پۆڵینه‌ زانستیه‌كان

معلومات المواد باللغة العربية

داری پۆلێنکردنەکان

ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 763

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    نوسـه‌ر : عه‌دنان بارام پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    به‌ پشتیوانى خواى په‌روه‌ردگار له‌م كورته‌ باسه‌دا هه‌وڵده‌درێت هه‌ندێك له‌و فه‌رموودانه‌ بخرێته‌ رِوو كه‌ سه‌باره‌ت به‌ چاكه‌ى مانگى موحه‌رِه‌م هاتوون ، و پاشان هه‌ندێك له‌و حوكمانه‌ى كه‌ لێیانه‌وه‌ وه‌رده‌گیرێت ، و به‌دواى ئه‌وه‌شدا ئاماژه‌ دان به‌ هه‌ندێك له‌و بیدعانه‌ى كه‌ له‌م مانگه‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ ، به‌ هۆى ده‌مارگیرى و نه‌زانینه‌وه‌ به‌ ناو موسڵمانادا...

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    نوسـه‌ر : تاریق مه‌لا تاهیر پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    به‌ بۆنه‌ی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ زایینی‌ له‌ زۆر له‌ وڵاتانی‌ جیهان ئاهه‌نگ ده‌گێڕن و خۆشحاڵی‌ خۆیان ده‌رده‌بڕن و شیرنه‌مه‌نی‌ دابه‌ش ده‌كه‌ن، ئینجا وێنه‌ی‌ دارێكی‌ سه‌وز ده‌كه‌ن و به‌ چرا ده‌ی‌ رازێننه‌وه‌، پاشان كه‌سێكی‌ ریش سپی‌ به‌ به‌رگێكی‌ سوور ده‌هێنن و ناویان ناوه‌ (بابا نویل)... جا له‌و نووسینه‌دا ده‌مه‌وێ‌ تیشكێك بخه‌مه‌ سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ و له‌ سێ‌ خاڵدا باسی‌ بكه‌ین: خاڵی‌ یه‌كه‌م: حوكمی‌ ئاهه‌نگ گێڕان به‌ بۆنه‌ی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ زایینی‌ و پیرۆز بایی لێكردنیان. خاڵی‌ دووه‌م: بابا نویل كێیه‌؟ خاڵی‌ سێیه‌م: بابا نویل و په‌یوه‌ندی‌ به‌ گه‌لی‌ كورد.

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    خوات له‌گه‌ڵ بێت ساڵی 1430 كۆچی ئه‌ی ئه‌و ساڵه‌ی هه‌موو سات و چركه‌ وكاتێكت بریتی بوو له‌ته‌مه‌نی دیاری كراوی ئێمه‌، ئه‌ی ئه‌و ساتانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌نگاوێك وله‌گه‌ڵ هه‌موو خوا حافیزیه‌ك، ته‌مه‌نی ئێمه‌ش به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆمان بزانین خواحافیزیمان لێده‌كات، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌ناسه‌یه‌ك ژماره‌ی ئه‌و نه‌فه‌س وهه‌ناسانه‌ی كه‌ په‌روه‌ردگار بۆی دیاری كردووین كه‌م ده‌بێته‌وه‌ تاده‌گاته‌ كۆتا هه‌ناسه‌ وپاش ئه‌وه‌ ئیتر هه‌ناسه‌ی به‌دوادا نایه‌ت....

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    ووشه‌ی فیتنه‌ له‌ زمانی عه‌ره‌بیدا به‌ مانای تاقیكردنه‌وه‌ وناڕه‌حه‌تی وبێباوه‌ڕی وماڵ ومنداڵ دێیت...وه‌‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا به‌ پازده‌ ( ١٥ ) مانا هاتوه‌، به‌ كورتی باسی ده‌كه‌ین بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست...

  • كوردی سۆرانی

    موسڵمانانی خۆشه‌ویست: ئه‌مڕۆ ڕۆژی چوار شه‌ممه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی ٨ ذی الحجه‌یه‌ ساڵی ١٤٣٠ كۆچی، حاجیانی ماڵی خوای گه‌وره‌ خۆیان ئاماده‌ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌وه‌ مینا به‌ڕێ بكه‌ون، وه‌ ئه‌و كارانه‌ی پێویسته‌ حاجي ئه‌نجامی بدات له‌م ڕۆژه‌دا بریتین له...

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    ئه‌م بابه‌ته‌ به‌بیرهێنانه‌وه‌ێكه‌ ده‌رباره‌ی مه‌رگ وناڕه‌حه‌تی ڕوح ده‌رچون له‌ ژێر تیشكی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز وفه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم...

  • كوردی سۆرانی

    شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز جێگا و پله‌وپایه‌ی به‌رز وپیرۆزی خۆی هه‌یه ‌له‌ئیسلام وپێش ئیسلامیشدا...وه‌ به‌نسبه‌ت مانای حه‌ره‌مه‌وه‌ ڕای جیاواز هه‌یه‌، هه‌ندێك ئه‌ڵێن پاش ئه‌م داوایه‌ی حه‌زره‌تی ئیبراهیم ( عليه السلام ) ماڵ وبه‌یته‌كه‌ی خۆی حه‌رام كرد وقه‌ده‌غه‌ی كرد وماڵه‌‌ پیرۆزه‌كه‌ی گێڕا به‌جیگایه‌كی ئامین وئارام وپڕ له‌ئه‌من وئاسایش...

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    زۆرن ئه‌وانه‌ی به‌مه‌به‌ستی ته‌وبه‌و ((خوا)) په‌رستی و جێ‌به‌جێ‌ كردنی ڕووكنی پێنجه‌می ئیسلامه‌تی ده‌ڕۆن بۆ سه‌فه‌ری حه‌ج و عومره‌، به‌ڵام كه‌میش نین ئه‌وانه‌ی پاره‌ی ڕێگا خه‌سارده‌كه‌ن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه ‌سه‌ر دۆخی جارانیان له‌گوناه بگره ‌خراپتریش ...!

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    وه‌رگـێران : صڵاح الدین عه‌بدولكه‌ریم پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئاسیه‌ی كچی مزاحم ـ خێزانی فیرعه‌ونی میسر بوو ـ یه‌كێكه‌ له‌ باشترین ئافره‌تای دونیا و قورئانی پیرۆز باسی ده‌كات وه‌كو نمونه‌ی‌ ئیماندارێكی خۆڕاگڕ و ڕاستگۆ له‌گه‌ڵ خوای خوێدا؛ چونكه‌ هه‌ر كاتێك ڕێگای ڕاستی بۆ ده‌ركه‌وت شوێنی كه‌وت به‌ بێ ترس له‌ باتیڵ و سته‌می ئه‌هله‌كه‌ی...وه‌ داوای كرد له‌ خوای گه‌وره‌ ماڵێكی پێ ببه‌خشێت له‌ به‌هه‌شت...

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    به‌جێهێنانی حه‌ج ده‌بێت زۆر دوور بێت له‌ڕوپامایی و ڕیا و خۆ هه‌ڵكێشان به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا، به‌ڵكو جێ به‌جێكردنی ئه‌م فه‌ریزه‌یه ده‌بێت ئیخلاص ودڵسۆزیه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌ی پێوه ‌دیار بێت بۆ په‌روه‌ردگار...

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌رباره‌ی ( ١٠٠ ) فه‌رموده‌یه‌ له‌ فه‌رمووده‌ لاوازه‌كان كه‌ به‌به‌رده‌وام له‌سه‌ر زمانی خه‌ڵك ده‌وترێته‌وه‌...

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    نوسـه‌ر : مامۆستا شێرزاد پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئازیزانم له‌هه‌ر مه‌جلیسێك داده‌نیشین له‌هه‌ر كۆڕێك دائه‌نیشین یه‌كه‌م قسه‌ كه‌ ئه‌كرێ ئه‌ڵێن باشه‌ بۆ وه‌زعمان تێكچووه‌، باشه‌بۆ واگۆڕاین، یه‌كێك به‌رامبه‌رت دانیشتیه ‌ئه‌ڵێ باشه‌ پێم سه‌یره چه‌ند ‌ساڵ پێش ئێستا ئێمه‌ وانه‌بووین، ته‌ماشای هه‌ر لایه‌كی ژیان ئه‌كه‌ین ده‌بینین به‌ره‌و خراپه‌ چووینه‌، جا من پێم خۆشه ‌به‌وردی فكر ‌له‌گۆڕانكاری خۆمان بكه‌ینه‌وه‌...

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    ئه‌م وتاره‌ باسی فه‌زڵ وحوكمی فه‌رمان كردن به‌چاكه‌و ڕێگرتن له‌خراپه ده‌كات، وه‌ ئاشكرایه‌ كه‌وا ڕێنموی كردنی موسڵمانان بۆ سه‌ر ڕێگای ڕاستی و چاكه‌، وه‌ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌وه‌ی بكه‌ونه ‌نێو خراپه‌و گومڕایی وه‌، له‌واجیباتی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌، وه‌چاكترین هۆكاره ‌بۆ چاك بوون و چاكسازی له ‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی دا...

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وا ڕەمەزان بنەوبارگەى پێچایەوەو ڕۆژوو و تەراویح و بەربانگ و شەوانى قەدر لەگەڵیا ماڵ ئاواییان کرد تاساڵێکى تر، سەرکەوتو و براوە ئەوکەسەیە کە ڕەحمەت ولێخۆشبوون وڕزگاربوونى لەئاگر بەدەست هێنا، خەسارۆمەندو شەرمەزارو پەشیمان ئەو کەسە بوو کە تاوانى تیا ئەنجام داو سوکایەتى بەرانبەر دەکرد ڕێزى نەگرت...

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    خۆشه‌ویستان له‌ووتاری ئه‌مجاره‌ماندا به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره ‌هه‌وڵ ئه‌ده‌ین ئاماژه ‌به‌هه‌ندێك هه‌ڵه‌ وكه‌م وكورتی بكه‌ین كــه‌ڕۆژوه‌وانی تێ ئه‌كه‌وێت، به‌ئومێـــدی ئه‌وه‌ی إن شاء الله جێگای ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ وپاشان ئێوه‌ی به‌ڕێزیش بێت، به‌و هیوایه‌ی كه‌ببێت به‌هۆی ڕاستكردنه‌وه ‌ودوور كه‌وتنه‌وه ‌لێیان .

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    رۆژوو گرتن په‌روه‌رده‌یه ‌بۆ كۆمه‌ڵگه‌: كاتێك رۆژووان ته‌ماشای خه‌ڵكی ده‌كات له‌ده‌ورو پشتی زۆربه‌ی هه‌ره ‌زۆریان به‌ڕۆژوون، ئه‌وه ‌رۆژوو گرتن له‌لای ئاسان ده‌بێت، وه‌هه‌ست به‌یه‌ك ریزی ده‌كات له‌ناو كۆمه‌ڵگه...

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    گومان له‌وه‌دا نیه ‌ڕۆژوو ناڕه‌حه‌تی وماندووبوون وبه‌رگه‌گرتنی برسیه‌تی وخۆ گرتنه‌وه‌یه‌ له‌و هه‌مووه‌ نازونیعمه‌ته‌ی كه‌خوای گه‌وره‌ داویه‌تی به‌مرۆڤه‌كان، هه‌ر بۆیه ‌ده‌بینین كه‌گرتنی ڕۆژوو ئه‌رك وقورسی وبارگرانیه ‌له‌سه‌ر ده‌روونی ئاده‌میزاد بۆیه ‌په‌روه‌ردگار پاداشتی زۆر گه‌وره‌ی بۆ داناوه‌، وه‌له‌سه‌ره‌تای هاتنی ئیسلامیشه‌وه‌‌ به‌سێ قۆناغ ومه‌رحه‌له ‌فه‌رزكرا به‌سه‌ر باوه‌ڕداراندا، له‌به‌رئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ‌ده‌رون ونه‌فسی موسڵمانان ڕابهێنیت تاوه‌كو له‌پاشتر گرتنی ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان ئاسایی بێت به‌لایانه‌وه‌.

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    زۆر شت هه‌ن پێویسته‌ ڕۆژووان لێیان دووربكه‌وێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه‌ له‌ رۆژانی ڕه‌مه‌زان دا ئه‌نجام بدات ڕۆژووه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌ وتاوانه‌كانی زۆر ده‌بن، وه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ روونكردنه‌وه‌یه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌تاڵكه‌ره‌وانه‌...

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    نوسـه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    خوشك وبرایانی به‌ڕێز له‌م وتاره‌دا باسی گرنگی ڕۆژووتان بۆ ده‌كه‌ین له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا له‌ڕووی ئه‌وه‌ی ڕۆژوو ته‌نها ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان نیه‌و به‌س، به‌ڵكو له‌قورئانی پیرۆزدا ڕۆژوو له‌چه‌ند جێگایه‌كی تردا به‌گرنگ وهه‌ند وه‌رگیراوه‌، هه‌ندێك جار وه‌ك ( فدیة ) هاتوه‌ وهه‌ندێك جاری تریش وه‌ك ( كفارة )، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا گرنگی ڕۆژووگرتن ده‌رده‌خات، به‌وه‌ی ڕۆژوو عیباده‌ت وپه‌رستشێكی مه‌زن وگه‌وره‌یه ‌وبه‌هۆیه‌وه ‌مرۆڤی باوه‌ڕدار زیاتر خۆی له‌په‌روه‌ردگار پێی نزیك ده‌كاته‌وه‌، جا گرتنی بێت بۆ ( كفارة ) یان وه‌ك ( فدیة ) .

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    ئازیزان: له‌م بابه‌ته‌ماندا هه‌وڵده‌ده‌ین به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره ‌ومیهره‌بان هه‌ندێك له‌په‌ند وئامۆژگاریه‌كانی ئه‌م مانگه ‌پیرۆزه ‌بخه‌ینه ‌ڕوو تاوه‌كو بتوانین زیاتر شاره‌زای نهێنی وحیكمه‌ته‌كانی ببین، نه‌وه‌ك هه‌روا به‌ساده‌یی وسه‌رپێی به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕ ببێت به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌قازانج و سودێكه‌وه ‌خوا حافیزی لێ بكه‌ین ...