حوكمی ئه‌و باوه‌ڕداره‌ی كه تاوان و گوناهـ ده‌كات
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: ئایا حوكمی ئه‌و باوه‌ڕداره چییه كه زۆرێك له‌تاوان و گوناهـه‌كان ئه‌نجام ده‌دات ؟ ئایا خوای گه‌وره لێی خۆش ده‌بێت، یان سزای ده‌دات؟ وه ئایــا ئــه‌ندازه‌ی ئه‌و سزایه چه‌نده ؟
- 1
حوكمی ئه‌و باوه‌ڕداره‌ی كه تاوان و گوناهـ ده‌كات
PDF 450.6 KB 2019-05-02
- 2
حوكمی ئه‌و باوه‌ڕداره‌ی كه تاوان و گوناهـ ده‌كات
DOC 2.6 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
حوكمی ئه‌و باوه‌ڕداره‌ی كه تاوان و گوناهـ ده‌كات
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1435
حكم المؤمن المرتكب لبعض المعاصي
« باللغة الكردية »
الشیخ محمد صالح المنجد
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
حوكمی ئه‌و باوه‌ڕداره‌ی كه تاوان و گوناهـ ده‌كات
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام كراوه :
پرسیار : ئایا حوكمی ئه‌و باوه‌ڕداره چییه كه زۆرێك له‌تاوان و گوناهـه‌كان ئه‌نجام ده‌دات ؟ ئایا خوای گه‌وره لێی خۆش ده‌بێت، یان سزای ده‌دات؟ وه ئایــا ئــه‌ندازه‌ی ئه‌و سزایه چه‌نده ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی هه‌تا هه‌تایه .
ئه‌و كه‌سه‌ی له‌سه‌ر باوه‌ڕ بمرێت، و له‌ژیانیدا گوناهو وتاوانی ئه‌نجام دابێت، به‌ڵام به‌بێ گوناهی شیرك و بێباوه‌ڕی كه مرۆڤی له میله‌تی ئیسلام پێ ده‌رده‌چێت، ئه‌وه حاڵی ئه‌و كه‌سه له دوو حاڵه‌ت به‌ده‌ر نییه :
یه‌كه‌م : ئه‌گه‌ر هاتوو له ژیانیدا توبهی كردبێت له‌و تاوان و گوناهانه به ته‌وبه‌یه‌كی نه‌صوح و ڕاست و دروست، ئه‌وه خوای گه‌وره ته‌وبه‌كه‌یان لێ وه‌رده‌گرێت، وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌یان لێ دێت كه هیچ تاوان و گوناهی نه‌بێت، و له‌دواڕۆژیشدا خوای گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌و تاوان و گوناهانه سزایان نادات، به‌ڵكو پێده‌چێت خوای گه‌وره ڕێزیشیان لێ بگرێت و سه‌رجه‌م تاوان و گوناهه‌كانیان بۆ بگۆڕێت به چاكه و حه‌سه‌نات .
دووه‌م : ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تاوان وگوناهـ ده‌كه‌ن و ته‌وبه‌یشی لێ ناكه‌ن، یان ته‌وبه‌یان لێ كردووه، به‌ڵام ته‌وبه‌كه‌یان ناته‌واو بووه و مه‌رجه‌كانی ته‌وبه‌ی نه‌صوح وڕاست ودروستی تێدا نه‌بووه، یاخود ( خوا په‌نامان بدات ) خوای گه‌وره ته‌وبه‌كه‌ی لێ وه‌رنه‌گرتوون، ئه‌وه‌ی له ڕوانگه‌ی ئایه‌ته پیرۆزه‌كانی قورئان وفه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ره‌وه ( صلی الله علیه وسلم ) ـــه‌وه جێگیر بووه و زانایانی پێشینیش هاوڕان له‌سه‌ری ئه‌وه‌یه، ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی كه ئه‌هلی ته‌وحید و یهكخواپهرستین وبه‌م حاڵه‌وه ده‌مرن، ده‌كرێن به سێ به‌شه‌وه :
به‌شی یه‌كه‌م / هه‌ندێكیان پێده‌چێت حه‌سه‌نات و چاكه‌یان زیاتر بێت له خراپه و تاوان، ئه‌وا خوای گه‌وره به فه‌زڵ و ڕه‌حم و كه‌رمی ذاتی هه‌ق ته‌عالای خۆی چاوپۆشی ده‌كات له‌و تاوان و گوناهانه‌ی كه كردوویانه، و ده‌یانخاته به‌هه‌شته‌وه، و به ئاگری دۆزه‌خ سزایان نادات، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه عهبدوڵاێ كوڕی عومه‌ر ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی :« إن الله سبحانه وتعالى يدني المؤمن فيضع عليه كنفه ويستره فيقول: أتعرف ذنب كذا، أتعرف ذنب كذا؟ فيقول: نعم، أي رب، حتى إذا قرره بذنوبه ورأى في نفسه أنه هلك قال: سترتها عليك في الدنيا، وأنا أغفرها لك اليوم، فيُعطى كتاب حسناته، وأما الكفار والمنافقون فيقول الأشهاد: هؤلاء الذين كذبوا ربهم ألا لعنة الله على الظالمين » [ رواه البخاري (2441 ) ومسلم ( 2768 ) ] .
واتا : خوای گه‌وره وپه‌روه‌ردگار له رۆژی دواییدا له باوه‌ڕدار نزيك ده‌بێته‌وه و په‌رده ده‌دات به‌سه‌ر تاوان و گوناههكانیدا، و پێی ده‌فه‌رموێت : ئایا بیرته فڵان تاوان و فڵان گوناهت كرد ؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت : به‌ڵێ ئه‌ی په‌روه‌ردگارم، هه‌تا دان ده‌نێت به‌هه‌موو تاوانه‌كانیدا، و وا ده‌زانێت ته‌واو تێدا چوو و بهههلاكهت ده‌چێت، ئه‌مجا خوای گه‌وره پێی ده‌فه‌رموێت : من له دونیادا ئه‌و تاوان وگوناهانهم بۆ پۆشیت، ئه‌مڕۆش لێت خۆش ده‌بم، پاشان نامه‌ی كرده‌وه چاكه‌كانی ده‌درێته ده‌ستی، به‌ڵام بێباوه‌ڕان و دووڕووان شاهیده‌كان پێی ده‌ڵێن : ئا ئه‌وانه له‌وانه بوون كه خوای گه‌وره وپهروهردگاریان له درۆ ده‌زانی، ده‌ی نه‌فرینی خوا له كه‌سانی سته‌م كار بێت .
خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی: ▬فَمَنْ ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ♂ [ سورة الاعراف : 8 ] واتا : هه‌ركه‌سێك ته‌رازووی چاكه‌كانی قورس‌تر بێت، به‌ڕاستی ئه‌وانه كه‌سانێكی ڕزگار بوون .
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی:▬ فَأَمَّا مَنْ ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ ٦ فَهُوَ فِي عِيشَةٍ رَاضِيَةٍ ٧ وَأَمَّا مَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ ٨ فَأُمُّهُ هَاوِيَةٌ ٩♂ [ سورة القارعة : 6 - 9 ] واتا : جا ئه‌وه‌ی ته‌رازووی خێری سه‌نگین بێت * ئه‌وه له بارودۆخێکی خۆش و ئاسووده‌دا ژیان ده‌باته سه‌رو زۆر پێی ڕازیه * ئه‌وه‌ش ته‌رازووی (خێر‌و چاکه‌ی) سووك بێت (گوناهی زۆر بێت) * ئه‌وه دایکی ئه‌و دۆزه‌خه (باوه‌شی بۆ کردۆته‌وه) .
به‌شی دووه‌م / هه‌ندێكی تر چاكه وخراپهكانیان وه‌ك یه‌ك مساوین، خراپه‌كانی ڕێگرن له‌چوونه به‌هه‌شت، و چاكه‌كانیشی ڕێگرن له‌چوونه دۆزه‌خی، ئه‌مانه پێیان ده‌وترێت ( هاوڵانی ئه‌عراف ) ئه‌وانه‌ی كه خوای گه‌وره له قورئاندا باسی كردوون، كه خوای گه‌وره هێنده‌ی وویستی بێت له نێوان به‌هه‌شت و دۆزه‌خدا ده‌یانوه‌ستێنێت، پاشان مۆڵه‌تیان ده‌درێت كه بچنه به‌هه‌شته‌وه، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره له باره‌یانه‌وه فه‌رموویه‌تی: ▬ وَبَيْنَهُمَا حِجَابٌ وَعَلَى الْأَعْرَافِ رِجَالٌ يَعْرِفُونَ كُلّاً بِسِيمَاهُمْ وَنَادَوْا أَصْحَابَ الْجَنَّةِ أَنْ سَلامٌ عَلَيْكُمْ لَمْ يَدْخُلُوهَا وَهُمْ يَطْمَعُونَ * وَإِذَا صُرِفَتْ أَبْصَارُهُمْ تِلْقَاءَ أَصْحَابِ النَّارِ قَالُوا رَبَّنَا لا تَجْعَلْنَا مَعَ الْقَوْمِ الظَّالِمِين * وَنَادَىٰٓ أَصحَٰبُ ٱلأَعرَافِ رِجَالا يَعرِفُونَهُم بِسِيمَىٰهُم قَالُواْ مَآ أَغنَىٰ عَنكُم جَمعُكُم وَمَا كُنتُم تَستَكبِرُونَ * أَهَٰٓؤُلَآءِ ٱلَّذِينَ أَقسَمتُم لَا يَنَالُهُمُ ٱللَّهُ بِرَحمَةٍ ٱدخُلُواْ ٱلجَنَّةَ لَا خَوفٌ عَلَيكُم وَلَآ أَنتُم تَحزَنُونَ ♂ [ سورة الأعراف : 46-49 ] واتا : له‌نێوان به‌هه‌شتی و دۆزه‌خیه‌کاندا دیوار‌و په‌رده‌یه‌ک هه‌یه، به‌سه‌ر شوێنه به‌رزه‌کانیشه‌وه که‌سانێکی مه‌رد هه‌ن هه‌ردوولا به‌چاکی ده‌ناسن به‌هۆی ناونیشانه‌کانیانه‌وه (کاتێک ڕوو ده‌که‌نه به‌هه‌شت) بانگ ده‌که‌ن له نیشته‌جێکانی و ده‌ڵێن: سڵاوتان لێ بێت (خۆشی له خۆتان)، ئه‌وانه هێشتا نه‌چوونه‌ته ناوی باڵام به‌هیوان و ئومێدیان هه‌یه * کاتێکیش ڕوویان به‌ره‌و ڕووی دۆزه‌خیان وه‌رده‌چه‌رخێنرێت ده‌ڵێن: په‌روه‌دگارا مه‌مانگێڕه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سته‌مکاراندا * ئه‌وانه‌ی که له‌سه‌ر شوێنه به‌رزه‌کانن بانگی که‌سانێک ده‌که‌ن (له دۆزه‌خیان) که به‌ڕواڵه‌ت و سیمایاندا ده‌یانناسن و پێیان ده‌ڵێن: (خۆ ئیستا لاتان ڕوونه) که دار‌و ده‌سته‌و هێزو توانا و ماڵ و سامانتان فریاتان نه‌که‌وت؟! هه‌روه‌ها فیز و لووت به‌رزی و خۆ فش کردنه‌وه‌تان به‌هاناتانه‌وه نه‌هات!! * ئایا ئه‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ن که‌کاتی خۆی سوێندتان ده‌خوارد ڕه‌حمه‌تی خوا نایانگرێته‌وه! (ئه‌وه‌ته خوا پێیان ده‌فه‌رموێت): ده بچنه به‌هه‌شته‌وه، نه ترس و بیمتان له‌سه‌ره نه‌غه‌م و په‌ژاره‌ش ده‌خۆن
به‌شی سێهه‌م : هه‌ندێكی تر له‌و باوه‌ڕدارانه تا ئه‌و ڕۆژه‌ی مردوون و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای خوای گه‌وره به‌رده‌وام وسوور بوون له‌سه‌ر تاوانی گه‌وره و گوناه كردن و داوێن پیسی وخراپه به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه، تا وای لێهاتووه خراپه و تاوانه‌كانیان زیاتر بووه به‌سه‌ر چاكه و حهساناتیاندا، ئه‌وانه به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و تاوان و گوناهانه‌ی كردوویانه موسته‌حقی چوونه دۆزه‌خن، هه‌ندێكیان سزاكانیان تا قولهقاپیان دێت، هه‌ندێكی تریان تا نیوه‌ی لوولاقهكانیان دێت، هه‌ندێكی تریان تا ئه‌ژنۆكانیان، تاوای لێ دێت هه‌ندێكیان ته‌نها جێگای ئه‌و شوێنه‌ی كه سوجده‌یان پێ بردووه بۆ خوای گه‌وره ناسۆتێت ئه‌گینا هه‌موو به ئاگری دۆزه‌خ دهسوتێرێت، ئه‌مانه ئه‌و كهسانانه كه خوای گه‌وره مۆڵه‌تیان ده‌دات له ئاگر بێنه ده‌ره‌وه، ، هه‌ندێكیان پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) شه‌فاعه‌تیان بۆ ده‌كات، هه‌ندێكی تریان پێغه‌مبه‌رانی تر، هه‌ندێكی تریان فریشته‌كان، وه هه‌ندێكی تریان باوه‌ڕداره ڕاسته‌قینه‌كان شه‌فاعه‌تیان بۆ ده‌كه‌ن، وه هه‌ر كه‌سیكی تر كه په‌روه‌ردگار ڕێزی لێ بنێت و بیه‌وێت كه شه‌فاعه‌ت بۆ كه‌سانی تر بكات، هه‌ركه‌سێك له‌و گوناهبارانه باوه‌ڕه‌كه‌یان به‌هێزتر بووبێت وگوناهیان كه‌متر بووبێت، ئه‌وا سزاكه‌یان سووكتر و مانه‌وه‌شیان له‌دۆزه‌خدا كه‌متر ده‌بێت، وه هه‌ركه‌سێكیشیان باوه‌ڕیان لاوازتر و گوناهو تاوانیان زیاتر بێت، ئه‌وا سزاكه‌یان سه‌ختر و مانه‌وه‌شیان له دۆزه‌خدا زیاتر ده‌بێت، له‌خوای گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه كه سه‌لامه‌تمان بكات و بمانپارێزێت له هه‌موو خراپه‌یه‌ك .
ئه‌مه‌ی باسكرا حاڵی سه‌رپێچی كه‌رانه له باوه‌ڕداران له دواڕۆژدا .
له دونیاشدا مادام گوناهو تاوانێكی وایان ئه‌نجام نه‌داوه كه له بازنه‌ی باوه‌ڕ بیان باته ده‌ره‌وه، ئه‌وا هه‌ر به باوه‌ڕدارێكی ئیمان كرچوكاڵ داده‌نرێن، هه‌روه‌ك زانایانی پێشینی ئومه‌تی ئیسلام كۆدهنگن له‌سه‌ر ئه‌م مهسئهلهیه، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی كۆمه‌ڵیك ئایه‌ت و فه‌رمووده‌ی پیرۆز، له‌و ئایه‌ت و فه‌رموودانه‌ش به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م مهسئهلهیه :
خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ▬ فَمَنْ عُفِيَ لَهُ مِنْ أَخِيهِ شَيْءٌ فَاتِّبَاعٌ بِالْمَعْرُوفِ♂ [ البقرة : 178 ] واتا : جا ئه‌وه‌ی چاوپۆشی شتێكی لێكرا له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه، با حه‌قداری كوژراوه‌كه چاك ڕه‌فتاربێت له‌گه‌ڵ بكوژه‌كه‌داو بكوژه‌كه به‌جوانی خوێن به‌های كوژراوه‌كه بدات .
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین له‌م ئایه‌ته پیرۆزه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت خوای گه‌وره بكوژی ئه‌و كه‌سه‌ی به برای كه‌سوكاری كوژراوه‌كه ناوهێناوه، بێگومان مه‌به‌ست له‌م برایه‌تیه‌ش برایه‌تی ئیمانییه، به‌مه‌ش بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه كه‌سی بكوژ له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا به كافر له‌قه‌ڵه‌م نادرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ركه‌سێك كه‌سیكی تر به‌ناهه‌ق بكوژێت ئه‌وه با بزانێت گوناهێكی گه‌وره‌ی ئه‌نجامداوه .
هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌یه‌كی تر له‌سه‌ر ئه‌م مهسئهلهیه، خوای گه‌وه فه‌رموویه‌تی : ▬ وَإِنْ طَائِفَتَانِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ اقْتَتَلُوا فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا فَإِنْ بَغَتْ إِحْدَاهُمَا عَلَى الْأُخْرَى فَقَاتِلُوا الَّتِي تَبْغِي حَتَّى تَفِيءَ إِلَى أَمْرِ اللَّهِ فَإِنْ فَاءَتْ فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا بِالْعَدْلِ وَأَقْسِطُوا إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ * إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ فَأَصْلِحُوا بَيْنَ أَخَوَيْكُمْ وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ ♂ [ سورة الحجرات : 9 - 10 ] واتا : ئه‌گه‌ر دوو ده‌سته، یان دوو تاقم له‌موسوڵمانان بوو به‌شه‌ڕیان، ئه‌وه‌ده‌ستبه‌جێ هه‌وڵ بده‌ن ڕێکیان بخه‌ن و ئاشتیان بکه‌نه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر لایه‌کیان هه‌ر ده‌ستدرێژی ده‌کرده‌سه‌ر لاکه‌ی تر، ئه‌وا ئێوه به‌گژ ئه‌وه‌یاندا بچن که‌سته‌م و ده‌ستدرێژی ده‌کات،، هه‌تا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فه‌رمانی خوا ... جا گه‌ر لایه‌نه سه‌رکه‌شه‌که‌بۆ فه‌رمانی خوا سه‌ری دانه‌واند، ئه‌وه‌ئێوه ناوبژیوانێکی دادگه‌رانه‌له‌نێوانیاندا بکه‌ن و دادپه‌روه‌ری ئه‌نجام بده‌ن، چونکه‌به‌ڕاستی خوا ئه‌وانه‌ی خۆش ده‌وێت که‌دادپه‌روه‌ری ئه‌نجام ده‌ده‌ن * له‌ڕاستیدا هه‌ر ئیمانداران برای یه‌کن، که‌واته‌هه‌رکاتێک له‌نێوان دوو براتاندا ناکۆکی په‌یدا بوو، ئێوه نێوانیان چاک بکه‌ن و ئاشتیان بكه‌نه‌وه، هه‌میشه له‌خوا بترسن و پارێزکار بن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌حمتان پێ بکرێت .
خوای گه‌وره ئه‌و دوو ده‌سته‌یه‌ی كه جه‌نگ و كوشتاری یه‌كتر ده‌كه‌ن به ( باوه‌ڕدار ) ناوی هێناون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه ده‌زانین كه كوشتار و جه‌نگ به‌رپاكردن له‌گه‌ڵ باوه‌ڕداراندا له گوناهه گه‌وره‌كانه، نه‌ك هه‌ر هێنده بگره كه‌سانی چاكساز و چاكه‌خوازی نێوانیشیانی به برای ئه‌وان ناوبردووه، ئه‌مه‌ش به‌لگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی گوناهو تاوانی گه‌وره ئه‌نجام ده‌دات وناگاته ئه‌ندازه‌ی شیرك وبێ باوه‌ڕی، ئه‌وا ناوی باوه‌ڕداری لێ ناكرێته‌وه و له‌ڕیزی باوه‌ڕداران هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام هێنده هه‌یه باوه‌ڕ و ئیمانه‌كه‌ی نوقصان ولاوازه، به‌مه‌ش بۆمان ڕوون بوویه‌وه هه‌ندێك له ده‌قه‌كانی قورئان وفه‌رمووده هاوشان و هاوڕای هه‌ندێكی تریانن .
خوای گه‌وره‌ش زاناتره .
بۆ زیاتر شاره‌زابوون و قاڵ بوون له‌م مهسئهلهیهدا ده‌توانیت بگه‌ڕێیته‌وه بۆ هه‌ردوو سه‌رچاوه‌ی : ( أعلام السنة المشهورة : لاپه‌ڕه 212 ) له‌گه‌ڵ ( شرح العقیدة الطحاویهی شێخ محمد بن صالح العثیمین ، به‌رگی 2/ لاپه‌ڕه 238 ) .
سه‌رچاوه : سایتی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام .
پۆڵینه زانستیه‌كان: