ئایا خۆشتن له شه‌ودا خراپه
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د ساڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: " دایكم هه‌میشه پێم ده‌ڵێت خۆشتن له شه‌ودا یان له‌كاتی دره‌نگانی شه‌ودا كارێكی باشه نیه له دیندا، به‌هۆی شه‌یتان وڕشتنی ئاوی گه‌رمه‌وه، ئایا له‌باره‌ی ئه‌م حوكمه هیچ فه‌رمووده‌یه‌ك هه‌یه ؟
-
1
PDF 580.4 KB 2019-05-02
-
2
DOC 4.5 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
- یه‌كه‌م : خۆشتن و چوونه گه‌رماو له‌هیچ كاتێكی شه‌و یان ڕۆژدامهكروه و خراپ نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌ندێك له‌زانایان چوونه گه‌رماو له پێش ڕۆژئاوابوون و نێوان مه‌غریب و عیشا به‌كارێكی مه‌كروه ده‌زانن، چونكه ئه‌و كاته كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌یتانه‌كانه، به‌ڵام ڕاستر ودروستر ئه‌وه‌یه چوونه گه‌رماو له‌و دوو كاته و هیچ كاتێكی تردا هیچ خراپ ومهكروه نییه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی شه‌رعی نییه له‌سه‌ر كه‌راهه‌ت و خراپی ئه‌و كاره، چونكه خه‌ڵكی له‌هه‌موو كاتێكدا پێویستیان به چوونه حه‌مام وگه‌رماو هه‌یه، له‌به‌ر خۆشتن له‌كاتی له‌ش گران بوون، وغه‌یری كاتی له‌ش گران بوون .
- له‌په‌رتووكی ( مطالب أولي النهی له‌به‌رگی 1/ لاپه‌ڕه 189 ) دا هاتووه : ( وَلَا يُكْرَهُ دُخُولُهُ حَمَّامًا قُرْبَ غُرُوبٍ وَلَا بَعْدَهُ ، لِعَدَمِ النَّهْيِ الْخَاصِّ عَنْهُ ) واتا: چوونه حه‌مام وگه‌رماوه له نزیك ڕۆژئاوابوون و پاش ڕۆژئاوابوونیش هیچ كه‌راهه‌ت وخراپیهكی نییه .
- دووه‌م : ڕشتنی ئاوی گه‌رم له گه‌رماو و غه‌یری گهرماویشدا جنۆكه‌كان تووشی ئازار و ناڕه‌حه‌تی ده‌كات، ئه‌مه‌ش شتێكی مه‌شهور وبه‌ناوبانگه، بۆیه ده‌بێت له ڕشتنی ئاوی گه‌رم خۆت بپارێزێت، وه ده‌بێت مرۆڤی موسڵمانیش خۆی بپارێزێت له ڕشتنی ئاوی گه‌رم له گه‌رماو و غه‌یری گه‌رماودا، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك نه‌زانێت وجنۆكه‌كان تووشی ناڕه‌حه‌تی وئازار بكات، كارێكی له‌م شێوه‌یه‌ش به ته‌جروبه و تاقیكردنه‌وه زانراوه، به‌ڵام هێنده هه‌یه له پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) وهاوهڵه بهرێزهكانیشهوه ( خوایان لێ ڕازی بێت ) شتێكی وا نه‌زانراوه، بۆیه هه‌ر موسڵمانێكیش ئه‌گه‌ر پێویستی به‌وه هه‌بوو له‌شه‌ودا ئاوی گه‌رم برێژێنێت ئه‌وا با ( بسم الله ) بكات له‌كاتی ڕشتنی ئاوه گه‌رمه‌كه‌دا، یان پێش ئه‌وه‌ی بچێته حه‌مامه‌وه ..
- خوای گه‌وره‌ش زاناتره .
- سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام .
ئایا خۆشتن له شه‌ودا خراپه
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ موحه‌مه‌د ساڵح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2015 - 1436
هل يكره الاغتسال ليلا ؟
« باللغة الكردية »
الشیخ محمد صالح المنجد
ترجمة: فريق القسم الكردي في موقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2015 - 1436
ئایا خۆشتن له شه‌ودا خراپه
ئـه‌م پـرسیــاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام كراوه :
پرسیار : دایكم هه‌میشه پێم ده‌ڵێت خۆشتن له شه‌ودا یان له‌كاتی دره‌نگانی شه‌ودا كارێكی باشه نیه له دیندا، به‌هۆی شةيتان وڕشتنی ئاوی گه‌رمه‌وه، ئایا له‌باره‌ی ئه‌م حوكمه هیچ فه‌رمووده‌یه‌ك هه‌یه ؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان ودرود وصهڵات وسهلام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبهیت و هاوه‌ڵ وشوێنكهوتوانی هه‌تا هه‌تایه .