حوكمی زه‌مانه‌تی قازانجێكی دیاریكراو له گرێبه‌ستی قازانج به‌شه‌راكه‌ت
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د ساڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه:" من بڕێك پاره‌م هه‌یه و لای یه‌كێك له بازرگانه‌كان دامناوه بۆ ئه‌وه‌ی مانگانه ئه‌ندازه‌یه‌كی دیاریكراو له قازانجم بداتێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من ته‌حه‌مولی هه‌ر زه‌ره‌رێك ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌و بازرگانه بیكات، ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه‌یه : ئه‌گه‌ر هاتوو قازانجی فڵان كه‌س له بیست دینار كه‌متر بوو ئه‌وا بازرگانه‌كه له بڕه قازانجی خۆی ئه‌و بیست دیناره ته‌واو بكات، وه وا گومانیش ده‌بات ئه‌م كاره‌ی كارێكی حه‌ڵاڵه، چونكه ئه‌و بازرگانه خۆبه‌خشانه ئه‌و بڕه ده‌دات به‌بێ هیچ مه‌رجێك، به‌ڵام من ئیشكالێكم بۆ دروست بووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت وه‌ك دابێكی لێ دێت له‌نێوانیاندا، هه‌ر دابێكیش بوو به نه‌ریت ئه‌وا وه‌ك ئه‌و مه‌رجه وایه كه به مه‌رج گیرا بێت، ئه‌وه‌ش كه پاڵ ده‌نێت به‌م بازرگانه‌وه ئه‌و بڕه قازانجه دیاریكراوه بدات به خاوه‌ن پاره‌كان ئه‌وه‌یه له‌وه ده‌ترسێت ئه‌گه‌ر قازانجه‌كه‌یان له‌وه كه‌متر بكاته‌وه خاوه‌ن پاره‌كان پاره‌كانیان ڕابكێشنه‌وه لای ئه‌و، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای له‌من كردووه كه ئیشكال و ناڕونیه‌ك لام دروست ببێت".
- 1
حوكمی زه‌مانه‌تی قازانجێكی دیاریكراو له گرێبه‌ستی قازانج به‌شه‌راكه‌ت
PDF 637.3 KB 2019-05-02
- 2
حوكمی زه‌مانه‌تی قازانجێكی دیاریكراو له گرێبه‌ستی قازانج به‌شه‌راكه‌ت
DOC 4.5 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
حوكمی زه‌مانه‌تی قازانجێكی دیاریكراو له گرێبه‌ستی قازانج به‌شه‌راكه‌ت
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ موحه‌مه‌د ساڵح المنجد
وه‌رگێڕانی: عبد السلام محمد پشده‌ری
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 – 1436
حكم تطوع التاجر بضمان حد أدنى من الربح في عقد المضاربة
« باللغة الكردية »
الشیخ محمد صالح المنجد
ترجمة: عبدالسلام محمد البشدري
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1436
حوكمی زه‌مانه‌تی قازانجێكی دیاریكراو له گرێبه‌ستی قازانج به‌شه‌راكه‌ت
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام كراوه :
پرسیار : من بڕێك پاره‌م هه‌یه و لای یه‌كێك له بازرگانه‌كان دامناوه بۆ ئه‌وه‌ی مانگانه ئه‌ندازه‌یه‌كی دیاریكراو له قازانجم بداتێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من ته‌حه‌مولی هه‌ر زه‌ره‌رێك ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌و بازرگانه بیكات، ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه‌یه : ئه‌گه‌ر هاتوو قازانجی فڵان كه‌س له بیست دینار كه‌متر بوو ئه‌وا بازرگانه‌كه له بڕه قازانجی خۆی ئه‌و بیست دیناره ته‌واو بكات، وه وا گومانیش ده‌بات ئه‌م كاره‌ی كارێكی حه‌ڵاڵه، چونكه ئه‌و بازرگانه خۆبه‌خشانه ئه‌و بڕه ده‌دات به‌بێ هیچ مه‌رجێك، به‌ڵام من ئیشكالێكم بۆ دروست بووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت وه‌ك دابێكی لێ دێت له‌نێوانیاندا، هه‌ر دابێكیش بوو به نه‌ریت ئه‌وا وه‌ك ئه‌و مه‌رجه وایه كه به مه‌رج گیرا بێت، ئه‌وه‌ش كه پاڵ ده‌نێت به‌م بازرگانه‌وه ئه‌و بڕه قازانجه دیاریكراوه بدات به خاوه‌ن پاره‌كان ئه‌وه‌یه له‌وه ده‌ترسێت ئه‌گه‌ر قازانجه‌كه‌یان له‌وه كه‌متر بكاته‌وه خاوه‌ن پاره‌كان پاره‌كانیان ڕابكێشنه‌وه لای ئه‌و، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای له‌من كردووه كه ئیشكال و ناڕونیه‌ك لام دروست ببێت ؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان ودرود وصهڵات وسهلام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبهیت و هاوه‌ڵ وشوێنكهوتوانی هه‌تا هه‌تایه .
دیاریكردنی لانی كه‌می قازانج له‌لایه‌نی ئه‌و كه‌سه‌ی كه پاره‌ی خه‌ڵكی لایه به قازانج به شه‌راكه‌ت بازرگانی پێوه بكات سێ وێنه وشێوه‌ی هه‌یه :
وێنه‌ی یه‌كه‌م : ئه‌گه‌ر هاتوو قازانجێكی دیاریكراو له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌رجی نێوان خاوه‌ن پاره‌كه و ئه‌و كه‌سه بێت كه بازرگانی به پاره‌كه‌وه ده‌كات و گرێبه‌ستێك له‌سه‌ر ئه‌و بڕه قازانجه له نێوانیاندا هه‌بێت، یان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه بێت كه بازرگانه‌كه خۆی پابه‌ند كردبێت به دانی ئه‌و قازانجه به خاوه‌ن پاره‌كان، ئه‌وا زانایانی هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه ئه‌و مه‌رجه ده‌بێت ڕێگری لێ بكرێت و حه‌رامه، دواتریش ئه‌و گرێبه‌سته وا لێده‌كات كه گرێبه‌ستێكی باتڵ و فاسده .
ابن المنذر ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ده‌ڵێت : « أجمع كل من نحفظ عنه من أهل العلم على إبطال القِراض [ وهو عقد المضاربة ] إذا شَرط أحدُهما أو كلاهما لنفسه دراهم معلومة » [ المغني لابن قدامة 5/28 ] واتا : ئه‌وه‌ی ئێمه له زانایانه‌وه فێربووین و شارهزابوین و وه‌رمانگرتووه، ئه‌وه‌یه كه گرێبه‌ستی قازانج به‌شه‌راكه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو لایه‌نێكیان یان هه‌ر دوو لایه‌نه‌كه‌یان مه‌رجیان دانا بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند درهه‌مێكی دیاریكراو بدرێت به خاوه‌ن پاره‌كه ئه‌وه‌ی ئه‌م گرێبه‌سته گرێبه‌ستێكی باتڵ و نادروسته .
هه‌روه‌ها هه‌مان حوكمی هه‌یه : ئه‌گه‌ر هاتوو كارێكی له‌و شێوه‌یه هه‌ردوولایان له‌سه‌ری ڕاهاتن و بوو به عورف له نێوانیاندا، چونكه هه‌موو كارێك كه له‌سه‌ری ڕاهتیت وه‌ك به مه‌رجدانانی مه‌رج وایه، یان ئه‌گه‌ر له پێشه‌وه ئه‌و بازرگانه‌ی كه بازرگانیه‌كه ده‌كات به پاره‌كه‌وه پێشتر ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی خۆبه‌خشانه خۆی پابه‌ند بكات به دانی قازانجێكی دیاریكراو به شێوه‌یه‌ك هه‌ردوو لایان ڕێك كه‌وت بن له‌سه‌ری پێش گرێبه‌سته‌كه‌یان، به‌ڵام له گرێبه‌سته‌كه‌دا به‌ده‌ق ئاماژه‌یان به‌وه نه‌دابێت بۆ ئه‌وه‌ی واپیشان بده‌ن بازرگانه‌كه خۆبه‌خشانه ئه‌و بڕه پاره دیاریكراوه ده‌دات به خاوه‌ن پاره‌كان، له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا ئه‌م جۆره مامه‌ڵانه دروست نییه .
شێخ یوسف الشبێلي ده‌ڵێت : ئه‌و كه‌سه‌ی پاره‌ی خه‌ڵكی وه‌رده‌گرێت كه مامه‌ڵه‌ی قازانج به شه‌راكه‌تی پێوه بكات به‌یه‌ك ته‌ره‌فه وله لایه‌نی خۆیه‌وه زه‌مانه‌تی قازانج بكات بۆ خاوه‌ن پاره‌كان بێگومان حه‌رامه، ئه‌گه‌ر هاتوو وه‌ك مه‌رجێك له گرێبه‌سته‌كه‌دا به مه‌رج گیرا بێت، یاخود وه‌ك عورفێكیشی لێهاتبێت، یان ئه‌گه‌ر هاتوو ( بانك ) له لای خۆیه‌وه ڕایگه‌یاند بۆ كه‌سانی وه‌به‌رهێن پێش گرێبه‌ستی نێوانیشیان ئه‌و وه‌ك تهبهڕوعێك ویه‌ك ته‌ره‌فه قازانجیان بۆ مسۆگه‌ر ده‌كات، هه‌ر حه‌رامه [ الخدمات الاستثماریة في المصارف 2/139 ]
وێنه‌ی دووه‌م : ئه‌وه‌یه كه ئه‌و بازرگانه‌ی كه كاروكاسبی ده‌كات به پاره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌وه پاش گرێبه‌سته‌كه و پێش زه‌ره‌ر كردن لای خۆیه‌وه زه‌مانه‌تی قازانجی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات به بڕێك پاره كه له‌و ئه‌ندازه‌یه كه‌متر نه‌بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌رجێكی پێش وه‌خت له گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوانیاندا هه‌بێت، به‌ڵام بازرگانه‌كه خاوه‌ن پاره‌كه سه‌رپشك ده‌كات له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌دا له پێناو هاندانی خاوه‌ن پاره‌كه بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌كه‌ی لای بازرگانه‌كه بهێڵێته‌وه، ئه‌م وێنه‌یه‌ش هه‌رچه‌ند هه‌ندێك له ڕای مالیكیهكانی له‌سه‌ره له‌سه‌ر دروستی و جائزی، به‌ڵام زۆربه‌ی زۆریان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه ئه‌م وێنه‌یه‌ش حه‌رامه و دروست نییه .
له كتێبی ( مواهب الجلیل ) دا هاتووه : « لَوْ تَطَوَّعَ الْعَامِلُ [ أي المضارب ] بِضَمَانِ الْمَالِ ، فَفِي صِحَّةِ الْقِرَاضِ خِلَافٌ بَيْن الشُّيُوخِ ، فَذَهَبَ ابْنِ عَتَّابٍ إلَى أَنَّهُ صَحِيحٌ ، وَحَكَى إجَازَتَهُ عَنْ شَيْخِهِ مُطَرِّفٍ ابْنُ بَشِير, وَقَالَ غَيْرُهُمَا : لَا يَجُوزُ ، وَمَال إلَيْهِ ابْنُ سَهْلٍ » [(5/360) ] واتا : ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه‌ی بازرگانی ده‌كات به پاره‌ی خه‌ڵكیه‌وه زه‌مانه‌تی پاره‌ی خاوه‌ن پاره‌كه‌ی كرد ( به‌وه‌ی پێی ووت من زه‌مانه‌تی ئه‌وه‌ت بۆ ده‌كه‌م كه پاره‌كه‌ت زه‌ره‌ر ناكات به‌ده‌ستی منه‌وه، زه‌ره‌ریشی كرد من خۆم ته‌حه‌مولی ده‌كه‌م ) له باره‌ی ڕاستی ودروستی ئه‌م پاره‌وه وه‌رگرتنه‌وه زانایان جیاوازیان هه‌یه، ابن عتاب به‌لایه‌وه وایه دروسته، ئه‌مه‌شی له مامۆستاكه‌یه‌وه ( مطرفی كوڕی به‌شیر ) گێراوه‌ته‌وه، به‌ڵام جگه له‌وان به‌لایانه‌وه دروست نییه، ابن سهل یش به‌لای ئه‌م ڕایه‌ی تردایه .
له كتێبی ( الشرح الزرقاني ) دا هاتووه : « كلامهم يفيد أن القولين متساويان ، وليس كذلك ، بل القول بالمنع هو الظاهر نقلاً ومعنى » واتا : ووته‌كانیان وا ده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌ردووو ڕاكه یه‌كسان بن، به‌ڵام وانییه، به‌ڵكو ڕای دروست نه‌بوون و ڕێگری كردن له‌وه‌ها گرێبه‌ست و ڕێكه‌وتنێك ڕای ئاشكرا و ڕوونه له ڕووی نه‌قڵ كردن و ماناوه له مه‌زهه‌بی مالكیدا، پاشان ده‌ڵێت : « لا يتصور التطوع الحقيقي قبل شغل المال أو بعده وبعد نضوضه، لأن العقد غير لازم .. ولاحتمال أن يكون تبرعه بعد الشروع بالضمان إنما هو لأجل أن يبقى المال بيده بعد نضوضه » [(6/323) ] واتا : تهطهوعی هه‌قیقی بۆ به‌خشینی ئه‌و قازانجه له لایه‌نی بازرگانهكهوه به خاوه‌ن پاره‌كه پێش خستنه‌گه‌ری پاره‌كه‌ی یان پاش خستنه گهڕیشی ته‌صه‌ور ناكرێت، ته‌نانه‌ت پاش كاری پێكردنی وورده وردهیشی، چونكه گرێبه‌سته‌كه گرێبه‌ستێك نییه بازرگانه‌كه پابه‌ند بكات پێوه‌ی، پێده‌چێت به‌خشین و تهبهڕوعی ئه‌و قازانجه و زه‌مانه‌ت كردنی پاش ده‌ست پێكردنی كاره‌كه‌ش ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه كه بازرگانه‌كه پاره‌ی خاوه‌ن پاره‌كه‌ی له‌ده‌ستدا بمێنێته‌وه پاش ئه‌وه‌ی كه وورده وورده ده‌ستی به بازرگانی و كاره‌كه‌ی كرد .
له‌به‌ر ئه‌وه ڕای نزیكتر و دروست تر ئه‌وه‌یه كه دروست نییه ئه‌و كه‌سه‌ی كه بازرگانی ده‌كات به پاره‌ی خه‌ڵكیه‌وه له لای خۆیه‌وه زه‌مانه‌تی ئه‌وه بكات بۆ خاوه‌ن پاره‌كان كه قازانجێكی دیاری كراویان ده‌داتێ، هه‌رچه‌ند پاش گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوانیشیان بێت، چونكه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت به‌و كاره‌ی خه‌ڵكیانی خاوه‌ن پاره هانده‌دات كه پاره‌كانیان ڕانهكێشنهوه لای و به‌ده‌ستیه‌وه بمێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بازرگانی پێوه بكات .
له‌م باره‌ی ئه‌م وێنه‌یه‌شه‌وه پرسیار كرا له شێخ عبد الرحمن البراك ( خوا بیپارێزێت ) به‌ڕێزیان به‌وه فه‌توای دا كه دروست نییه وڕێگری لێ‌كرد، و ووتی : ئه‌وه‌ی باسی ده‌كه‌ن پێی ناوترێت تهبهڕوع و به‌خشین له لایه‌ن بازرگانهكهوه، چونكه مه‌به‌ستی ئیحسان و خێر كردن نییه، به‌ڵكو مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه ماڵ و پاره وسه‌رمایه‌ی خه‌ڵكی بۆ لای خۆی ڕابكێشێت .
وێنه‌ی سێهه‌م : ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سه‌ی پاره‌ی خه‌ڵكی وه‌رگرتوه به مه‌به‌ستی بازرگانی كردن پێوه‌ی، له كاتی كۆتایی هاتنی كار‌و و شهراكهتهكهیان به‌شێك له‌و زه‌ره‌ر وزیانه‌ی كه تووشی بازرگانیه‌كه‌ی بووه لای خۆیه‌وه به‌شێك له‌و زه‌ره‌ر وزیانه بگرێته ئه‌ستۆی خۆی، چونكه ئاشكرایه ئه‌و كه‌سه‌ی كه بازرگانی به پاره‌ی خه‌ڵكیه‌وه ده‌كات، هه‌ردوو لایان له قازانجدا هاوبه‌شن به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی كه ڕێك كه‌وتون له‌سه‌ری، به‌ڵام له‌كاتی زیان كردن‌دا خاوه‌ن پاره‌كه ته‌حه‌مولی زیان ده‌كات و بازرگانكهیش هه‌وڵ و ماندوو بونی خۆی زیان ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌م بازرگانه پاش كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوانیان ته‌حه‌مولی بڕێك له‌و زیانه بكات لای خۆیه‌وه، دروسته و هیچ گرفتێكی تێدا نییه، مادام زه‌مانه‌تی ته‌حه‌مولكردنی ئه‌و زیانه مه‌رجێكی پێش وه‌خت نه‌بوو بێت له ده‌قی گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوانیاندا، یان وه‌ك عورفێك خۆی پابه‌ند نه‌كرد بێت پێوه‌ی، چونكه له‌م حاڵه‌ته‌دا بازرگانه‌كه هیچ مه‌رجێك نییه پابه‌ندی بكات به ته‌حه‌مولكردنی ئه‌و زیانه‌وه، به‌ڵكو ئه‌و بازرگانه خۆبه‌خشانه بڕێك له‌و زیانه وه هاوكاری كردنی خاوه‌ن پاره‌كه ده‌خاته ئه‌ستۆی خۆیه‌وه ..
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ...
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام ..