ئایا ده‌كرێت هه‌ندێك له واجباته‌كان ئه‌نجام نه‌درێت له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك تووشی ئه‌شكه‌نجه و زیندان بێته‌وه
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: ئایا دروسته له پێناو خۆپاراستن له شه‌ڕ و خراپه‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان واز له هه‌ندێك واجبات و سوننه‌ت بهێنین وه‌كو ریش هێشتنه‌وه وشه‌ڕواڵ كورتكردنه‌وه، یان ده‌بێت هه‌ر خاوه‌نی عه‌زیمه‌ت بین؟
وه‌صفی فراوان
ئایا ده‌كرێت هه‌ندێك له واجباته‌كان ئه‌نجام
نه‌درێت له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك تووشی ئه‌شكه‌نجه و زیندان بێته‌وه
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1435
هل يترك بعض الواجبات خشية دخول السجن ؟
« باللغة الكردية »
الشیخ محمد صالح المنجد
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1435
ئایا ده‌كرێت هه‌ندێك له واجباته‌كان ئه‌نجام
نه‌درێت له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك تووشی ئه‌شكه‌نجه و زیندان بێته‌وه
پرسیار : هه‌موومان باش ده‌زانین كه به ده‌قی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم) ڕیش تاشین یان شه‌رواڵ درێژكردن حه‌رامه، پرسیاره‌كه‌ی من ئه‌مه‌یه له‌م ووڵاتانه‌ی ئێمه ڕێگری له‌وه‌ده‌كرێت كه‌ڕیش دابنێیت یان شه‌رواڵه‌كه‌ت كورت بكه‌یته‌وه، وه هه‌ركه‌سێكیش ئه‌وه بكات خێرا لای ده‌زگا ئه‌منیه‌كان نیشانه‌ی پرسیاری له‌سه‌ر داده‌نرێت، و هه‌موو ساتێك ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه بگیرێت یان سزا بدرێت، یان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، وه هه‌ندێك جار ڕوبه‌ڕووی حجزكردنی جه‌واز سه‌فه‌ر و ته‌نگ پێهه‌ڵچنین ده‌بێته‌وه، نه‌ك هه‌ر خۆی بگره خێزان و كه‌سه نزیكه‌كانیشی، بۆیه ده‌ڵێم ئه‌م كات و سه‌رده‌مه‌ی كه ژیانی تێدا ده‌گوزه‌رێنین بۆ مرۆڤی پابه‌ند به دین و ڕێبازی سه‌له‌فی صاڵهحهوه گه‌لێك ناڕه‌حه‌ت بووه، له‌وه‌ی ناتوانێت سیمای ئیسلامی پێوه دیار بێت، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك ئه‌و واجبات و سوننه‌تانه ئه‌نجام بدات جێگای كونجی زیندان ده‌بێت، جا ده‌پرسم : ئایا دروست بۆ ئێمه له پێناو خۆپاراستن له شه‌ڕ و خراپه‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان واز له‌و واجبات و سوننه‌تانه بهێنین، یان نه‌خێر ده‌بێت هه‌ر خاوه‌نی عه‌زیمه‌ت بین ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی هه‌تا هه‌تایه .
له‌خوای گه‌وره داواكارین كه ده‌رووی خێر له سه‌رجه‌م برایانی موسڵمانانمان بكاته‌وه له‌هه‌ر جێگا و شوێنیك هه‌ن، وه داواكارین لێی كه‌ده‌سه‌ڵات و هێزیان پێ ببه‌خشێت، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان لێی ده‌ترسان نیشانی دوژمنانی خۆیانی بده‌ن .
گومانی تێدا نییه دامه‌زراوی و ڕاوه‌ستاوی له‌سه‌ر هه‌ق و ئارامگرتن له‌سه‌ر ناڕه‌حه‌تیه‌كانی ڕێگای خوا باشتر و خاستره، جا هه‌ركه‌سێك له‌خۆی ڕاده‌بینێت كه ده‌توانێت له‌سه‌ر ئه‌و ناڕه‌حه‌تیانه ئارام بگرێت ئه‌وه باشتر وایه هه‌ق و ڕاستی خۆی ئاشكرا بكات، و ئارام بگرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تووشی دێت له‌و پێناوه‌دا، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ▬ ال‌م * أَحَسِبَ النَّاسُ أَنْ يُتْرَكُوا أَنْ يَقُولُوا آمَنَّا وَهُمْ لا يُفْتَنُونَ * وَلَقَدْ فَتَنَّا الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ فَلَيَعْلَمَنَّ اللَّهُ الَّذِينَ صَدَقُوا وَلَيَعْلَمَنَّ الْكَاذِبِينَ ♂ [ العنكبوت : 1-3 ] واتا : ئایا خه‌ڵكی وا گومان ده‌به‌ن كه وازیان لێ ده‌هێنرێت ئه‌گه‌ر بڵێین باوه‌ڕمان هێناوه، و ئيتر تاقی ناكرێنه‌وه و دووچاری ناڕه‌حه‌تی نایه‌ن * سوێند به‌خوا كه‌سانی پێش ئه‌وانمان تاقی كرده‌وه و ( ئه‌مانیش تاقی ده‌كه‌ینه‌وه ) ئه‌مجا خوای گه‌وره كه‌سانی ڕاستگۆ له‌گه‌ڵ ئاینه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ كه‌سانی درۆزن به‌ده‌رده‌خات .
وه ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش له‌خۆی ترسا كه بێگومان تووشی زیان ده‌بێت، بێگومان بێت نه‌ك ته‌نها ترس و وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتان بێت، ئه‌وه ده‌توانێت ده‌ست بگرێت به‌و ( ڕوخصهت ) ــه‌ی كه خوای گه‌وره ڕێگای پێداوه، و ڕیشی بتاشێت یان شه‌رواڵه‌كه‌ی درێژ بكات، و هیچی تێدا نییه إن شا‌ء الله .
زۆرێنه‌ی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌ستیان به عه‌زیمه‌ت و ووره به‌رزیه‌وه گرتووه و ئارامیان ده‌گرت له‌سه‌ر ئه‌و سزا و ناڕه‌حه‌تیانه‌ی كه ڕووبه‌ڕویان ده‌بویه‌وه له پێناوی خوای گه‌وره، نه‌ك هه‌ر هێنده به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش تۆزقاڵه تهنازولێكیان له‌و ته‌نازولانه بۆ بێباوه‌ڕان پیشان نه‌داوه كه داوایان ده‌كردن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕوبه‌ڕووی هه‌موو سزا وناڕهحتیهك بونه‌وه .
هه‌ندێك كه‌سیش وه‌ك عه‌ماری كوڕی یاسر بوو (خوای لێ ڕازی بێت) له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه و سزاداندا ده‌ستی به (ڕوخصهت) ــه‌وه گرت و ئه‌وه‌ی بێباوه‌ڕان داوایان كرد به‌زمانیدا هات، كه قسه‌ووتن بوو به‌ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دڵ و ده‌روونی پر بوو له باوه‌ڕ و ئیمان به‌خوا و خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی، هه‌تاوه‌كو ئه‌م ئایه‌ته‌ی له‌سه‌ر دابه‌زی : ▬ مَنْ كَفَرَ بِاللَّهِ مِنْ بَعْدِ إِيمَانِهِ إِلَّا مَنْ أُكْرِهَ وَقَلْبُهُ مُطْمَئِنٌّ بِالْإِيمَانِ وَلَكِنْ مَنْ شَرَحَ بِالْكُفْرِ صَدْراً فَعَلَيْهِمْ غَضَبٌ مِنَ اللَّهِ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ ♂ [ النحل : 106 ] واتا : ئه‌و كه‌سه‌ی بێباوه‌ڕ بێت به‌خوا پاش باوه‌ڕهێنانی، مه‌گه‌ر كه‌سێكی نه‌بێت زۆری لێكرابێت ودڵیشی دامه‌زرا و ئارام بێت به باوه‌ڕ، به‌ڵام كه‌سێك دڵخۆش و شادام بێت به بێ باوه‌ڕی، ئه‌وه به‌ر خه‌شم و قینی خوا كه‌وتووه، و سزای گه‌وره‌ی خوای بۆ هه‌یه .
زيندان و ئه‌شكه‌نجه‌دان و هاوشێوه‌كانی جۆرێكن له‌و زۆر لێ‌كردن و ناڕهحتكردنهی كه زانایان به هه‌ندیان وه‌رگرتووه، كه دروسته بۆ موسڵمان به‌هۆیه‌وه هه‌ندێك له واجبات ئه‌نجام نه‌دات، يان هه‌ندێك كاری حه‌رام و ڕێگری لێكراو بكات، كه به‌زۆر و تۆپزی پێی بكه‌ن .
به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین ئه‌وه‌ی كه ده‌یڵێن له‌به‌ر پێویستی و زه‌روره‌ته، له ئاینی پیرۆزی ئیسلامیشدا پێویسیتی و زه‌روره‌ت ده‌بێت به ئه‌ندازه‌یه‌ك بێت كه زانایان دیاریان كردووه، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر هاتوو موسڵمان زانی به‌كورت كردنه‌وه‌ی ڕیشی وازی لێ ده‌هێنن نابێت ڕیشی بتراشێت، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌بوو ڕیشی بتراشرێت ئه‌وا دروسته بیتراشرێت، ئه‌مه به نسبه‌ت شه‌رواڵ كورتكردنه‌وه و درێژكردنیشی هه‌روایه.
ده‌بێت مرۆڤی باوه‌ڕدار هه‌میشه ئه‌وه بزانێت ئه‌م حاڵه‌ته ته‌نها بۆ كاتی زه‌روره‌ته، وه ده‌بێت ئه‌و كه‌سه ڕاستگۆ بێت له‌گه‌ڵ خۆیدا، هه‌ركاتێك زانی ئه‌و زۆر لێ‌كردن وناڕه‌حه‌ت كردنه نه‌ما ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و شته‌ی كه خوای گه‌وره فه‌رمانی پێكردووه .
وه ده‌بێت موسڵمان تێبكۆشێت هێنده‌ی ده‌توانێت و له‌تواناییدا هه‌یه فه‌رمانه‌كانی خوا و پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) جێ به‌جێ بكات، پاش ئه‌وه‌ش إن شا‌ء الله تعالی خوای گه‌وره ته‌كلیف ناكات له‌و شتانه‌ی له ترسی زیان و ئه‌شكه‌نجه‌دان وازی لێ هێناون، به‌ڵام نابێت واز له‌و واجباتانه بهێنێت كه ناچار نه‌كراوه به واز لێ هێنانیان، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ▬ لا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْساً إِلَّا وُسْعَهَا ♂ [ البقرة : 286 ] واتا : خوای گه‌وره داوای هیچ شتێك له‌كه‌س ناكات مه‌گه‌ر به ئه‌ندازه‌ی توانای خۆی نه‌بێت، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ▬ فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُمْ ♂ [ التغابن : 16 ] واتا : هێنده‌ی دةتوانن و له تواناتاندايه له‌خوا بترسن و ته‌قوای خواتان هه‌بێت .
له‌خودا ده‌پاڕێینه‌وه كه ئیسلام و موسڵمانان سه‌ربه‌رز و سه‌رفراز بكات و دوژمنانی دینه‌كه‌ی زه‌لیل و ڕسوا و شه‌رمه‌زار بكات .
خوای گه‌وره‌ش زاناتره .
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام .
پۆڵینه زانستیه‌كان: