معلومات المواد باللغة العربية

پشتیوان سابیر عه‌زیز - ده‌نگیه‌كان

ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 102

  • كوردی سۆرانی

    كورته‌ نامه‌یه‌كم پێیه‌ بۆ كچ و خوشكه‌كانمان به‌تایبه‌تى له‌م رِۆژگاره‌دا كه‌ رِۆژگارى فیتنه‌یه‌ په‌نا به‌ خواى گه‌وره‌و میهره‌بان ،وه‌ ئاژاوه‌و به‌ڵا و موسیبه‌ت له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه رِووى كردۆته‌وه‌ ئوممه‌تى ئیسلام به‌تایبه‌تى مه‌سه‌له‌ى شه‌هه‌وات و ئاره‌زوو بازى...با بزانین خواى گه‌وره‌ و میهره‌بان وه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله علیه وسلم چ ئامۆژگارى و نه‌سیحه‌تێك ده‌كه‌ن بۆ كچه‌كانمان بۆ خوشكه‌كانمان بۆ خێزانه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ى گیرۆده‌ى فێڵى شه‌یتان نه‌بن...

  • كوردی سۆرانی

    سوڵح كردن له‌ ئیسلامدا: وتارێكه‌ مامۆستا باسی گرنگی ئاشتبوونه‌وه له‌ ژیانی موسڵماناندا كردوه‌، چونكه‌ ئه‌مڕۆ موسڵمانان ده‌ناڵێنن به‌ ده‌ستی ناكۆكی ودووبه‌ره‌كییه‌وه‌، وه‌‌ بووته‌ هۆی لاوازی موسڵمانان له‌ جیهاندا.

  • كوردی سۆرانی

    سه‌رئه‌نجامی تاوانباران له‌ رۆژی كۆتایدا: وتاری هه‌ینیه‌ مامۆستا باسی سه‌رئه‌نجامی تاوانبارانی كردوه‌ له‌ رۆژی كۆتایدا له‌ روانگه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزانه‌وه‌، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (يُبَصَّرُونَهُمْ يَوَدُّ الْمُجْرِمُ لَوْ يَفْتَدِي مِنْ عَذَابِ يَوْمِئِذٍ بِبَنِيهِ ،وَصَاحِبَتِهِ وَأَخِيهِ ، وَفَصِيلَتِهِ الَّتِي تُؤْوِيهِ ، وَمَنْ فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا ثُمَّ يُنْجِيهِ ، كَلَّا إِنَّهَا لَظَى ، نَزَّاعَةً لِلشَّوَى ، تَدْعُوا مَنْ أَدْبَرَ وَتَوَلَّى ، وَجَمَعَ فَأَوْعَى).

  • كوردی سۆرانی

    (ئه‌ی خه‌ڵکینه‌) سوێند به‌ خوا بێگومان پێغه‌مبه‌رێکتان بۆ ڕه‌وانه‌ کراوه‌ که‌ هه‌ر یه‌کێکه‌ له‌ خۆتان، زۆر سه‌خته‌ به‌لایه‌وه‌ تووش بوونتان به‌به‌ڵاو ناخۆشی، زۆر به‌ته‌نگیشتانه‌وه‌یه و په‌رۆشه‌ له‌سه‌رتان، زۆر دڵسۆزی ئیماندارانه‌ و میهره‌بان و دلۆڤانه‌ بۆیان.‌.. ئه‌وه‌تا له‌ رۆژی دوایدا كه‌ خه‌ڵكی هه‌مویان خه‌ریكی خۆیانن، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم واز له‌ خۆی دێنێ وده‌ڵێت: ئومه‌تی ئومه‌تی...

  • كوردی سۆرانی

    نامه‌یه‌كم پێیه‌ بۆ لاوه‌ خوێن گه‌رمه‌كانمان كورته‌ ئاگه‌داریه‌ك بۆ گه‌نجه‌كانمان هه‌ندێ ئاگادارى و خاڵ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر وریاى نه‌بین به‌ره‌و هه‌ڵدێرانمان ئه‌بات هه‌ر له‌ دنیا ئه‌گه‌ر به‌ ترسان له‌ خواى په‌روه‌ردگار و ده‌ست گرتن به‌ ئیسلامه‌وه‌ ئه‌و خاڵانه‌ نه‌ناسین دوچارى ئه‌بین و رِوبه‌رِومان ئه‌بێته‌وه‌.. برا گه‌نجه‌كه‌م پێش ئه‌وه‌ى ئه‌و چه‌ند خاڵه‌ باس بكه‌م با هه‌ڵسه‌نگاندنێكمان هه‌بێت له‌ نێوان سۆز و رِحمه‌تى ئیسلام و فێڵ و نه‌خشه‌ و پیلانى رِۆژئاوا هه‌ڵیسه‌نگێنه‌ ئیسلام به‌ رِه‌حم و سۆزه‌كه‌ى خۆى بانگ ده‌كات دیعایه‌ى رِۆژئاوایه‌كانیش له‌و لاوه‌ بانگه‌شه‌ت بۆ لا ئه‌كه‌ن هه‌ردوو لا هه‌ڵسه‌نگێنه‌ بزانه‌ كامیان دڵسۆزى تۆن بزانه‌ كامیان به‌كه‌ڵكى تۆ دێن بزانه‌ كامیان خۆشبه‌ختى تۆیان ئه‌وێ و ئه‌یانه‌وێ له‌ ئاینده‌دا سه‌رفراز بى وه‌ كامیان ئه‌یه‌وێ به‌ هه‌ندێ نه‌خشه‌و پیلانى پرِو پوچ و لاواز له‌ پێش چاوت هه‌ندێ شت شرین بكات كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ى هه‌ڵدێرانه‌ هه‌ر له‌ دونیا ..

  • كوردی سۆرانی

    شه‌رحی ( نزهة النظر )، دانه‌ره‌كه‌ی ( الحافظ ابن حجر العسقلاني )، مامۆستا عه‌بدولله‌تیف هه‌ستاوه‌ به‌رونكردنه‌وه‌ی له‌ زنجیره‌ وانه‌ێكدا به‌ زمانی كوردی به‌ شێوه‌یه‌كی پوخت و ئاسان.

  • كوردی سۆرانی

    عومه‌ری كوری خه‌تتاب كوری نوفه‌یلی كوری عه‌بدولعوزا، نه‌سه‌بی كۆ ده‌بێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له‌ كه‌عبی كوری لوئه‌ی،كونیه‌كه‌ی ئه‌بو حه‌فصه‌، وه‌ ناسراوه‌ به‌ ئه‌لفاروق، ئه‌و ناوه‌ی لێنرا له‌ لایه‌ن پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ له‌ رۆژی ئیسلام بوونی.خوای گه‌وره‌ ئیسلامی پێ عه‌زیز كرد و جیاوازی پێ كرد له‌ نێوان حه‌ق و باطلدا. وه‌ به‌شداری هه‌موو جه‌نگه‌كانی كرد له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم وزۆر توند بوو به‌رامبه‌ر دوژمنانی ئیسلام...

  • كوردی سۆرانی

    ته‌فسیری جزء ( تبارك ) مامۆستا عبدالكريم هه‌ستاوه‌ به‌ ته‌فسیر و رونكردنه‌وه‌ی له‌ زنجیره‌ وانه‌ێكدا به‌ زمانی كوردی به‌ شێوه‌ێكی ئاسان و پوخت.

  • كوردی سۆرانی

    هه‌ڵوێستى موسڵمان به‌رامبه‌ر ئه‌م جه‌ژنه‌ له‌م خاڵانه‌دا خۆى ئه‌بینێته‌وه‌: یه‌كه‌م: ئاهه‌نگ نه‌گێرِان له‌ یادى دا، وه‌ یان به‌شدارى نه‌كردن له‌ ئاهه‌نگ گێرِان بۆى و ئاماده‌ نه‌بوون تێیدا... دووه‌م: یارمه‌تى نه‌دانى بێ باوه‌رِان له‌ ئاهه‌نگه‌كانیاندا، چوونكه‌ دروشمێكه‌ له‌ دروشمه‌كانى بێ باوه‌رِان... سێ یه‌م : یارمه‌تى نه‌دانى ئه‌و موسڵمانانه‌ى به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ئاهه‌نگ ده‌گێرِن،به‌ڵكو پێویسته‌ ئیناكریان بكه‌ن...

  • كوردی سۆرانی

    مرۆڤی موسڵمان و باوه‌ڕدار كاتێك له‌ رۆژی كۆتایی كتێبه‌كه‌ی ده‌درێ به‌ده‌ستی ڕاستیه‌وه‌ زۆر خۆشحاڵ ده‌بێت، به‌ڵام مرۆڤی بێ باوه‌ڕ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ زۆر دڵ ته‌نگ و ناڕه‌حه‌ت ده‌بێت كاتێك له‌ رۆژی كۆتایی كتێبه‌كه‌ی ده‌درێ به‌ده‌ستی چه‌پیه‌وه‌. به‌ڕێزان: ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ زنجیره‌ وانه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی رۆژی كۆتایی و رۆژی لێپرسینه‌وه‌...

  • كوردی سۆرانی

    ( الاستطاعة ) توانینی حه‌ج كردن دوو جۆرن، یه‌كه‌میان: توانینی حه‌ج كردنه‌ به‌ خۆی...دووه‌میان: توانینی وه‌ده‌ست هێنانی حه‌ججه‌ به‌ هۆی كه‌سێكی تر...

  • كوردی سۆرانی

    واجبوونی حه‌ج و عومره‌ و مه‌رجه‌كانی:حه‌ج كردن واجبه‌و، ڕوكنی پێنجه‌می ئیسلامه‌، له‌ ساڵی نۆ یان ده‌ی كۆچیدا واجب كراوه‌ ...وه‌ له‌ مه‌رجه‌كانی: ئیسلامه‌تی، داوا لێكردنی شه‌رعه‌، ئازادی، توانای حه‌ج كردن...وه‌ وانه‌یه‌ به‌ شێوه‌ی پرسیار و وه‌ڵام روونكراوه‌ته‌وه‌.

  • كوردی سۆرانی

    ته‌فسیری سوره‌تی ( الكهف )مامۆستا دلێر هه‌ستاوه‌ به‌ ته‌فسیر و رونكردنه‌وه‌ی له‌ زنجیره‌ وانه‌ێكدا به‌ زمانی كوردی به‌ شێوه‌ێكی ئاسان و پوخت.

  • كوردی سۆرانی

    له‌ فه‌زله‌كانی شه‌وی قه‌در: یه‌كه‌م: ئه‌و شه‌وه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ قورئانی پیرۆزی تێیدا دابه‌زاندوه‌. دووه‌م: له‌و شه‌وه‌دا په‌رستش فه‌زڵ و پاداشتێكی زۆرتری هه‌یه‌ له‌ شه‌وانی تر...

  • كوردی سۆرانی

    ووتاربێژ : مامۆستا شێرزاد پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    خوای گه‌وره‌ تایبه‌تمه‌ندی به‌خشیوه‌ به‌ مانگی ڕه‌مه‌زان، وه‌ رۆژووی تێیدا فه‌رز كردوه‌ و،قورئانی پیرۆزی تێیدا دابه‌زاندوه‌ و، له‌ گوناهه‌كان خۆش ده‌بێت و، وه‌ شه‌وێكی تێیدایه‌ چاكتره‌ له‌ هه‌زار مانگ، وه‌ له‌و مانگه‌دا گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی تێیدا رویداوه‌...

  • كوردی سۆرانی

    ئیمامی قورتبی ئه‌فه‌رموێت: لێبوردن بریتیه‌ له‌ لابردنی شوێنه‌واری تاوان له‌ ده‌روون... بۆیه‌ ده‌بێت هه‌موو موسڵمانێك دڵی خۆی پاكاته‌وه‌ له‌ هه‌موو تاوانێك به‌رامبه‌ر به‌ برا موسڵمانه‌كه‌ی.

  • كوردی سۆرانی

    شه‌رحی ( التحفه‌ السنیه‌ ) له‌ عیلمی نه‌حو ، دانه‌ره‌كه‌ی موحه‌مه‌د محی الدین عه‌بدولحه‌میده‌، مامۆستا عه‌بدولله‌تیف هه‌ستاوه‌ به‌رونكردنه‌وه‌ی له‌ زنجیره‌ وانه‌ێكدا به‌ زمانی كوردی به‌ شێوه‌ێكی ئاسان و پوخت.

  • كوردی سۆرانی

    قورئانی پیرۆز شیفایه‌ بۆ هه‌موو نه‌خۆشیه‌كانی دڵ، شیفایه‌ بۆ نه‌خۆشی گومان و خۆ به‌زلزانین، شیفایه‌ بۆ نه‌خۆشی نیفاق و حه‌سه‌د، شیفایه‌ بۆ هه‌موو خه‌فه‌ت و ناخۆشێك.

  • كوردی سۆرانی

    ئه‌مه‌ وانه‌یه‌ی دووه‌مه‌ له‌ چه‌ند پێشه‌كێك له‌ زانستی میرات،‌ بریتیه‌ له‌ باس كردنی یاسای میرات له‌ چه‌رخی نه‌فامیدا و یاسای میرات له‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلامیدا و به‌راورد له‌ نێوانیاندا، وه‌ هه‌روه‌ها تێیدا باسی حیكمه‌تی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له‌ دیاری كردنی ئه‌ندازه‌ی به‌شه‌ میراته‌كاندا كراوه‌.

  • كوردی سۆرانی

    ئه‌م وتاره‌ باسی نیعمه‌تی ئاسایش و سوپاس كردنی خوای گه‌وره‌ له‌ سه‌ری ده‌كات، وه‌ئه‌م نیعمه‌ته‌ وه‌كو نیعمه‌تی خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌، وه‌ به‌ به‌ڵگه‌ی قورئان و سوننه‌ت ئه‌م بابه‌ته‌ باس كراوه و ڕازاوه‌ته‌وه‌‌.