به دادگه‌ری ده‌زانێت كه خۆی بكوژێت چونكه خوای گه‌وره پرسی پێ نه‌كردووه كه دروستی بكات
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: خوای گه‌وره پرسی پێ نه‌كردووه كه دروستی كردووم، ده‌ی كه‌ی ئه‌وه عه‌دل ودادگهرییه كه نه‌توانم كۆتایی بهێنم به ژیانی خۆم، خوای گه‌وره دروستی كردوین، ومۆڵه‌تی ژیانیشی پێداوین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا فه‌رموویه‌تی : { لاَ إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ } له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا زۆر لێ‌كردن نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕیارمدا كه خۆم بكوژم وكۆتایی به ژیانی خۆم بهێنم، ئه‌وه ده‌چمه دۆزه‌خه‌وه، من وای ده‌بینم ئه‌مه زۆركردنه له‌سه‌ر ژیانێك له‌كاتێكدا من ئه‌و ژیانه‌م ناوێت، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش مانای وایه ئه‌مه‌ش هه‌ر زۆركردنه له ئایندا ؟
- 1
به دادگه‌ری ده‌زانێت كه خۆی بكوژێت چونكه خوای گه‌وره پرسی پێ نه‌كردووه كه دروستی بكات
PDF 413.6 KB 2019-05-02
- 2
وه‌صفی فراوان
به دادگه‌ری ده‌زانێت كه خۆی بكوژێت چونكه خوای گه‌وره پرسی پێ نه‌كردووه كه دروستی بكات
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1435
یرى أنه من العدل أن يجوز له الانتحار لأنه لم يطلب منه أن يخلق
« باللغة الكردية »
الشیخ محمد صالح المنجد
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
به دادگه‌ری ده‌زانێت كه خۆی بكوژێت چونكه خوای گه‌وره پرسی پێ نه‌كردووه كه دروستی بكات
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام كراوه :
پرسیار : خوای گه‌وره پرسی پێ نه‌كردووه كه دروستی كردووم، ده‌ی كه‌ی ئه‌وه عه‌دل ودادگهرییه كه نه‌توانم كۆتایی بهێنم به ژیانی خۆم، خوای گه‌وره دروستی كردوین، ومۆڵه‌تی ژیانیشی پێداوین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا فه‌رموویه‌تی : ▬ لاَ إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ ♂ له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا زۆر لێ‌كردن نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕیارمدا كه خۆم بكوژم وكۆتایی به ژیانی خۆم بهێنم، ئه‌وه ده‌چمه دۆزه‌خه‌وه، من وای ده‌بینم ئه‌مه زۆركردنه له‌سه‌ر ژیانێك له‌كاتێكدا من ئه‌و ژیانه‌م ناوێت، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش مانای وایه ئه‌مه‌ش هه‌ر زۆركردنه له ئایندا .
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی هه‌تا هه‌تایه .
خاڵی یه‌كه‌م / ئه‌گه‌ر به‌ڕێزت باوه‌ڕت وایه كه خوای گه‌وره دروستی كردوویت، و فه‌رمانی پێكردوویت به چاكه و ڕێگری لێ كردویت له خراپه، و ئه‌كه‌ر واشبزانیت ئه‌گه‌ر هاتوو تۆ خۆت كوشت و كۆتاییت هێنا به‌ژیانت به كۆتایه‌كی خراپ، و دووچاری سزای سه‌ختی په‌روه‌ردگارت ده‌بیته‌وه، ئیتر له‌به‌رچی كارێكی له‌و شێوه‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌یت ؟ وه بۆ قسه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه دێت به‌ده‌مدا، و ڕه‌خنه له فه‌رمان و كاری خوا ده‌گریت، وه بزانه ڕه‌خنه‌گرتن له خوای گه‌وره به‌وه‌ی بۆچی دروستی كردوویت، ئه‌م ڕه‌خنه‌گرتنه گوناهێگی زۆر گه‌وره‌یه و گوناهی له‌گوناهی خۆ كوشتنه‌كه زیاتره، له‌به‌ر ئه‌وه برای به‌رێزم كه‌مێك ڕه‌حم به‌خۆت بكه و نه‌رم و نیان به له‌گه‌ڵ ده‌رووونی خۆتدا، و له‌خه‌وی بێ ئاگای به خه‌به‌ر بێره‌وه، ئه‌وه‌ش بزانه ئێمه له خێر وچاكه هیچی ترمان بۆ تۆ ناوێت، هه‌موو دروستكراوێكی خوای گه‌وره به‌نده‌ی ئه‌و ذاتهیه و هیچ كامێكیان به وویست و ئیراده‌ی خۆی نه‌بووه كه خوای گه‌وره دروستی كردوون، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ▬ وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ مَا كَانَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ سُبْحَانَ اللَّهِ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ ♂ [ القصص : 68 ] واتا : هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆیه هه‌ر چیه‌كی بوێت دروستی ده‌كات و هه‌ڵی ده‌بژێرێت خه‌ڵكی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان نیه‌وسه‌رپشك نه‌كراون، پاكی و بێگه‌ردی و بڵندی بۆ خوایه له به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌وه نه‌فامان ده‌یكه‌نه شه‌ریك و هاوه‌ڵ .
كار بۆ ئه‌وه بكه كه خوای گه‌وره تۆی له پێناودا خه‌لق كردووه، وه‌ك فه‌رموویه‌تی: ▬ وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْأِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ♂ [ الذاریات : 56 ] واتا : بێگومان من جنۆكه و ئاده‌میزادم دروست نه‌کردووه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌نه‌بێت که‌من بپه‌رستن و فه‌رمانبه‌ردارم بن.
ئاگادار و ووریابه شوێن هه‌نگاو پیلانه‌كانی شه‌یتان نه‌كه‌ویت، چونكه شه‌یتانیش ڕه‌خنه‌ی گرت له خوای گه‌وره و ڕازی نه‌بوو خوای گه‌وره ئاده‌می خه‌لق كرد، وه پاشتریش كه خوای گه‌وره فه‌رمانی پێكرد كه سوژده‌ی ڕێزی بۆ ببات گوێڕایه‌ڵ نه‌بوو و نا فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ی كرد، كه كه‌س ناتوانێت له‌و جۆره كارانه‌دا سه‌رپێچی ئه‌و بكات، به‌ڵام توانی سه‌رپێچی ئه‌و فه‌رمان بكات كه سوژده بۆ ئاده‌م ببات، خوای گه‌وره له باره‌ی شه‌یتانه‌وه فه‌رموویه‌تی :▬ أَنَا خَيْرٌ مِنْهُ خَلَقْتَنِي مِنْ نَارٍ وَخَلَقْتَهُ مِنْ طِينٍ ♂ [ الاعراف : 12 ] واتا : من چاكتر وباشترم له ئاده‌م، چونكه منت له ئاگر دروستكردووه، و ئه‌ویشت له گڵ، به‌ڵام سه‌رنجی فریشته‌كان بده چۆنن داوای ئه‌وه‌یان له‌خوای گه‌وره كرد كه حیكمه‌تی دروستكردنی ئاده‌میان بۆ ڕوون بكاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌و فه‌رمانه‌ی خوای گه‌وره‌یان به‌جێهێنا كه فه‌رمانی پێكردن كه سوژده بۆ ئاده‌م ببه‌ن، خوای گه‌وره‌ش زۆر به جوانی حیكمه‌تی دروستكردنی ئاده‌می بۆ ڕوون كردنه‌وه، چونكه سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌یان نه‌كرد، به‌ڵام هێنده هه‌بوو ئه‌و حیكمهتهیان لا ڕوون نه‌بوو بۆیه ئه‌و پرسیاره‌یان له‌خوای گه‌وره كرد، چونكه ئه‌وان كاتێك ووتیان به خوای گه‌وره ئه‌ی پهروهردگرا تۆ كه‌سێك ده‌كه‌یت به جێ‌نشین له‌سه‌ر زه‌ویدا كه خراپه و خراپه‌كاری تێدا بڵاو ده‌كاته‌وه و خوێن ده‌ڕێژێت، پهورهدگاریش له‌وه‌ڵامیاندا فه‌رمووی : ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم ئێوه نایزانن، پاشانیش حیكمه‌تی خه‌لقی ئاده‌می به ووردی بۆ ڕوونكردنه‌وه .
إبن كثیر ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له ته‌فسیری ئه‌و ئایه‌ته‌دا ▬ قَالُوٓاْ أَتَجعَلُ فِيهَا مَن يُفسِدُ فِيهَا وَيَسفِكُ ٱلدِّمَآءَ وَنَحنُ نُسَبِّحُ بِحَمدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَقَالَ إِنِّيٓ أَعلَمُ مَا لَا تَعلَمُونَ ♂ [ البقرة : 30 ] ده‌ڵێت: ئه‌م پرسیاره‌ی فریشته‌كان كردیان داواكاری ڕوونكردنه‌وه و په‌ی پێ بردن و ده‌رخستنی ئه‌و حیكمه‌ته بوو كه خوای گه‌وره ئاده‌می له پێناودا خه‌لق كرد، فریشته‌كان ووتیان : ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان حیكمه‌ت له چیدایه كه تۆ ئاده‌م و نه‌وه‌كانی دروست ده‌كه‌یت و ده‌یانكه‌یت به جێ‌نشین له‌سه‌ر زه‌ویدا، له‌كاتێكدا ئه‌وان فه‌ساد وخراپه‌كاری له‌سه‌ر زوه‌یدا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و خوێنی تێدا ده‌ڕێژن ؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست لێی په‌رستن و عیباده‌تی تۆیه، ئه‌وه ئێمه به سوپاسی ذاتی هه‌ق ته‌عالای تۆ ته‌سبیحاتت ده‌كه‌ین، واتا نوێژت بۆ ده‌كه‌ین و هیچ شتێكیش له‌و خراپانه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن ئێمه ئه‌نجامیان ناده‌ین، ئایا ئیتر ئێمه هیچ كهموكوڕیهكمان كردووه ؟ خوای گه‌وره‌ش له‌وه‌ڵامیاندا فه‌رمووی : ▬ إِنِّي أَعْلَمُ مَا لا تَعْلَمُونَ ♂ ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم ئێوه نایزانن، واتا : ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم له‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ی كه باشتره له‌و خراپانه‌ی كه ئێوه باستان كرد ئێوه نایزانن، من له‌ناو نه‌وه‌كانی ئاده‌مدا پێغه‌مبه‌رانێك ڕه‌وانه ده‌كه‌ه‌م و په‌یامیان بۆ ده‌نێرم، له‌ناو نه‌وه‌كانی ئاده‌مدا كه‌سانی ڕاستگۆ وشه‌هید و پیاوچاك خواناس و زاهید و ئه‌ولیاء وچاكه‌كار و نزیكانێك له من و زانایان و كاركه‌ران و له‌خواترسان و خۆشه‌ویستانی منیان تێدایه، كه شوێن په‌یامی پێغه‌مبه‌ران ده‌كه‌ون ( سه‌ڵات وسه‌لامی خوایان لێ بێت ) . [ تفسیر ابن كثیر 1/ 216-217 ] .
ئه‌گه‌ر جه‌نابت ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره فه‌رمانی پێكردوویت ئه‌نجامی بده‌یت، وپاشان پرسیار بكه‌یت له‌و حیكمه‌ته‌ی كه خوای گه‌وره مرۆڤی له پێناودا دروستكردووه، ئه‌وه كارێكی قبوڵ كراو‌و بوو، به‌ڵام ره‌خنه له‌خوای گه‌وره بگریت له‌كارێكدا كه كه‌س ناتوانێت سه‌رپێچی تێدا بكات، وله‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌ته‌ویت بێ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ش بكه‌یت له‌و مه‌به‌ست و حیكمه‌ته‌ی كه په‌روه‌ردگار تۆی بۆ خه‌لق كردووه، ئه‌م كاره‌ی تۆ ئه‌نجامی ده‌ده‌یت سه‌ره‌نجامێكی خراپ ده‌بێت و وات لێ ده‌كات كه شایانی سزای سه‌خت بیت لای خوای گه‌وره، چونكه هه‌رچه‌ند خه‌ڵكی ڕه‌خنه بگرن له‌وه‌ی بۆچی خوای گه‌وره دروستی كردوون هیچ سوودێكی نابێت بۆیان، چونكه خوای گه‌وره خوایه‌كی به‌ده‌سه‌ڵات و به توانایه به‌سه‌ر دروستكراوه‌كانی خۆیدا، جا ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك وویستی كۆتایی به ژیانی خۆی بهێنێت و بیه‌وێت خۆی بكوژێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوا پرسی پێ نه‌كردووه، ئه‌وا با بزانێت تووشی دوو موصیبه‌تی زۆر گه‌وره بووه : یه‌كه‌میان : ڕه‌خنه‌گرتن له‌كار و ده‌سه‌ڵاتی خوا، دووه‌میش : سه‌رپێچی كردنی فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره، به‌وه‌ی كه پارێزگاری نه‌كردووه له ژیانی خۆی له تیاچوون و به‌هیلاك بردن، له به‌رامبه‌ردا ده‌بێت چاوه‌ڕوانی سزای سه‌ختی په‌روه‌ردگار بێت له دواڕۆژدا، چونكه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی:▬ لا يُسْأَلُ عَمَّا يَفْعَلُ وَهُمْ يُسْأَلُونَ ♂ [ الانبیا‌ء: 23 ] واتا : خوا پرسیاری لێ ناکرێت (ڕه‌خنه‌ی لێ ناگیرێ) له هه‌ر کارێك که ده‌یکات به‌ڵام ئه‌وان (ئاده‌میزاد) پرسیاریان لێ ده‌کرێ و موحاسبه ده‌كرێن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن .
خاڵی دووه‌م: به نسبه‌ت ئه‌و ئایه‌ته‌شه‌وه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:▬ لاَ إِكْرَاهَ في الدِّين ♂ هیچ په‌یوه‌ندی نییه به ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره به‌سه‌ر دروستكراوه‌كانیدا، چونكه بوونی دروستكراوه‌كانی خوای گه‌وره په‌یوه‌سته به وویستێكی پهورهدگارهوه كه مه‌خلوقات ناتوانن سه‌رپێچی ئه‌و وویستهی بكه‌ن، پاشان ئه‌م ئایه‌ته هیچ په‌یوه‌ندی نییه به مه‌سئه‌له‌ی زۆر كردن له‌خه‌ڵكی بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی ئیسلام و موسڵمان كردنیان به زۆره ملێ، له‌به‌ر ئه‌وه چاك بزانه ئه‌و ئایه‌ته هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی نییه به‌و بابه‌ته‌ی كه له‌سه‌ره‌تاوه باستكردووه .
له‌خوای گه‌وره داواكارین هیدایه‌تت بدات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێی ڕازیه و دڵ و ده‌رونت بكاته‌وه بۆ زیاتر وه‌رگرتنی هه‌ق و ڕاستی .
خوای گه‌وره‌ش زاناتره .
پۆڵینه زانستیه‌كان: