پشتیوان سابیر عه‌زیز - وتاره‌كان
ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 760
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح وه‌رگـێران : ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
خوشك وبرایانی به‌ڕێزم باس وخواستی ئه‌م جاره‌مان قسهكردنهلهسهر بابه‌تێكی گرنك كه‌به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام پيویستمان پێه‌تی ئه‌ویش بریتی یه‌له( ئادابه‌كانی خواردن )كه‌زانایانی ئیسلام گفتوگۆی زۆریان لهبارهوهكردوه، ئه‌ویش له‌به‌ر زۆری ئه‌و ده‌قه پیرۆزانه‌ی كه‌له‌م بواره‌دا هاتوون، هه‌روه‌ك چه‌ند جارێكیش ئاماژه‌مان پێكردوه شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام گرنگی به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤ داوه، به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی بواره‌كانی ژیانی موسڵمان فراوانتربن ده‌قه‌كانیش له‌باره‌یانه‌وه فراوانتر ده‌بن وقسه‌یان لێ ده‌كه‌ن، ئادابه‌كانی نان خواردن يهكێكهلهو بوارانه‌ی كهشهریعهتی پیرۆزی ئیسلام به‌گرنگ وه‌ری گرتووه...
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئه‌وه‌تا جێهان جارێكی تر پێش ئه‌وه‌ی رزگاری ببێت له‌كێشه‌ی ئابوری كه‌وا به‌هۆی ( ریبا ـ سو‌و ) وه‌توشی بوه، ده‌چێته‌ناو كێشه‌یه‌كی تره‌وه كه ترسناكتره له‌كێشه ئابوریه‌كه، ئه‌ویش به‌هۆی ( به‌رازه‌وه‌یه)... ئینفله‌وه‌نزه‌ی به‌راز ( انفلونزا الخنزير ) وه‌كو ئینفله‌وه‌نزه‌ی باڵنده‌كان( انفلوزا الطیور ) نیه، چونكه ئه‌م نه‌خۆشیه‌یه هه‌ر به‌نزیك بوونه‌وه له بهرازهكهوه له‌ڕێگه‌ی هه‌واوه ده‌گوێزرێته‌وه، وهلهمه ترسناك تر ئه‌وه‌یه ئه‌و فهیرۆسه جێگه‌گۆڕین ده‌كات لهمرۆڤهوهبۆ مرۆڤێكی تر، وه‌ئه‌م حاڵه‌ته رووی نه‌داوه له ئینفله‌وه‌نزه‌ی باڵنده‌كان( انفلونزا الطيور ) .
- كوردی سۆرانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان ده‌بنه‌كاریگه‌ریه‌ك له‌سه‌ر مرۆڤ كه تووشى هه‌ندێ كێشه‌ى كه‌سێتى و ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌بێت وه‌كو: یه‌كه‌م: كوشتنى كه‌سانێكى ده‌وروبه‌رى یان په‌لاماردانى كه‌سانێكى نزیك له‌ناو خێزان وه‌كو خوشك و دایك و كچ و ته‌عه‌ددا كردن له‌سه‌ریان به‌هه‌موو جۆره‌كانى كارى نایاسایی و ناشه‌رعى وه‌كو چه‌نده‌ها حاڵه‌ت رِووداوهو رِوودهدات به‌شێوه‌ى رِۆژانه. دووه‌م: تووش بوون بهسستبوونى مێشك و كۆئه‌ندامى ده‌مارگه‌لى گشتى كهدهبێتههۆى تێكدان له‌شێوه‌ى له‌ش و كۆنترۆڵكردن له‌كاتى هه‌ڵسوكه‌وت و رِێكردندا.
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
دایكان وباوكانی ئازیز : خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) بهشێكهلهبنهما وبنچینه‌كانی بیروباوه‌ڕی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ، وه‌باوه‌ڕی مرۆڤ دانامه‌زرێت هه‌تاوه‌كو خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ری خوا نهخاتهپێش خۆشه‌ویستی خۆی و دایك وباوكی ومنداڵهكانیشیهوه... وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین واجب بوونی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان ( صلی الله علیه وسلم ) روون بكه‌ینه‌وه بۆ منداڵه‌كانمان وپاشان له دڵ و ده‌رون وناخیاندا بڕوێنین پێویسته سه‌ره‌تا چه‌ند هه‌نگاوێك هه‌یه بیگرینه به‌ر له‌وانه‌ش ...
- كوردی سۆرانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئه‌گه‌ر میرد به‌خێزانی بڵێ تۆلای من وه‌ک و دایکم وای یان وه‌کو پشتی خوشکم وایت ئه‌وه( الظهار )ی کردوه له‌ژنه‌که‌ی، وه‌ئه‌گه‌ر بڵێ وه‌ک دایکم یان خوشکم وای به‌مه‌به‌ستی ( الظهار )کردن ئه‌وه( الظهار )کردوه وهشهرعیش ئه‌م ظهار کردنه‌ی حه‌رام کردووه، وه‌به‌و ظهار کردنهئافرهتهکهلهمێردهکهی حه‌رام ئه‌بیت...
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : رۆژان ڕه‌ئوف پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
خوای گه‌وره فه‌رمانی به(یه‌حیای كوڕی زه‌كه‌ریا) كرد كه‌پێنج ئامۆژگاری هه‌ن پێویسته به‌نی ئیسرائیلییه‌كانی لێ ئاگادار بكاته‌وه‌و خۆشی جێ به‌جێیان بكات...
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
موسوڵمان ده‌بێ له گه‌ڵ خوای گه‌وره ڕاستگۆ بێت به‌وه‌ی کاره‌کانی هه‌موو بۆ خوای گه‌وره بن و، تێکه‌ڵ به ڕیا و خۆده‌رخستنیان نه‌کات. موسوڵمان ده‌بێ ڕاستگۆ بێت له گه‌ڵ خه‌ڵکیدا به‌وه‌ی درۆیان له گه‌ڵ نه‌کات، موسوڵمان ده‌بێ له گه‌ڵ خودی خۆیدا راستگۆ بێت به‌وه‌ی ڕاستییه‌کان نه‌شارێته‌وه و، خۆی هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنی و، دان به کهموکورتییهکانیدا بنێ و ڕاستیان کاته‌وه. به کورتی و به کوردی موسوڵمان درۆزن نییه و، نابێ درۆزنیش بێت...
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : حه‌مزه به‌رزنجی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئه‌گونجێ سهركهوتنیخواییدوا بكه‌وێت بۆ ئه‌و كهسانهیكهستهمیان لێكراوه و له ماڵ و حاڵیخۆیان وه‌ده‌رنراون به‌بێ هیچ هه‌ق و گوناهێك, ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وتوویانه"الله په‌روه‌ردگارمانه" جا ئه‌م دواكه‌وتنی سه‌رخستن و نه‌صره له‌به‌ر حیكمه‌تێكه كه خوایگه‌وره خۆی ویستی لێیه‌تی. ئه‌گونجێ دواكه‌وتنه‌كه‌ی له‌به‌ر ئه‌وه‌بێ كه‌بناغه‌ی ئومه‌تی موسڵمانان هێشتا كامڵ نهبوبێو پێنهگهیشتبێو ووزه‌و تواناكانی كۆنهكردبێتهوهو خانهكانینهخستبێتهكارو هێزو خۆئاماده‌كارییه‌كانی وه‌ك پێویست نه‌بێت. جا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته‌یان سه‌ركه‌وتنیان بداتێههر زوو له‌ده‌ستی ده‌ده‌ن, له‌به‌رئه‌وه‌ی توانایپاراستنی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌یان نییه.
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئازیزان وخۆشه‌ویستان: پێش ئه‌وه‌ی كه‌شتیه‌كه‌مان نوقمی ده‌ریا ببێت وچاك وخراپ پێكه‌وه بسوتێت، وئه‌و ناز ونیعمه‌ته‌ی كه‌خوای گه‌وره‌پێی به‌خشیوین له‌ئاشتی وئارامی ونه‌مانی ده‌ستی دوژمن وبكوژانی ئه‌م گه‌له‌سته‌م دیده‌یه، با به‌خۆماندا بچینه‌وه وبگه‌ڕێینه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره وجارێكی تر له‌گه‌ڵیدا خۆمان ئاشت بكه‌ینه‌وه وپه‌یمان بده‌ین كه‌به‌نده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و بین...
- كوردی سۆرانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
یه‌كێك له‌و دیارده زه‌ق و نامۆیانه‌ی له وڵاتانی موسڵماناندا به‌دی ده‌كرێت: خۆ ڕووتكردنه‌وه ولاشه‌ی خۆ ده‌رخستنی ئافره‌تانه بۆ كه‌سانی بێگانه، وه چوونه ده‌ره‌وه‌یانه له ماڵ به شێوه‌یه‌كی سه‌رنج راكێش و بۆنی خۆشدان له خۆ... ده‌با سه‌رنجێك بده‌ینه قورئان و بزانین ئیسلام چی ده‌ڵێت سه‌باره‌ت به جل و به‌رگ و پۆشاكی ئافره‌تان...
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : تاریق مه‌لا تاهیر پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
دیارده‌ی ته‌ڵاقدان به‌داخه‌وه له‌ناو گه‌لی كوردا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر بڵاوبویته‌وه و روو له‌زیاد بووندایه، زۆربه‌شی له سه‌ره‌تادا چه‌ند كێشه‌یه‌كی بچووكه له‌ناو خێزان سه‌ر هه‌ڵده‌دا، پاشان له جیاتی ئه‌وه‌ی كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ئاشت ببنه‌وه و یه‌كتری قه‌بوول بكه‌ن، یه‌كسه‌ر پیاوه‌كه په‌نا ده‌با بۆ ته‌ڵاق و ژیانی خۆیان تێك ده‌ده‌ن...
- كوردی سۆرانی
جێگه‌ى داخهلهكاتێكدا سه‌روه‌رى مرۆڤایه‌تى محمد صلى الله عليه وسلم هه‌موو موسڵمانانى ئاگادار كردووهتهوهلهخراپى درۆكردن و ئه‌و ئاكامه‌ى دووچارى درۆزن ده‌بێت لهدوارِۆژدا ، كه‌چى موسڵمانان بهشوێنكهوتنى بێباوهرِان ناشرینترین سیفه‌ت ئهدهنهپاڵ خۆیان و لهیهكى نیسان بهدڵخۆشیهوهلهگهڵ یه‌كدا درۆ ده‌كه‌ن !!! به‌بێ ئه‌وه‌ى بزانن سه‌ره‌تاى ئه‌م نهریتهخراپهكهى ده‌ستى پێكردوهو له‌چ وڵاتێكهوهسهرچاوهى گرتوه‌و چۆن گهشتۆتهموسڵمانان .
- كوردی سۆرانی
- كوردی سۆرانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
دیارده‌ی مه‌ی خواردنه‌وه له ناو گه‌نجادا به ڕێكه‌وت وكت وپڕی نه‌بووه، به‌ڵكو هۆكار ونه‌خشه‌ی وردی زۆری له پشته‌وه‌یه، له‌وانه: ١- واڵابوونی سنوره‌كان به ڕووی هاورده‌كردنی مه‌ی وماده بێ هۆش كه‌ره‌كان. ٢- نا رۆشنبیری زۆرێك له گه‌نجان به‌رامبه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌كانی مه‌ی خواردنه‌وه. ٣- چاولێكه‌ری كوێرانه‌ی رۆژئاوا وشوێن پێ هه‌ڵگرتنیان هه‌نگاو به هه‌نگاو له خراپه‌دا...
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
العفة ( پاكی ) واته : دوور كه‌وتنه‌وه له‌گشت حه‌رام وقهدهغهكراوهكان و خۆپاراستن له‌ده‌ست پان كردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی . جا خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست ( العفة ) پاكی وپاك داوێنی چه‌ند شێوه‌یه‌كی هه‌یه، له‌وانه: یه‌كه‌م : ( عفة الجوارح ) پاكی گشت ئه‌ندامه‌كانی له‌ش... دووه‌م : ( عفة الجسد ) پاك ڕاگرتنی لاشه ...
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
خوشك وبرایانی خۆشه‌ویست ئاشكرایهلای هه‌مووان ئاینی پیرۆزی ئیسلام گرنگیه‌كی زۆری داوه‌به په‌روه‌رده‌كردنی تاك له‌كۆمه‌ڵگه‌دا، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنهدونیایهوهههتاوهكو ئه‌و ڕۆژه‌ی ئه‌م ژیانهبهجێ ده‌هێڵێت ودهگهڕێتهوهلای په‌روه‌ردگار . جا له‌به‌ر ئه‌وه‌پێویسته دایك وباوك چاودێری منداڵه‌كانیان بكه‌ن جا چ كوڕ بن یان كچ، وه‌بزانن كه‌ی ده‌چنه‌ده‌ره‌وه، وه‌چۆن چوونه‌ده‌ره‌وه، وه‌بۆ كوێ ده‌چن، وه‌له‌گه‌ڵ كێشدا ده‌بن ؟ وهبهوهندهواز نه‌هێنین كــهلهگهڵ هاوڕێیه‌كیدا ڕۆشت ئیتر گرنگ نیهمادام كه‌سێكی له‌گه‌ڵدایه...
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئه‌م وتاره چه‌ند هۆكارێكی تێدایه‌بۆ چۆنیه‌تی چه‌سپاندنی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌دڵ وده‌رونی منداڵه‌كانمان، له‌وانه: یه‌كه‌م: باسكردنی موعجیزاتهكانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم) بۆ منداڵه‌كانمان . دوه‌م: باسكردنی ڕهوشتیبهرزی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم) وسه‌رخستنی بۆ سته‌م لێكراوان وسۆزو به‌زه‌یی به‌رامبه‌ر هه‌ژاراندا... سێیه‌م: روونكردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی خۆشه‌ویستنی هاوڵانی ـ ڕه‌زای خوای گه‌وره‌یان لێبێت ـ ، وهئامادهبوونیان له‌پێناویدا خۆیان و ماڵ ومنداڵیان به‌خت بكه‌ن.
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : سه‌ردار گه‌ردی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
نوێژی ( استخاره ) سوننه‌تێكی جێگیره له پێغه‌مبه‌ری خواوه صلى الله عليه وسلم ، وه بریتیه له داواكردنی موسڵمان له خوای گه‌وره كه‌وا خێر و چاكه‌ی بۆ هه‌ڵبژێرێت له نێوان دوو شت‌دا، وه هه‌ر كاتێك موسڵمان ویستی استخاره بكات ئه‌وه دوو ركعات نوێژ ده‌كات بۆ خوای گه‌وره...
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : دڵشاد موحه‌مه‌د پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له‌سه‌رده‌می ڕۆمانی كۆنداو له‌كۆتایی سه‌ده‌ی سێهه‌مدا، ڕاهیبێكی گاور هه‌بوه، ناوی ڤالانتاین بوه، گه‌نجانی هانداوه بۆ ئه‌نجامدانی هاوسه‌رێتی، ئه‌مه‌ش وایكردوه كه كلودیوسی ئیمپراتۆر توڕه ببێت، چونكه ئه‌و پێی وابوه كه خێزانداره‌كان و هاوسه‌رداره‌كان ناتوانن ببنه سه‌ربازی به‌هێز بۆیه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ژنهێنانی دا. به‌ڵام (ڤالانتاین)ی قه‌شه، به‌شه‌و و له ئه‌شكه‌وته‌كاندا به‌نهێنی و له‌تاریكی شه‌ودا، مه‌راسیمه‌كانی هاوسه‌رگیرێتی بۆ كوڕ‌و كچه‌كان ئه‌نجام ئه‌دا و گوێی به بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه نه‌ئه‌دا...
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
مانگی صه‌فه‌ر یه‌كێكه له‌دوانزه مانگه‌كه‌ی ساڵی كۆچی كه‌له‌دوای مانگی موحهڕهمهوهدێت كهدهكاتهدووهم مانگی كۆچی، چه‌ند ڕایه‌كی جیاوازیش ههیهلهبارهی هۆكاری ناونانی ئه‌م مانگهبهم ناوه‌وه، هه‌ندێك وای بۆ ده‌چن عه‌ره‌به‌كان له‌سه‌رده‌می جاهلیدا شاری مه‌ككه‌یان چۆڵ ده‌كرد وده‌چوونه ده‌ره‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه‌س له‌شار نه‌ده‌مایه‌وه، به‌واتای صفر بونه‌وه‌ی شار له‌خه‌ڵكی، هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن: ناوی ئه‌م مانگه له‌وه‌وه هاتوه كه كاتێك هۆزێكی به‌هێز ده‌یدا به‌سه‌ر هۆزێكی لاوازدا هه‌رچی كه‌ل وپه‌لی ئه‌و هۆزهیهبهتاڵانی ده‌یبرد به‌شێوه‌یه‌ك هیچیان بۆ نهدههێشتنهوهو صفریان ده‌كردنه‌وه...