كۆكردنه‌وه‌ی نیه‌ت به‌مه‌به‌ستی گرتنی ڕۆژووی شه‌وال و ڕۆژه سپیه‌كان ( الا‌یام البیض )
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: ئه‌و كه‌سه‌ی كه سێ ڕۆژی مانگی شه‌وال بگرێت له هه‌مان كاتدا نیه‌تی گرتنی ڕۆژووی ڕۆژه سپیه‌كان ( الا‌یام البیض ) بهێنێت، ئایا فه‌زڵێ هه‌ردووكیان به‌ده‌ست ده‌هێنێت ؟
- 1
كۆكردنه‌وه‌ی نیه‌ت به‌مه‌به‌ستی گرتنی ڕۆژووی شه‌وال و ڕۆژه سپیه‌كان
PDF 369 KB 2019-05-02
- 2
كۆكردنه‌وه‌ی نیه‌ت به‌مه‌به‌ستی گرتنی ڕۆژووی شه‌وال و ڕۆژه سپیه‌كان
DOC 3.4 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
كۆكردنه‌وه‌ی نیه‌ت به‌مه‌به‌ستی گرتنی ڕۆژووی شه‌وال و ڕۆژه سپیه‌كان ( الا‌یام البیض )
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1435
حكم الجمع في النية بين صيام الأيام البيض وصيام الست من شوال
« باللغة الكردية »
الشیخ محمد صالح المنجد
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
كۆكردنه‌وه‌ی نیه‌ت به‌مه‌به‌ستی گرتنی ڕۆژووی شه‌وال و ڕۆژه سپیه‌كان ( الا‌یام البیض )
پرسیار : ئه‌و كه‌سه‌ی كه سێ ڕۆژی مانگی شه‌وال بگرێت له هه‌مان كاتدا نیه‌تی گرتنی ڕۆژووی ڕۆژه سپیه‌كان ( الا‌یام البیض ) بهێنێت، ئایا فه‌زڵێ هه‌ردووكیان به‌ده‌ست ده‌هێنێت ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی هه‌تا هه‌تایه .
له‌م باره‌یه‌وه پرسیار كرا له شیخ عبدالعزیز بن باز ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) به‌ڕێزیان له‌وه‌ڵامدا ووتیان : ئومێدی ئه‌وه ده‌كرێت كه فه‌زڵی هه‌ردووكیان به‌ده‌ست بهێنێت، چونكه ئه‌وه ڕاسته كه ڕۆژووی شه‌شه‌ڵانی گرتووه، له هه‌مان كاتدا ڕاستیشه كه ڕۆژووی ڕۆژه سپیه‌كانی گرتووه، - چونكه ڕۆژوه‌كه‌ی له‌و ڕۆژانه‌دا بوه كه پێیان ده‌وترێت ( الا‌یام البیض ) - فه‌زڵێ خوای گه‌وره‌ش زۆر زۆر فراوانه.
له باره‌ی هه‌مان مهسئهلهوه شێخ محمد بن صالح العثیمین وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی داوه‌ته‌وه و ووتویه‌تی: به‌ڵێ، ئه‌گه‌ر هاتوو ڕۆژووی شه‌ش ڕۆژه‌كه‌ی شه‌والی گرت ڕۆژووی ڕۆژه سپیه‌كانی له‌سه‌ر ده‌كه‌وێت، جا ئه‌گه‌ر هاتوو پێش سێ ڕۆژی ڕۆژه سپیهكانیش بوو، یان دوای ئه‌وان، چونكه ئه‌و كه‌سه ڕاستی كردووه له‌وه‌ی كه له‌هه‌ر مانگێكدا سێ ڕۆژ به ڕۆژوو بووه، عائیشه‌ی دایكی باوه‌ڕدارانیش ( خوای لێ ڕازی بێت ) ووتویه‌تی : « كان النبي صلى الله عليه وسلم يصوم ثلاثة أيام من كل شهر لا يبالي أصامها من أول الشهر أو وسطه أو آخره » واتا : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌هه‌ر مانگێك سێ ڕۆژ به‌ڕۆژوو ده‌بوو، ئیتر گرنگ نه‌بوو به‌لایه‌وه له‌سه‌ره‌تاوه به‌ڕۆژوو بێت، یان له ناوه‌ڕاستی مانگه‌وه، یان لهكۆتاییهكهیهوه.
ئه‌مه‌ش ڕاست ودروست وه‌ك ئه‌و كه‌سه وایه كه ڕۆشته ناو مزگه‌وته‌وه به نیه‌تی سوننه‌تی ( تحیة المسجد = نوێژی سڵاوكردن له مزگه‌وت ) و سونه‌تی پێش نوێژی نوێژه فه‌رزه‌كان دوو ڕكات نوێژ بكات، پاداشتی هه‌ردوو سوننه‌ته‌كه‌ی بۆ ده‌نوسرێت، خوای گه‌وره‌ش زاناتره .
سه‌رچاوه : سایتی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام .