهێنانی ناوسك بین (الناظور) ڕۆژوو ناشكێنێت
PDF 227.1 KB 2019-05-02
-
2
به‌كارهێنانی ناوسك بین (الناظور) ڕۆژوو ناشكێنێت
DOC 3.6 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
به‌كارهێنانی ناوسك بین (الناظور) ڕۆژوو ناشكێنێت
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
منظار المعدة هل يفسد الصيام
« باللغة الكردية »
الشیخ محمد صالح المنجد
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
به‌كارهێنانی ناوسك بین (الناظور) ڕۆژوو ناشكێنێت
پرسیار : من نه‌خۆشیه‌ك له گه‌ده‌مدا هه‌بوو، دكتۆر بۆی نووسیم كه به ئامێری ناوسك بین (الناظور) پشكنین بۆ گه‌ده‌م بكه‌م، ئایا به‌كارهێنانی ئه‌م ئامێره له‌كاتێكدا به‌ڕۆژوو بیت ڕۆژوو ده‌شكێنێت؟ خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه.
وه‌ڵام: سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی هه‌تا هه‌تایه.
(ناظور) ناوسك بین ئه‌و ئامێره پزیشكیهیه كه له‌ڕێگه‌ی ده‌مه‌وه ده‌خرێته ناو گه‌ده‌وه, بۆ ئه‌وه‌ی ناو گه‌ده‌ی پێ ببینرێت، یان پارچه‌یه‌كی لێ وه‌ربگیرێت به‌مه‌به‌ستی پشكنین بۆی، یان بۆ هه‌ندێك كاری تری پزیشكی به‌كاری ده‌هێنن، له دوای ته‌واو بوونیش ئه‌و ئامێره هه‌ر له‌ڕێگه‌ی ده‌مه‌وه ده‌هێنرێته ده‌ره‌وه.
زانایان ڕایان جیاوازه سه‌باره‌ت به‌و شته‌ی كه ده‌گاته ناو گه‌ده‌ی مرۆڤ، ئایا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕۆژوو ده‌شكێنێت ئه‌گه‌ر خواردن و خواردنه‌وه بێت، یان غه‌یری خوادرن و خواردنه‌وه‌یش بێت، وه ئایا ئه‌گه‌ر هاتوو ته‌نها خواردن و خواردنه‌وه بوو ڕۆژوو ده‌شكێنێت؟
هه‌ر سێ مه‌زهه‌به‌كه‌ی مالیكی و شافعی و حه‌نبه‌لی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن هه‌ر شتێك بگاته ناو گه‌ده‌ی مرۆڤ ڕۆژوو ده‌شكێنێت، به‌م پێیه‌ش بێت خستنه ناوه‌وه‌ی ئامێری ناوسك بین(ناظور) بۆ ناو گه‌ده ڕۆژووی پێ ده‌شكێت.
حه‌نه‌فیه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ن هه‌رچی شتێك بگاته ناو بۆشایی گه‌ده‌ی مرۆڤ به‌مه‌رجێك ڕۆژوی پێ ده‌شكێت ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ناو گه‌ده‌دا جێگیر ببێت، به‌م پێیه‌ش له‌سه‌ر ڕای حه‌نه‌فیه‌كان خستنه ناوه‌وه‌ی ئامێری ناوسك بین (ناظور) ڕۆژووی پێ ناشكێت چونكه له‌ناو گه‌ده‌ی مرۆڤدا جێگیر نابێت و نامێنێته‌وه تێیدا، به‌ڵكو پاش ئه‌نجامدانی پشكنینه‌كه ده‌رده‌هێنرێت [ بۆ زیاتر دڵنیا بوون ده‌توانیت سه‌یری ئه‌م سه‌رچاوانه بكه‌یت: تبيين الحقائق" للزيلعي (1/326)، "المجموع" (6/317)، "الشرح الكبير" (7/410)، "شرح منتهى الإرادات" (1/448)، "بداية المجتهد" (2/153) ].
شێخ الاسلام ابن تیمیة (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ئه‌و ڕایه‌ی په‌سه‌ند كردووه كه ڕۆژوو ته‌نها به گه‌یشتنی خواردن و خواردنه‌وه (مغذي) به ناو گه‌ده ده‌شكێت، بۆیه له‌م باره‌یه‌وه ووتویه‌تی:« والأظهر : أنه لا يفطر بابتلاع ما لا يغذي كالحصاة »[ مجموع الفتاوى (20/528) ] واتا: ڕای ڕوون ئه‌وه‌یه: قووتدانی شتێك كه خواردن و خواردنه‌وه نه‌بێت ڕۆژوو ناشكێت، وه‌ك قووتدانی به‌رد له‌سه‌ر ئه‌م ڕایه‌ش خستنه ناوه‌وه‌ی ئامێری ناوسك بین ڕۆژوی پێ ناشكێت، به‌لای ئێمه‌شه‌وه ئه‌م ڕایه ڕایه‌كی دروستتره، چونكه ده‌قه‌كان به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خواردن و خواردنه‌وه ڕۆژوو ده‌شكێنن، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: ▬ وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمْ الْخَيْطُ الْأَبْيَضُ مِنْ الْخَيْطِ الْأَسْوَدِ مِنْ الْفَجْرِ ثُمَّ أَتِمُّوا الصِّيَامَ إِلَى اللَّيْلِ ♂ [البقرة/187] واتا : ده بخۆن و بخۆنه‌وه هه‌تا به ڕوونی به‌ره‌به‌یان و سپێده‌تان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه دیارده‌دات و تاریكی شه‌و لاده‌بات، له‌وه‌ودوا ڕۆژووه‌كه‌تان ببه‌نه سه‌ر تا شه‌و دادێت و (خۆرئاوا ده‌بێت).
ئاشكرایه ئه‌م ئامێری ناوسك بینهیش نه خواردنه و نه‌خواردنه‌وه، وه هیچ مانایه‌كی خواردن و خواردنه‌وه‌یشی تێدا نییه، وه هیچ هێزێكیش نادات به لاشه و جه‌سته‌ی مرۆڤ و (مغذي) نييه .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م ئامێره هه‌ندێك ماده‌ی چه‌وری لێدرا بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی بچێته ژووره‌وه بۆ ناو گه‌ده، یان هه‌ندێك ئاوێته‌ی خوێی له‌گه‌ڵدا چووه ژووره‌وه كه به‌كاری ده‌هێنن بۆ نه‌هێشتنی هه‌ندێك له‌مپه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی كرداری وێنه‌گرتنه‌كه ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وا كه‌سی ڕۆژوه‌وان ڕۆژووه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه، چونكه لاشه‌ی ئه‌و كه‌سه ئه‌و چه‌وری و خوێیه هه‌ڵده‌مژێت و هێز و قوه‌ت ده‌دات به‌و كه‌سه، وه‌ك خواردن و خواردنه‌وه.
شێخ ابن عثیمین (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ده‌ڵێت : ئه‌وه‌ی ئاشكرایه هه‌رشتێك بگاته ناو گه‌ده‌ی مرۆڤ ڕۆژووی پێ ده‌شكێت له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی ئیمامی ئه‌حمه‌د، بۆیه هه‌ركاتێك مرۆڤ ئامێری ناوسك بینی خسته ناو گه‌ده‌یه‌وه ئه‌وه ڕۆژوه‌كه‌ی ده‌شكێت، (له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی ئیمامی ئه‌حمه‌د) .
به‌ڵام ڕای دروست و په‌سه‌ند ئه‌وه‌یه به‌كارهێنانی ئامێری ناوسك بین(ناظور) ڕۆژی پێ ناشكێت، له‌كاتێكدا نه‌بێت ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ئامێره چه‌ور كرا، یان هه‌ر ماده‌یه‌كی تری له‌گه‌ڵدا به‌كارهێنرا، ئه‌وا ڕۆژووی پێ ده‌شكێت، بۆیه دروست نییه ڕۆژووه‌وان به‌كاربهێنێت له‌كاتی زۆر پێویستدا نه‌بێت .
له‌بڕیاره‌كانی (كۆڕبه‌ندی فیقهی ئیسلامی) یشدا هاتووه:
به‌كارهێنانی ئه‌م شتانه‌ی خواره‌وه ڕۆژووی پێ ناشكێت: یه‌كێك له‌وانه‌ی باسكراوه: به‌كارهێنانی ئامێری ناوسك بین (ناظور) ـــه، ئه‌گه‌ر هاتوو هیچ گیراوه و شلهمهنیهكی تری وه‌ك چه‌وری و خوێ له‌گه‌ڵ به‌كار نه‌هێنرا[ مجلة المجمع (10/2/453-455)] .
پوخته‌ی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش ئه‌وه‌یه:
ئامێری ناوسك بین ئه‌گه‌ر خرایه ناو گه‌ده‌وه به‌بێ به‌كارهێنانی هیچ ماده‌یه‌كی تری وه‌ك چه‌وری و خوێ و شتی تر، ئه‌وا ڕۆژووی پێ ناشكێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ماده‌ی چه‌وری و هاوشێوه‌كانی له‌گه‌ڵدا به‌كارهێنرا، ئه‌وه ڕۆژی ڕۆژووه‌وانی پێ ده‌شكێت .
بۆ زیاتر شاره‌زاییش ده‌توانیت چاوێك به په‌رتووكی (مفسدات الصيام المعاصرة) دكتور أحمد الخليل لاپه‌ڕه (39-46) بخشێنیت.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره .
پۆڵینه زانستیه‌كان: