نوێژی ته‌وبه

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د ساڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه:" نوێژێ ته‌وبه‌ چۆن ده‌كرێت ؟ وه‌ چه‌ند ڕكاته‌ ؟ وه‌ ئایا ده‌كرێت پاش نوێژی عه‌سر ئه‌نجامی بده‌م ".

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    نوێژی تهوبه

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ موحهمهد ساڵح المنجد

    وهرگێڕانی: دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2014 - 1436

    صلاة التوبة

    « باللغة الكردية »

    الشیخ محمد صالح المنجد

    ترجمة: فريق القسم الكردي في موقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2014 - 1436

    نوێژی تهوبه

    ئـهم پـرسیــاره ئاڕاستهی ماڵپهڕی ئیسلام پرسیار و وهڵام كراوه :

    پرسیار : نوێژێ تهوبه چۆن دهكرێت ؟ وه چهند ڕكاته ؟ وه ئایا دهكرێت پاش نوێژی عهسر ئهنجامی بدهم ؟

    وهڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان ودرود وصهڵات وسهلام لهسهر پێشهوای مرۆڤایهتی محمدی پێغهمبهری ئیسلام و ئال وبهیت و هاوهڵ وشوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    یهكێك له رهحمهت و سۆز ومیهرهبانیهكانی خوای گهوره بهسهر ئهم ئومهتهوه، ئهوهیه دهرگای تهوبهی لێكردوهتهوه، ئهمهش بهردهوامه تا ئهو كاتهی مرۆڤ گیانی دهكێشرێت ودهگاته گهرووی، یان ڕۆژ له ڕۆژئاواوه ههڵدێت، ههروهها یهكێكی تر له ڕهحمهتهكانی خوای گهوره بۆ ئهم ئومهته ئهوهیه باشترین و چاكترین عیبادهت و پهرستنهكانی بۆ دیاری كردووه، بۆ ئهوهی بهندهكانی خوای گهوره بههۆیانهوه له پهروهردگار نزیك بێتهوه، به ئومێدی ئهوهی خوای گهوره تهوبهی لێ گیرا بكات، ئهویش بریتیه له ئهنجامدانی نوێژی ( تهوبه )، ئهو بابهتانهشی كه پهیوهندن بهم نوێژهوه ئهمانهی خوارهوهیه :

    یهكهم : ئهم نوێژه كارێكی مهشروع وڕێگا پێدراوه له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا، ئهویش به بهڵگانهی كه باسیان دهكهین :

    عن أبي بَكْرٍ الصديق رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّهُ قَالَ : سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ : « مَا مِنْ عَبْدٍ يُذْنِبُ ذَنْبًا فَيُحْسِنُ الطُّهُورَ ، ثُمَّ يَقُومُ فَيُصَلِّي رَكْعَتَيْنِ ، ثُمَّ يَسْتَغْفِرُ اللَّهَ إِلَّا غَفَرَ اللَّهُ لَهُ ، ثُمَّ قَرَأَ هَذِهِ الْآيَةَ : ﴿ وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ذَكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ وَمَنْ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا اللَّهُ وَلَمْ يُصِرُّوا عَلَى مَا فَعَلُوا وَهُمْ يَعْلَمُونَ ﴾ » [ سنن أبو داود (1521) صححه الألباني في صحيح أبي داود ] .

    واتا : ئهبو بهكری صدیق ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهگێڕێتهوه و دهڵێت : له پێغهمبهری خوام بیست ( صلی الله علیه وسلم ) كه فهرموویهتی : ههر یهكێك له عهبدهكانی خوای گهوره تاوانێكی ئهنجامدا، پاشان دهست نوێژێكی جوانی گرت، ودواتر دوو ڕكات نوێژی كرد، وئهمجا داوای لێخوش بوونی له خوای گهوره كرد، خوای گهوره لێی خۆش دهبێت، پاشان پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئهم ئایهتهی خوێندهوه: ﴿ وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ذَكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ وَمَنْ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا اللَّهُ وَلَمْ يُصِرُّوا عَلَى مَا فَعَلُوا وَهُمْ يَعْلَمُونَ ﴾ واتا : ئهوانهش که تاوان یان گوناهێک ئهنجام دهدهن، یاخود ستهم له خۆیان دهکهن (دوایی به خۆیاندا دێنهوهو سزای) خوا دێتهوه یادیان، ئهوسا داوای لێخۆشبوون دهکهن، جا کێ ههیه که له گوناهان خۆش ببێت جگه له خوا؟ ههروهها لهسهر گوناهو تاوانیان بهردهوام نابن، له کاتێکدا دهزانن (ئهوه تاوانه ) .

    عن أَبي الدَّرْدَاءِ رضي الله عنه قال : سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ : « مَنْ تَوَضَّأَ فَأَحْسَنَ وضوؤه ثُمَّ قَامَ فَصَلَّى رَكْعَتَيْنِ أَوْ أَرْبَعًا (شك أحد الرواة) يُحْسِنُ فِيهِمَا الذِّكْرَ وَالْخُشُوعَ ، ثُمَّ اسْتَغْفَرَ اللَّهَ عَزَّ وَجَلَّ ، غَفَرَ لَهُ » [ مسند أحمد (26998) قال محققو المسند : إسناده حسن وذكره الألباني في "سلسلة الأحاديث الصحيحة" (3398 ) ]

    واتا : ئهبو دهرداء ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهڵێت : له پێغهمبهری خوام بیست ( صلی الله علیه وسلم ) دهیفهرموو : ههركهسێك دهست نوێژێكی جوان وباش بگرێت وپاشان دوو ڕكات یان چوار ڕكات نوێژ بكات و به جوانی ذیكر و یادهكانی خوای گهوره تێدا بكات و خشوعی ههبێت، ودواتر داوی لێخۆش بوون لهخوای گهوره بكات، خوای گهوره لێی خۆش دهبێت .

    دووهم : هۆكاری نوێژی تهوبه :

    هۆكاری ئهنجامدانی نوێژی تهوبه ئهوهیه مرۆڤی موسڵمان كاتێك دهكهوێته ناو تاوان و گوناهێكهوه، جا گوناهی گهوره بێت یان بچووك، پێویسته لهسهری زۆر خێرا تهوبه لهو گوناهه بكات و داوای لێخۆش بوون لهخوای گهوره بكات، وه سوننهته كه دوو ڕكات یان چوار ڕكات نوێژ ئهنجام بدات، ولهكاتی تهوبه كردنهكهشیدا كاری خێر وچاكه بكات بۆ ئهوهی لهخوای گهوره پێی نزیك بێتهوه، باشترین كارێكیش بیكات نوێژ كردنه بۆ ئهوهی بههۆیهوه لهخوای گهوره خۆی نزیك بكاتهوه، و له خوای گهوره بپاڕێتهوه بۆ ئهوهی پهروهردگار تهوبهكهی لێگیرا بكات، و لهگوناههكهی خۆش بێت .

    سێههم : كاتی ئهنجامدانی نوێژی تهوبه :

    سوننهت وایه وا باشه مرۆڤی موسڵمان كاتێك عهززمی جهزم كرد و خۆی یهكلایی كردهوه كه دهیهوێت تهوبه بكات له گوناهو تاوانێك كه كردویهتی نوێژی تهوبه بكات، جا ئهو تهوبه كردنهی ڕاستهوخۆ پاش ئهنجامدانی گوناهو تاوانهكهی بێت، یان ماوهیهكهیشی بهسهردا تێپهڕ بووبێت، چونكه واجبه لهسهر ئهو كهسهی كه تاوان وگوناهێك دهكات خێرا بكات له تهوبه كردن و گهڕانهوه بۆ لای خوای گهوره، خۆ ئهگهر دوای خست ئهوه ههر دهبێت، چونكه خوای گهوره تهوبهی بهنده گوناهبارهكانی وهردهگرێت، بهڵام بهو مهرجهی یهكێك لهم ڕێگریانهی خواره ڕوو نهدات :

    1- ئهگهر ڕوح وگیان گهشته گهروو بۆ كێشانی، چونكه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : « إِنَّ اللَّهَ يَقْبَلُ تَوْبَةَ الْعَبْدِ مَا لَمْ يُغَرْغِرْ » [ حسنه الألباني في صحيح الترمذي (3537) ]

    واتا : خوای گهوره تهوبهی بهندهكهی وهردهگرێت مادام نهگهشتبێته كاتی غهرغهره و كێشانی .

    2- ئهگهر هاتوو ڕۆژ له ڕۆژ ئاواوه ههڵهات، پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : « مَنْ تَابَ قَبْلَ أَنْ تَطْلُعَ الشَّمْسُ مِنْ مَغْرِبِهَا تَابَ اللَّهُ عَلَيْهِ » [ رواه مسلم -2703 ] .

    واتا : ههركهسێك پێش ههڵهاتنی ڕۆژ له ڕۆژئاواوه تهوبهی كرد خوای گهوره تهوبهكهی لێگیرا دهكات .

    ئهم نوێژهش له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا له ههموو كاتێكدا كارێكی مهشروع وڕێگا پێدراوه، تهنانهت لهو كاتانهشی كه ڕێگری كراوه مرۆڤی موسڵمان نوێژیان تێدا ئهنجام بدات، وهك دوای نوێژی عهسر، چونكه ئهم نوێژه لهو نوێژانهیه كه بهنده به هۆكارێكهوه، بۆیه بههۆی بوونی هۆكارهكهیهوه دروسته له پاش نوێژی عهسریش بكرێت .

    بۆیه دهبینین شێخ الاسلام ابن تیمیة دهڵێت : ئهو كارانهی كه بهندن به هۆكارێكی دیاری كراوهوه، ئهگهر لهبهر ئهو كاتانهی كه ڕێگری كراوه تێێدا نوێژ بكرێت، دوا بخرێت ئهوا ههموویان لهدهست دهچن و دهفهوتێن، بۆ نمونه : سوژدهی تیلاوهتی قورئان، یان نوێژی سڵاوكردن له مزگهوت ( تحیة المسجد ) یان نوێژی ڕۆژ گیران و مانگ گیران، یان سوننهتی دهست نوێژ، وهك له فهرموودهكهی بیلالی حهشهبهشیدا هاتووه، ههروهها نوێژی ئیستخاره، ئهو نوێژهی كه ئهو كهسهی دهیكات دهیهوێت خوای گهوره دڵێ بهلایهكدا بخات ئهگهر دوو دڵ بوو له كردنی كارێك، جا بۆ نمونه ئهگهر هاتوو لهبهر ئهوهی كاتی پاش عهسره ئهو نوێژهی نهكرد ودوای خست ئهوا كارهكهی لهدهست دهچێت، ههروهها نوێژی تهوبهیش ههروایه، ئهگهر هاتوو كهسێك گوناهێكی كرد ئهوا واجبه خێرا تهوبه له گوناههكهی بكات وداوای لێخۆش بوون لهخوای گهوره بكات، و سوننهتیش وایه دوو ڕكات نوێژ بكات، پاشان داوای لێخۆش بوون لهخوای گهوره بكات، ههروهك چۆن لهو فهرموودهیهدا هاتووه كه ئهبو بهكری صدیق له پێغهمبهری خواوه ( صلی الله علیه وسلم ) ڕیوایهتی كردووه .

    چوارهم : چۆنیهتی ئهنجامدانی نوێژی تهوبهیش ئاوایه، دوو ڕكات نوێژ بكات، وهك ئهوهی لهفهرموودهكهی ئهبو بهكری صدیقدا هاتووه، ( خوای لێ ڕازی بێت ) .

    دروست و ڕێگا پێدراویشه كه ئهو كهسهی كه تهوبه دهكات به تهنها بیكات، چونكه نوێژی تهوبه یهكێكه له نوێژه ( نافلهكان ) كه دروست نییه به كۆمهڵ ئهنجام بدرێت، واباشیشه له پاش تهواو بوونی كهسی تهوبهكار داوای لێخۆش بوون لهخوای گهوره بكات، وهك چۆن لهفهرموودهكهی ئهبو بهكردا هاتووه.

    له پێغهمبهری خوداشهوه ( صلی الله علیه وسلم ) وارد نهبوو كه لهو دوو ڕكاتهدا سورهتێكی دیاری كراویان تێدا بخوێنێت پاش خوێندنی سورهتی ( الفاتحة )، بهڵكو دروسته كهسی نوێژخوێن ههر سورهتێك دهخوێنێت بیخوێنێت .

    موستهحهبیشه كه كهسی تهوبهكار لهگهڵ ئهوهی ئهم نوێژه ئهنجام دهدات، زۆر تێ بكۆشێت له پێناو ئهوهی كارێ خێر وباشه ئهنجام بدات، چونكه خوای گهوره فهرموویهتی : ﴿ وَإِنِّي لَغَفَّارٌ لِمَنْ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحاً ثُمَّ اهْتَدَى ﴾ [ طه : 82 ] واتا : بێگومان من زۆر لێخۆش بووم لهو كهسانهی كه تهوبه دهكهن و باوهڕیان هێناوه و كاری باشه ئهنجام دهدهن و لهوهودوا ( تا دوا ههناسهی ژیانی ) بهردهوام دهبێت لهسهر ئهو ڕێبازه .

    چاكترین كارێكیش كهسی تهوبهكار ئهنجامی بدات، صهدهقه وخێر كردنه، چونكه صهدهقه وخێر كردن گهورهترین هۆكارێكه بۆ ئهوهی خوای گهوره گوناهو تاوانهكان بسڕێتهوه، وهك خوای گهوره فهرموویهتی : ﴿ إِنْ تُبْدُوا الصَّدَقَاتِ فَنِعِمَّا هِيَ وَإِنْ تُخْفُوهَا وَتُؤْتُوهَا الْفُقَرَاءَ فَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ وَيُكَفِّرُ عَنْكُمْ مِنْ سَيِّئَاتِكُمْ ﴾ [ سورة البقرة : 271 ] واتا : ئهگهر خێرو چاکه و بهخشینهکانتان به ئاشکرا ئهنجام بدهن ئهوه شتێکی چاکه، خۆ ئهگهر بیشارنهوه و بیدهن به ههژاران به نهێنی ئهوه چاکتره بۆتان، جا ( بهو بهخشینه ) خوا ههندێک له گوناههکانتان دهسڕێتهوه و خوا ئاگایه بهو کارو کردهوانهی که ئهنجامی دهدهن.

    له كهعبی كوڕی مالیكیشهوه ( خوای لێ ڕازی بێت ) ثابت بووه كاتێك خوای گهوره تهوبهكهی لێ گیرا كرد ووتی : ئهی پێغهمبهری خوا بێگومان بهشێك له تهوبه كردنهكهم ئهوهیه واز دههێنم لهماڵ وسامانهم و دهیبهخشم بهخوای گهوره وپێغهمبهرهكهی، پێغهمبهری خوداش فهرمووی : ههندێك لهماڵ وسامانهكهت لای خۆت بهێڵهوه ئهوه باشتره وخێر تره بۆ تۆ، ئهویش ووتی : منیش ئهو بهشه ههڵدهگرمهوه كه خێرتره بۆ من ( متفق علیه ).

    پوختهی ئهمهش ئاوایه :

    1- ئهم نوێژه له پێغهمبهری خوداوه ( صلی الله علیه وسلم ) وارد بووه و ڕیگای پێدراوه .

    2- ههركاتێك مرۆڤی موسڵمان ههر گوناهێكی كرد دروسته ئهم نوێژه بكات، ئیتر گوناهی گهوره بێت یان گوناهی بچوووك، ڕاسته خۆ پاش گوناههكه بێت، یان ماوهیهكی بهسهردا تێپهڕ بووبێت .

    3- ئهم نوێژه لهههموو كاتێكدا ئهنجام دهدرێت، لهو كاتانهشی كه ڕێگری كراوه كه تێیاندا نوێژی بێ هۆكار ئهنجام بدرێت .

    4- موستهحهبه و واباشه ئهو كهسهی تهوبه دهكات لهگهڵ ئهنجامدانی ئهم نوێژهدا ههندێكی كاری تر خێر وباشه ئهنجام بدات بۆ ئهوهی زیاتر لهخوای گهوره نزیك بێتهوه، وهك صهدهقه وخێر كردن، و كاره خێرهكانی تر .

    وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.

    سهرچاوه : ماڵپهڕی ئیسلام پرسیار و وهڵام