هه‌موو ڕۆژێك لاپه‌ڕه‌یه‌ك له قورئانی پیرۆز له سه‌ر په‌یچه‌كه‌ی له فه‌یس بووك داده‌به‌زێنێت، ئایا ئه‌مه كارێكی ڕێگا پێدراوه ؟
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: یه‌كێك له خزمه‌كانم هه‌موو ڕۆژێك له په‌یچه‌كه‌ی خۆی له فه‌یس بووك لاپه‌ڕه‌یه‌ك له قورئانی پیرۆز داده‌به‌زێنێت... ئایا ڕاست و دروستی ئه‌م كاره تا چه‌ندێكه ؟ وه ئامۆژگاری ئێوه چیه له‌م باره‌یه‌وه ؟
وه‌صفی فراوان
هه‌موو ڕۆژێك لاپه‌ڕه‌یه‌ك له قورئانی پیرۆز له سه‌ر په‌یچه‌كه‌ی له فه‌یس بووك داده‌به‌زێنێت، ئایا ئه‌مه كارێكی ڕێگا پێدراوه ؟
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1435
ينزل كل يوم على صفحته على " الفيسبوك " صفحة من المصحف ، فهل هذا عمل مشروع ؟
« باللغة الكردية »
الشیخ محمد صالح المنجد
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1435
هه‌موو ڕۆژێك لاپه‌ڕه‌یه‌ك له قورئانی پیرۆز له سه‌ر په‌یچه‌كه‌ی له فه‌یس بووك داده‌به‌زێنێت، ئایا ئه‌مه كارێكی ڕێگا پێدراوه ؟
پرسیار : یه‌كێك له خزمه‌كانم هه‌موو ڕۆژێك له په‌یچه‌كه‌ی خۆی له فه‌یس بووك لاپه‌ڕه‌یه‌ك له قورئانی پیرۆز داده‌به‌زێنێت، وه ده‌ڵێت إن شا‌ء الله له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی لای خوای گه‌وره پاداشتی خێر ده‌درێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك ده‌یخوێنێته‌وه، من ده‌ترسم له‌وه‌ی ئه‌م كاره ( بیدعه ) بێت، به‌ڕاستی من گومانم له‌وه بۆ په‌یدا بوو به‌تایبه‌تی كاتێك بینیم هه‌موو ڕۆژێك ئه‌م كاره دووباره ده‌كاته‌وه، له‌سه‌ره‌تای قورئانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، وه به‌دیاری كراوییش مه‌به‌ستی بابه‌تێكی تایبه‌ت ودیاری كرا‌و نییه، كه وه‌ك به‌ڵگه بۆ بابه‌تێك بیانهێنێته‌وه، ته‌نها مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه هه‌موو ڕۆژێك لاپه‌ڕه‌یه‌ك له قورئان بڵاو بكاته‌وه، ئایا ڕاست و دروستی ئه‌م كاره تا چه‌ندێكه ؟ وه ئامۆژگاری ئێوه چیه له‌م باره‌یه‌وه ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی هه‌تا هه‌تایه .
ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌موو ڕۆژێك له‌سه‌ر په‌یچه‌كه‌ی خۆی لاپه‌ڕه‌یه‌ك له قورئانی پیرۆز بڵاو بكاته‌وه به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بیری خه‌ڵكانی تر بهێنێته‌وه و هانیان بدات له‌سه‌ر قورئان خوێندنه‌وه، یان ئاماژه به چه‌ند حوكمێكی شه‌رعی بدات، به بێ ئه‌وه‌ی بیكات به خویه‌كی ڕۆژانه‌ی، یان هه‌موو ڕۆژێك ئه‌ندازه‌یه‌كی دیاری كرا‌و بڵاو بكاته‌وه، ئه‌وه هیچی تێدا نییه، ئه‌و كه‌سه‌شی كه هانی خه‌ڵكی بدات له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز وكار پێكردنی، كه‌سانێكی تریش شوێن پێی ئه‌م هه‌ڵبگرن و سوودی لێ وه‌ربگرن، بێگومان لاي خوای گه‌وره ئه‌م كه‌سه تووشی پاداشتی خێر ده‌بێت .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو كاره‌كه ته‌نها ئه‌وه بێت ئه‌و كه‌سه هه‌موو ڕۆژێك لاپه‌ڕه‌یه‌ك له قورئان بڵاو بكاته‌وه، په‌ڕه له دوای په‌ڕه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو تاوه‌كو ته‌واو ده‌بێت و لێ ده‌بێته‌وه له هه‌موو قورئان، ئه‌وه‌ی بۆ ئیمه به‌دیار ده‌كه‌وێت ئه‌وه‌یه ئه‌م كاره سوودی گه‌وره‌ی نییه، چونكه لاپه‌ڕه‌كانی قورئانی پیرۆز هه‌ر هه‌موو هه‌ن و له‌به‌رده‌ستدان، جا چی ئه‌گه‌ر هه‌موو قورئان بێت یان هه‌ندێكی بێت .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه ئامۆژگاری ئه‌م برایه‌ی پێ بكه‌ین، ئه‌وه‌یه ئه‌م برایه بابه‌تێكی دیاری كرا‌و هه‌ڵبژێرێت كه خه‌ڵكی پێویستیان بێت، ئه‌مجا به‌ڵگه بهێنێته‌وه بـــه ئایه‌ته‌كانی قروئانی پیرۆز و فهرموودهكــــانی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) و ووته‌ی زانایان، به شێوه‌یه‌كی كورت ئامۆژگاری و ڕێنموونی خه‌ڵكی پێ بكات .
بۆ نموونه ئه‌مڕۆ بابه‌تێك له‌سه‌ر فه‌رمان به چاكه و ڕێگری كردن له خراپه هه‌ڵبژێرێت، ئه‌مجا هه‌ندێك ئایه‌تی قورئانی پیرۆز له‌م باره‌یه‌وه به به‌ڵگه بهێنێته‌وه، پاشان هه‌ندێك فه‌رمووده‌ی صه‌حیح باس بكات، دواتر بۆ به‌هێزی و پێزی بابه‌ته‌كه‌ی ووته‌ی هه‌ندێك له زانایانیش بهێنیته‌وه، و به‌م شێوه‌یه بیخاته ڕوو بۆ خوینه‌ره‌كانی .
ئه‌گه‌ر وابوو هه‌موو به‌شدار بوو، له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی ڕۆژانه سوودێكی شه‌رعی و حوكمێك له حوكمه شه‌رعیه‌كانیان وه ده‌ست ده‌كه‌وێت، به‌م شێوه‌یه سوود وكهڵك حاصڵ ده‌بێت، هه‌وڵیش بدرێت له عورف و عاده‌تی زانایان و خه‌ڵكانی چاكه‌خواز ده‌رنه‌چێت .
خوای گه‌وره‌ش زاناتره .
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام .
پۆڵینه زانستیه‌كان: