سایتی كوته‌یباتی ئیسلامی www.ktibat.com - وتاره‌كان
ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 22
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ووتارێكه وه‌رگێڕراوه له په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له‌وه ده‌كات : به‌چ شێوه‌یه‌ك ڕێز وپله‌وپایه‌ی ئافره‌ت له ئیسلامدا ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی پێشه‌وا وخه‌لیفه‌ی موسڵمانان سوپایه‌كی گه‌وره‌ی بێ شوماری ده‌خاته ڕێ تاوه‌كو ڕووبه‌ڕوی سوپای ڕۆم ببێته‌وه؛ بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگاری بكات له‌ده‌ست بێباوه‌ڕان، هه‌ر بۆیه خه‌لیفه‌ی موسڵمانان دێت به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌یه‌وه وخه‌و و خۆراس وپشوو له‌خۆی ده‌تۆرێنێت تا ئه‌و كاته‌ی كه ئه‌و ئافره‌ته له‌ده‌ست ڕۆمه‌كان ڕزگار ده‌كات، جه‌نگا له‌گه‌ڵیاندا و ته‌نگی پێهه‌ڵچنین و ناچاری كردن به شكان و گه‌ڕانه‌وه بۆ سنوری ده‌سه‌ڵاتی قه‌ڵه‌م ڕه‌وی خۆیان،
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ووتارێكه وه‌رگێڕراوه له په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له : گه‌رنگیری كیژێكی ئه‌مریكی ده‌كات به ئیسلامه‌وه، له‌سه‌رتاوه ئه‌م كیژه چه‌نج پرسیارێك له بیروهۆشیدا گه‌ڵاڵه ده‌بێت، وده‌یه‌وێت وه‌ڵامه‌كانی ده‌ست بكه‌وێت، به‌لام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت : له ڕۆشنبیری و شارستانیه‌تی مادیگه‌رای ئه‌مریكیدا هیچ وه‌ڵامێكی ده‌ست نه‌كه‌وت، به‌ڵام لهكۆتاییهوه بڕیاریدا له ئیسلامدا به‌شوێن وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌دا بگه‌ڕێت، ئه‌وه بوو دوای گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دور ودرێژ گه‌ردنگیری ئیسلام ده‌بێت و خوای گه‌وره هیدایه‌تی ده‌دات بو سه‌ر ئاینه‌ی پاك وبێگهردهكهی ..
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ووتارێكه وه‌رگێڕراوه له په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له : باروگوزه‌رانی ئافره‌ت ده‌كات له‌و ووڵاتانه‌ی كه گوایه له‌ڕووی شارستانیه‌وه پێشكه‌وتوون، ژیانیان زۆر خراپ وناله‌باره، چونكه سوكایه‌تیان پێده‌كرێت، ڕووت ده‌كرێنه‌وه، وكراون به كاڵای ڕابواردن وڕێكلامی بازرگانی، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌روونه نه‌خۆش وهه‌ل په‌رسته‌كان تاوه‌كو گه‌نجن ئاره‌زووه‌كانی خۆیانیان پێ تێر ده‌كه‌ن، وه‌كاتێكیش پیر بوون وازیان لێده‌هێنن وبه‌ره‌ڵایان ده‌كه‌ن وده‌بێت له خانه‌كانی به‌ساڵاچوواندا ژیان به‌سه‌ر به‌رن، ئه‌مه‌ش هیچ كه‌سێك پێی ڕازی نابێت كه‌سێك نه‌بێت كه شۆرابێته‌وه له فیره‌تی ته‌ندروستی خۆی، یان ویژدان سسست و نه‌خۆش بێت.
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ووتارێكه وه‌رگێڕراوه له په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له : قوربانی دانی ئافره‌تیكی خواناسی وه‌ك خه‌نسا ده‌كات، كه هه‌ڵویستی له پێش ئیسلام و له پاش ئیسلام چۆن بووه؟ به‌وه‌ی له پێش ئیسلام كاتێك هه‌واڵی كوژرانی براكه‌ی پێده‌ده‌ن، زۆ دڵگران ده‌بێت وزۆریش ده‌گریه‌ت و هۆنراوهیهكیشی به‌سه‌ردا ده‌ڵێت، به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵویستی دوای ئیسلام، كاتیك خوای گه‌وره چوار كوڕی پێده‌به‌خشێت، وهه‌ر هه‌موویان ئاماده ده‌كات بۆ به‌شداری كردن له جه‌نگی قادسیه‌دا وهانیان ده‌دات كه چۆن هه‌ڵمه‌ت به‌رن دژ به دوژمنان وچۆن خۆیان به‌كه‌ن به‌گۆڕه‌پانی جیهادا، ئه‌وه بوو هه‌ر هه‌موویان له پێناو خوای گه‌وره‌دا جه‌نگان، هه‌تاوه‌ك یه‌ك له‌دوای یه‌ك شه‌هید بوون . وه كاتێكیش هه‌واڵیان به خه‌نسای دایكیان دا كه كوڕه‌كانت هه‌موویان شه‌هید بوون، هیچ شتێكی له‌مه زیاتر نه‌ووت : سوپاس بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه شه‌ره‌فمه‌ندی كردم و ڕێزی لێنام به شه‌هید بوونیان له پێناوی خوای گه‌وره‌دا، ئومێده‌وارم خوای گه‌وره هه‌ر هه‌موومان له به‌هه‌شتدا پێكه‌وه كۆبكاته‌وه .
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ووتارێكه وه‌رگێڕراوه له په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له : ئه‌ركی وه‌لی ئه‌مر ده‌كات به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه ئه‌و به‌رسه لێیان، به‌شێوه‌یه‌ك ماره‌یان ببڕیت له پیاوێكی هاوشانی خۆیان، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر پیاوێكی دیندار و خاوه‌ن خو ڕه‌وشتی جوان هاته داوایان واجبه له‌سه‌ری كه بیاندا به‌شوو پێیان .
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ووتارێكه وه‌رگێڕراوه له په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له : ئاینی پیرۆزی ئیسلام ڕه‌زامه‌ندی وه‌لی ئه‌مری به مه‌رج گرتووه بۆ به‌شودانی ئافره‌تان، ئه‌ویش وه‌ك ڕێز وشكۆیهك بۆیان له پێناو پارێزگاری كردن له دواڕۆژی ئه‌وان، چونكه گومانی تێدا نیه وه‌لی ئه‌مره‌كه‌ی شاره‌زاتره به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی تاوه‌كو ئه‌و ئافره‌ته خۆی .
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ووتارێكه وه‌رگێڕراوه له په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باسی ئافره‌تی موسڵمان ده‌كات كه ده‌بێت گوێڕایه‌ڵی ڕێنومایی وئه‌حكامه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بێت، ئه‌و ڕێنومایی و ئه‌حكامانه‌ی كه سه‌رجه‌میان بۆ ئه‌وه هاتوون كه ڕێز وشكۆی ئافره‌تان بپارێزێت، وته‌واوی مافه‌كانی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات، وله‌به‌رامبه‌ر پیاواندا، به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ ئه‌و فیتره‌ت و سروشته‌دا بگونجیت كه خوای گه‌وره ئافره‌تانی له‌سه‌ر دروستكردووه، كه هه‌ر ئه‌و ذاته پیرۆزه زاناتره به نهێنیه‌كانی
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ووتارێكه وه‌رگێڕراوه له په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له : ڕیزی ئیسلام ده‌كات بۆ ئافره‌تان، به‌تایبه‌تی پرس‌و ڕاوێژ پێ كردنیان له كاورباره گرنگ و چاره‌نووس سازه‌كاندا، له‌م ووتاره‌دا باسی دوو به‌سه‌رهات كراوه، یه‌كێكیان پرس وڕاوێژ پێ كردنی پێغه‌مبه‌ری خوایه (صلی الله علیه وسلم ) به خه‌دیجه‌ی كیچ خوه‌یلدی خێزانی پاش دابه‌زینی وه‌حی، وه پرس وڕاوێژ كردن به (أم سلمة)ی خێزانی له صولحی حوده‌یبیه‌دا .
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ووتارێكه وه‌رگێڕراوه له په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له : وه‌حی له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه دابه‌زی و پشتگیری وپاڵپشتی ئه‌م ئافره‌ته باوه‌ڕداره خواناسه‌ی كرد (خه‌وله‌ی كچی ثهعلهبه ) كاتێك سكاڵای له مێرده‌كه‌ی كرد لای خوای گه‌وره له به‌رده‌م پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) و گفتۆگۆی كرد له‌گه‌ڵیدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕوویداوه له‌نێوان ئه‌وه و مێرده‌كه‌یدا، ئه‌وه بوو خوای گه‌وره ومیهرهبان خێرا وه‌ڵامی سكاڵاكه‌ی دایه‌وه وله‌سه‌ری هاته ده‌نگ، ئه‌مه‌ش داب ونه‌ریتی ئافره‌تانی موسڵمان بوو هه‌ركاتێك ڕووبه‌ڕووی شتێك بوونایه‌ته‌وه خێرا سكاڵای خۆیان ده‌هێنا بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) وهاواریان بۆ لای په‌روه‌ردگار ده‌برد و له‌هیچ كه‌سێكی تر نه‌ده‌پاڕانه‌وه...
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ووتارێكه وه‌رگێڕراوه له په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له : ئاینی پیرۆزی ئیسلام داكۆكی زۆری كردووه له ڕێز وشكۆی ئافره‌تان، به‌ڕاده‌یه‌ك ڕێگای نه‌داوه كه‌رامه‌تی له‌كه‌دار بكرێت له‌وه‌ی بچوكترین تۆمه‌تی بدرێته پاڵ تا گه‌شتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه خوای گه‌وره له‌سه‌روو ئاسمانه‌كانه‌وه وه‌حی بنێرێت بۆ په‌یامبه‌ره‌كه‌ی وشكۆ وڕێزی ئافره‌تانی بۆ به‌یان بكات، وتا هه‌تا هه‌تایه‌ش موسڵمانان له قورئاندا بیخوێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س زاتی ئه‌وه نه‌كات زمانی به‌شێوه‌یه‌كی خراپ له‌ئاستدا ئافره‌تاندا بچه‌رخێنێت.
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ووتارێكه وه‌رگێڕراوه له په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له‌وه ده‌كات كه : ئاینی پیرۆزی ئیسلام كوشتنی ئافره‌ت ومناڵ و پیروپهككهوتهكانی له‌جه‌نگدا حه‌رام ویاساغ كردووه، كاتێك نه‌بێت ئه‌گه‌ر بێت‌و هاوشانی پیاوان به‌شداری جه‌نگ وكوشتار بكه‌ن
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ووتارێكه وه‌رگێڕراوه له په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له : كه‌رامه‌ت وپله‌وپایه‌ی ئافره‌تی موسڵمان ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك توانیویه‌تی تا ئه‌و ئاسته‌ی په‌نای كه‌سانێكیش بدات كه فه‌رمانی كوشتنیشیان هه‌بوو، له كه‌سانی بێباوه‌ڕ و به‌دیل گیراوه‌كانیش ..
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ووتارێكه وه‌رگێڕراوه له په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له نووسینی شێح محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له : ڕێزی قورئانی پیرۆز ده‌كات بۆ كچان،له زۆرێك له ئایه‌ته‌كانی قورئاندا، وه باسی هۆكاری ئه‌وه‌ی كردووه بۆچی خوای گه‌وره باسی كچانی پێش خستوه به‌سه‌ر كوڕاندا.
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ووتارێكه وه‌رگێڕراوه له په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له : ئازادی ئافره‌تان له‌هه‌ڵبژرادنی هاوسه‌ردا، جا كچ بێت یان بێوه‌ژن، وه به‌كۆمه‌ڵیك له ئایه‌تی قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده‌ی صهحیحهوه به‌ڵگه‌ی هێناوه‌ته‌وه .
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ووتارێكه وه‌رگێڕراوه له په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له نووسینی شێح محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له : چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ری ژیان ده‌كات له لایه‌ن پیاوان وئافره‌تانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ری دونیا و دواڕۆژ ببن .
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ووتارێكه وه‌رگێڕراوه له په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له نووسینی شێخ موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له مه‌رجه‌كانی كاركردنی ئافره‌تانی موسڵمان ده‌كات، نووسه‌ر له‌م ووتاره‌دا له ژێر ڕۆشنایی قوئان وسوننه‌ت باس له‌و مه‌رجه‌كان ده‌كات كه پێویسته بۆ كاركردنی ئافره‌تانی موسڵمان ڕه‌چاو بكرێت كه بگونجێت له‌گه‌ڵ سروشتی جه‌سته‌یی و ده‌روونی ئافره‌تاندا .
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
بێگومان تێكه‌ڵاوی كوڕ وكچ به تایبه‌تی له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندندا مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ئێستا وئاینده‌ی نێر ومێ وپڕۆسه‌ی خوێندن، و كچان و كوڕانی خوێندكاریش .
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
بێگومان پاش ئه‌وه‌ی كه ئافره‌تان له كاری سه‌ره‌كی خۆیان لایاندا كه بریتیه له په‌روه‌رده‌كردنی مناڵ و نه‌وه‌كانی دواڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕێكخستنی كاروباره‌كانی ناوماڵ، ئیتر كۆمه‌ڵگه دووچاری كۆمه‌ڵێك ده‌ره‌نجامی خراپ بوو، كه كاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤی به‌جێهێشت له‌سه‌ر ده‌رووونی ئافره‌تان خۆیان و خێزانیش به‌گشتی، لێره‌دا ئاماژه به هه‌ندێك له‌و ئه‌نجامه خراپانه ده‌كه‌ین : یه‌كه‌م : ته‌نگه‌تاو كردنی ڕۆژانه‌ی پیاوان و شانه خرێ كردن له‌گه‌ڵیاندا له‌ناو پاس شوێنی كار وشه‌قامه‌كان.... دووه‌م : كاركردنی ئافره‌تان له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و خێزان وایان لێ ده‌كات له كاری سه‌ره‌كی خۆیان كه ڕێكخستنی ماڵ و په‌روه‌رده‌كردنی مناڵه‌كان و گرنگی دانه به پیاوه‌كه‌ی لابدات....
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئاینی پیرۆزی ئیسلام ڕێزێكی گه‌وره‌ی له ئافره‌ت ناوه، له هه‌مان كاتدا له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ئه‌ركێكی گرنگی خستوه‌ته ئه‌ستۆیه‌وه، ئه‌ویش په‌روه‌رده كردنی مناڵه‌كانیه‌تی به په‌روه‌رده‌یه‌كی ئیسلامیانه‌ی ڕاست ودروست، تاوه‌كو له پاشه‌ڕۆژدا نه‌وه‌یه‌كی صالح وچاك پێشكه‌ش به گه‌ل و نیشتمان وموسڵمانان بكات، كێ ده‌زانێت ؟ ئه‌و مناڵه‌ی كه ئه‌مڕۆ دایكێك سه‌رگه‌رمی گه‌وره كردن و په‌روه‌رده‌كردنیه‌تی سبه‌ی نابێته یه‌كێك له شۆڕه سواره‌كانی ووڵات، كێ ده‌ڵێت نابێته سه‌ركرده‌ی ئوممه‌ت یان وه‌زیرێك یان سه‌كرده‌ی سوپایه‌كی به‌هێز كه به‌رگری له سنووره‌كانی ئیسلام بكات...
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئاینی پیرۆزی ئیسلامی دانا وكارزان كه فره ژنی ڕیگا پێداوه، بێگومان له به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌تان ئه‌و كاره‌ی كردووه پێش به‌رژه‌وه‌ندی پیاوان، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیار بۆ كچانی هه‌تیو بێوه‌ژنی بێ سه‌رپه‌رشت بدۆزێته‌وه، و ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه و خۆشگوزه‌رانیان بۆ دابین بكات له ماڵی نوێی پیاوه‌كانیاندا، له‌بری ئه‌وه‌ی كه سه‌ربار و گرفت بن به‌سه‌ر برا و كوڕ و كه‌سانی تریشه‌وه. ئه‌م بابه‌ته باسی فره ژنی ده‌كات، وه‌رگیراوه له كتێبی ( ڕێزلێنانی ئافره‌ت له ئیسلامد )، دانه‌ره‌كه‌ی شێخ موحه‌ممه‌د جه‌میل زینۆیه...