تهبهڕوك كردن به ئاوێك ههڵژهنرابێت له مووی سه‌ری پێغه‌مبه‌ری خوای (صلی الله علیه وسلم)
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: له یه‌كێك له موحاضرهكان له ووڵاتی ئوردون ئاماده‌بووم، بابه‌ته‌كه له‌سه‌ر مزگه‌وتی ( الاقصی ) و سه‌رخستنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بوو، موحاضرهكه ئافره‌تێك ده‌یدا، كه ئاوێكی ئاماده كردبوو، كه گوایه هه‌ڵژه‌نراوه له مووی سه‌ری پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم )...، منیش كه‌مێك له‌و ئاوه‌م له‌گه‌ڵ خۆم هێنا، پرسیاره‌كه‌م ئه‌مه‌یه ئایا دروسته ئه‌و ئاوه به‌كاربهێنیت به‌مه‌به‌ستی شیفای نه‌خۆشی و به‌ره‌كه‌ت، خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌مان بۆ ڕوون بكه‌نه‌وه، بۆ زانیاریشتان ئه‌و ئاوه‌م تا ئێستا به‌كار نه‌هێناوه و هه‌ر لای خۆم هه‌ڵمگرتووه ؟
- 1
- 2
وه‌صفی فراوان
تهبهڕوك كردن به ئاوێك ههڵژهنرابێت له مووی سه‌ری پێغه‌مبه‌ری خوای (صلی الله علیه وسلم)
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1435
التبرك بماء قيل إنه فيه شعرة للنبي صلى الله عليه وسلم
« باللغة الكردية »
الشیخ محمد صالح المنجد
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
تهبهڕوك كردن به ئاوێك ههڵژهنرابێت له مووی سه‌ری پێغه‌مبه‌ری خوای (صلی الله علیه وسلم)
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام كراوه :
پرسیار : له یه‌كێك له موحاضرهكان له ووڵاتی ئوردون ئاماده‌بووم، بابه‌ته‌كه له‌سه‌ر مزگه‌وتی (الاقصی) و سه‌رخستنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بوو، موحاضرهكه ئافره‌تێك ده‌یدا، كه ئاوێكی ئاماده كردبوو، كه گوایه هه‌ڵژه‌نراوه له مووی سه‌ری پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌م مووانهش گوایه له مزگه‌وتی (الجزار) له شاری عهكایه له فه‌له‌ستین، ئه‌م ئاوه‌ش له ده‌به‌یه‌كی بچو‌وكدا بوو، به‌قسه‌ی ئه‌و ئافره‌ته ئه‌و ده‌به بچووكه‌ی كه ئاوه‌كه‌ی تێدابوو، تێكه‌ڵاوی تانكیه‌كی گه‌وره كرا، بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یكی زیاتر سوودی لێ ببینن، منیش وه‌ك سه‌رجه‌م ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌وێن بوو، كه‌مێك له‌و ئاوه‌م له‌گه‌ڵ خۆم هێنا، پرسیاره‌كه‌م ئه‌مه‌یه ئایا دروسته ئه‌و ئاوه به‌كاربهێنیت به‌مه‌به‌ستی شیفای نه‌خۆشی و به‌ره‌كه‌ت، خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌مان بۆ ڕوون بكه‌نه‌وه، بۆ زانیاریشتان ئه‌و ئاوه‌م تا ئێستا به‌كار نه‌هێناوه و هه‌ر لای خۆم هه‌ڵمگرتووه ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی هه‌تا هه‌تایه .
زانايان هاوده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دروسته مرۆڤ تهبهڕوك بكات به ئاسه‌واره‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له مووی سه‌ر و عه‌ره‌ق و هه‌ندێكی شتی تریش، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی شه‌رعیمان له‌به‌رده‌ستدایه له‌م باره‌یه‌وه، فَعَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ قَالَ لَمَّا رَمَى رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الْجَمْرَةَ وَنَحَرَ نُسُكَهُ وَحَلَقَ نَاوَلَ الْحَالِقَ شِقَّهُ الْأَيْمَنَ فَحَلَقَهُ ثُمَّ دَعَا أَبَا طَلْحَةَ الْأَنْصَارِيَّ فَأَعْطَاهُ إِيَّاهُ ثُمَّ نَاوَلَهُ الشِّقَّ الْأَيْسَرَ فَقَالَ احْلِقْ فَحَلَقَهُ فَأَعْطَاهُ أَبَا طَلْحَةَ فَقَالَ اقْسِمْهُ بَيْنَ النَّاسِ [ رواه مسلم 1305 ] .
واتا : ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك (خوای لێ ڕازی بێت) ئه‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت : كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له (وه‌رزی حه‌جدا) به‌رده‌كانی دا جه‌مه‌رات و ئاژه‌ڵی هه‌دیه‌كه‌ی سه‌ربڕی و سه‌ری تاشی، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) لای ڕاستی خسته به‌رده‌م سه‌رتاشه‌كه‌ی و ئه‌ویش بۆی تاشی، پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) بانگی ئهبوطهلحهی ئه‌نصاری كرد و مووه‌كانی پێدا، ئه‌مجا لای چه‌پی تاشی و ئه‌ویشی دا به ئه‌بو طهلحه و پێی ووت له نێوان خه‌ڵكیدا دابه‌شی بكه .
وعَنْ أَنَسٍ أَنَّ أُمَّ سُلَيْمٍ كَانَتْ تَبْسُطُ لِلنَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نِطَعًا فَيَقِيلُ عِنْدَهَا عَلَى ذَلِكَ النِّطَعِ ، فَإِذَا نَامَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَخَذَتْ مِنْ عَرَقِهِ وَشَعَرِهِ فَجَمَعَتْهُ فِي قَارُورَةٍ ثُمَّ جَمَعَتْهُ فِي سُكٍّ . قَالَ [القائل هو ثمامة بن عبد الله بن أنس] : فَلَمَّا حَضَرَ أَنَسَ بْنَ مَالِكٍ الْوَفَاةُ أَوْصَى إِلَيَّ أَنْ يُجْعَلَ فِي حَنُوطِهِ مِنْ ذَلِكَ السُّكِّ قَالَ فَجُعِلَ فِي حَنُوطِهِ » [ رواه البخاري (6281) ].
واتا : هه‌ر له ئه‌نه‌سه‌وه (خوای لێ ڕازی بێت) ئه‌گێڕێته‌وه كه (أم سلیم) پارچه پێستێكی ڕاخست بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كه سه‌رخه‌وی پێش نیوه‌ڕوانی له‌سه‌ر ده‌شكاند، جا كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌سه‌ر ئه‌و پارچه پێسته خه‌وت، پاشان (أم سلیم) پاش ماوه‌ی ئه‌و عه‌ره‌ق و موانه‌ی كه به‌جێ ده‌مان له‌سه‌ر ڕاخهرهكهی ژێر پێغه‌مبه‌ی خوا (صلی الله علیه وسلم) كۆی ده‌كردنه‌وه‌و و ده‌یخستنه ناو شوشه‌یه‌كی بچووكه‌وه، (ثمامهی كوڕی عبد الله‌ی كوڕی ئه‌نه‌سی كوڕی مالك) ده‌ڵێت : هه‌موویم كۆكرده‌وه له‌گه‌ڵ بۆنێكی خۆشدا تێكهڵاووم كردن، جا كاتێك ئه‌نه‌سی كوڕی له‌سه‌ره مه‌رگدا بوو، وه‌صیه‌تی پێ كردم كه هه‌ندێك له‌و بۆنه خۆشه بكه‌م به كفنه‌كه‌یه‌وه) ئه‌ڵێت : هه‌ر به‌و شێوه‌یه كرا و ئه‌و بۆنه خۆشه كرا به كفنه‌كه‌یه‌وه.
ئه‌مه و چه‌ند به‌ڵگه و ده‌لیلێكی تر كه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ذاتی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) و ئه‌وه‌ی لێ جودا بووه‌ته‌وه له موو و عه‌ره‌ق و هاوشێوه‌كانی خوای گه‌وره به‌ره‌كه‌تی تێخستووه، و ده‌كرێن به تهبهڕوكیش، و ئومێدی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت كه مرۆڤ به‌هۆیانه‌وه له دونیا و دواڕۆژدا سوود مه‌ند ببێت لێیان، ئه‌وه‌شی ئه‌م به‌ره‌كه‌ت و خێره‌ش ده‌به‌خشێت ته‌نها خوای گه‌وره و په‌روه‌ردگاره .
به‌ڵام ئێستا و له‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆماندا كه هه‌ندێگ كه‌س وا گومان ده‌به‌ن كه گوایه ئه‌مه مووی سه‌ری پێغه‌مبه‌ی خوایه (صلی الله علیه وسلم) ئاسه‌واری ئه‌وه، ته‌نها گومانێكه هیچی تر، چونكه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ڕاست و دروست له‌به‌رده‌ستدا نییه ئه‌م ڕاستیه بسه‌لمێنێت، ئه‌وه‌شی له‌م بارانه‌وه ده‌وترێت و له‌ناو خه‌ڵكدا ده‌ماو ده‌می پێ ده‌كرێت ته‌نها جۆرێكه له خورافیات و ده‌جه‌ل و شه‌عوه‌زه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن : ئه‌مه تاڵه مووی سه‌ری پێغه‌مبه‌ری خوایه (صلی الله علیه وسلم) چونكه ئه‌گه‌ر بخرێته به‌رخۆر سێبه‌ری نییه، نموونه‌ی ئه‌م قسه و قسه‌ڵۆكانه هه‌ر شایانی ئه‌وه نییه ئاوڕیشی لێ بدرێته‌وه .
شێح ناصرالدین ئه‌لبانی (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بیت) له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت : « وليس بإمكان أحد إثبات وجود شي‌ء منها على وجه القطع واليقين » [ التوسل : لاپه‌ڕه 147 ] واتا : ئێمه ده‌زانین ئاسه‌واری پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له جلوبه‌رگ و مووی سه‌ر و عاره‌ق و لیك وئاوی ده‌ست نوێژ، هه‌مووی فه‌وتاون، و هیچ كه‌سێكیش ناتوانێت به دڵنیایی و به شێوه‌یه‌كی یه‌قین ئه‌وه بسه‌لمێنێت .
جا هه‌ر بۆیه دروست نییه تهبهڕوك به‌و ئاوه بكه‌یت كه پرسیاره‌كه‌ت له باره‌یه‌وه كردووه، هه‌تاوه‌كو به دڵنیایی و به‌یه‌قین ده‌زانیت ئه‌وه‌ی دانراوه له‌و صندوقهدا مووی سه‌ری پێغه‌مبه‌ری خوایه (صلی الله علیه وسلم)، بێگومان هیچ ڕێگایهكیش نییه كه دڵنیامان بكاته‌وه بۆ ئه‌م مهسئهلهیه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت زۆر ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه بین كه به‌ناوی مووی سه‌ری پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلی الله علیه وسلم) خه‌ریكی خورافیات و خه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكی و بره‌و دانن به (بدعه) ن، هه‌روه‌ك چۆن پێویسته زانست و زانیاری و بانگه‌وازی خه‌ڵكی بۆ لای خوای گه‌وره له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌سانێك بێت كه ناسراوون به‌وه‌ی شوێنكه‌وته‌ی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا و بڵاوكردنهوهینینی له‌ناو خه‌ڵكیدا، ده‌بێت كه‌سانی ژیر و هۆشیاریش تێ بفكرن و بیر بكه‌نه‌وه له‌وه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌دا چۆن باس وخواسی به‌رگری له‌دین و سه‌رخستنی ئاینه‌كه‌ی خوای گه‌وره گۆڕاوه به خۆ سهررقاڵ كردن بهشتانێكهوه كه به‌ڵگه نییه له‌سه‌ر ثابت بوونیان، باشتر بوو ئه‌و موحاضرهیهی كه باست كرد له‌بری خۆ مه‌شغوڵ كردن به‌و شتانه‌وه بانگه‌وازی خه‌ڵكی بووایه بۆ فێركردنی سوننتهكانی پێغه‌مبه‌ری خوا و پابه‌ند بوون پێیانه‌وه، چونكه ئه‌مانه هۆكاری سه‌ركه‌وتنی موسڵمانانن نه‌ك ئه‌و شتانه .
خوای گه‌وره ئێمه و جه‌نابیشت بكات به شوێنكه‌وته‌ی سوونه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) .
خوای گه‌وره‌ش زاناتره .
پۆڵینه زانستیه‌كان: